|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان‌و
لایه‌نگرانی حیزب له وڵاتی بێلژیك دا
| |
رۆژی 16ی مارسی 2005ی زایینی، هاوڕێی تێكۆشه‌ر
كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به‌شداری
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كرد كه كومیته‌ی حیزب له وڵاتی بێلژیك بۆ ئه‌ندامان‌و
لایه‌نگرانی حیزب له‌و وڵاته‌دا پێكی هێنابوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزب
ئاماده‌ی بوون، به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزبه‌كه‌مان له په‌یڤێكدا، تیشكی خسته
سه‌ر كۆتایی‌هاتنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزب‌و
|
 | |
گرنگیی‌و بایه‌خی گۆڕانی
دروشمی ستراتیژیكی حیزبی بۆ به‌شداران روون كرده‌وه. به‌ڕێز سكرتێری گشتیی
حیزب له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشكی خسته سه‌ر چالاكی‌یه‌كانی
حیزب له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدا‌و سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێسته نوێكانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێرانی به وردی شی كرده‌وه.
به‌شی دووهه‌می ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ته‌رخان كرابوو بۆ پرسیار‌و پێشنیاره‌كانی
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزب له بێلژیك كه چه‌ندین پرسیار له بواری
جۆراوجۆردا ئاراسته‌ی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب كرا‌و له كۆتایی‌دا، به‌ڕێز‌و
تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی به‌شداربووانی
دایه‌وه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |