|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری به‌رێز كاك مسته‌فا هیجری له‌گه‌ڵ خاتوو دانیێل
میتران دا
| |
رۆژی دووشه‌ممه 21ی مارسی 2005ی زایینی، هاورێی
تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری چاوی كه‌وت به خاتوو"دانیێل میتران" سه‌رۆكی بنیاتی
فرانس لیبێرتێ و هاوسه‌ری فرانسوا میتران سه‌ره‌ك كۆماری پێشوی فه‌رانسه. له‌و
دیداره دا، هه‌ردوولا له سه‌ر پرسه جۆراوجۆره‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست
به گشتی و به تایبه‌ت ره‌وشی هه‌ستیاری ئێران و كوردستان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان
كرد.
رێزدار كاك مسته‌فا هیجری له‌و دیداره دا، وێڕای ئاماژه به درێژه‌كێشانی
|
 | |
توندی پێشێلكرانی مافه‌كانی
مرۆڤ و ئازادی‌یه دیموكراتیكه‌كان له ئێرانی ژێر ده‌سه‌لاتی رێژیمی ئاخوندی
دا، تیشكی خسته‌سه‌ر داخرانی رۆژنامه سه‌ربه‌خۆه‌كان، ده‌ستگیركرانی رۆژنامه‌ڤانان،
خوێندكاران، رووناكبیران و جیابیران، هه‌ڵاواردنی توندی جینسی دژی ژنان و سه‌ركوتی
نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران به گشتی وبه تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورد له
كوردستانی ئێران دا.به‌رێزیان له‌و دیداره دا، سیاسه‌تی یه‌كیه‌تیی ئورووپای
له هه‌مبه‌ر ئێران دا كه به "دیالۆگی ره‌خنه‌گرانه" ناوزه‌دكراوه به سیاسه‌تێكی
ناكارا له قه‌ڵه‌م دا‌و گوتی! رێژیمه دیكتاتوَری و توتالیتاره‌كان بۆ هه‌میشه
له ده‌سه‌ڵات دانامێننه‌وه‌و دره‌نگ یا زوو به هۆی خرۆشانێكی جه‌ماوه‌ری‌یه‌وه
به‌ره‌و گۆڕستان به‌ڕێ ده‌كرێن‌و به دڵنیایی‌یه‌وه، چاره‌نووسی كۆماری ئیسلامی
ئێرانیش وه‌ك سێستمێكی سه‌ره‌رۆو دژه مرۆڤ،چ نیه جگه له هه‌ره‌س‌و نه‌مان،
بۆیه جێگای خۆیه‌تی كه دێموكراسی‌یه‌كانی ئورووپا هه‌وڵ بده‌ن هێزه دێموكرات‌و
بزاڤه ئازادیخوازه‌كانی ئێران به هێز بكه‌ن، نه وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه
له خۆیان نیشان بده‌ن و ببنه مایه‌ی درێژ بوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی رێژیمێك كه جگه
له سه‌ركوتی توند‌و تیژله نێو خۆی وڵات دا، بۆه‌ته ناوه‌ندی سه‌ره‌كیی گرژی
وبناژۆیی و تیروریست په‌روه‌ری له ناوچه‌و سه‌رانسه‌ری جیهان دا.
له‌و دیداره دا كه له ناوه‌ندی بنیاتی لیبێرتی له پاریس به‌رێوه چوو، خاتوو
دانیێل میتران بایه‌خێكی زۆری به دامه‌زرانی نه‌ته‌وه‌كانی فیدرال دا و به هه‌نگاوێكی
پۆزه‌تیڤی نرخاند بۆ دابینكردنی‌ویسته ره‌واكانی گه‌لانی ئێران و به تایبه‌ت
ئه‌و كوَنگره‌یه‌ی بۆ دیموكراتیزه‌كردنی ئێران به چاره‌نووسساز نرخاند‌و گوتی
ئه‌و ئامانجانه‌ی كه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرال بۆ خۆی ده‌ستیشان
كردوون، له لایه‌ن بونیاتی فرانس لیبێرتی و بنیاته‌كانی دیكه‌ی داكۆكیكار له
مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی‌یه دیموكراتیكه‌كان له جیهان دا، پشتیوانی لێ ده‌كرێ
و ئێمه بۆ ناساندنی كوَنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرال خۆمان له هیچ هه‌وڵ‌و
تێكۆشانێ نابوێرین. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |