|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
به‌شداری به‌رێز سكرتێری گشتیی حیزب له رێوره‌سمی جه‌ژنی
نه‌ورۆز له پاریس
| |
رۆژی دووشه‌ممه، رێكه‌وتی 21ی مارسی 2005ی
زایینی، هاورێی تێكۆشه‌ر، كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له سه‌ر بانگهێشتی ئه‌نیستیتۆی كورد له پاریس به‌شداری له
رێوره‌سمی جه‌ژنی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ورۆزدا كرد. له‌و رێوره‌سمه‌دا، جگه‌له
رێزدار كاك مسته‌فا هیجری كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی ده‌وڵه‌تی‌و ناده‌وڵه‌تی‌و هه‌روه‌ها
ژماره‌یه‌ك له كورده‌كانی نیشته‌جێی پاریس بۆ ئه‌و رێوره‌سمه بانگهێشتن كرابوون. |
 | |
به‌رێز كاك مسته‌فا هیجری كه
له لایه‌ن رێزدار دوكتور كه‌ندال نزان، سه‌رۆكی ئه‌نیستیتۆی كورده‌وه بۆ ئه‌و
رێوره‌سمه بانگهێشت كرابوو، یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تی‌یانه بوو كه له‌و رێوره‌سمه‌دا
وتاری پێشكه‌ش كرد. رێوره‌سمه‌كه به وتاری سه‌رۆكی ئه‌نیستیتۆی كورد كرایه‌وه‌و
پاشان جگه له به‌رێز سكرتێری گشتیی حیزب، به‌رێز "موفه‌ق مه‌هدی عه‌بوود"
باڵوێزی عێراق له فه‌رانسه‌و رێزدار سێرژێوكۆزۆنادۆ، وته بێژی حیزبی سه‌وزه‌كانی
فه‌رانسه په‌یڤێكی كورتیان پێشكه‌شی ئاماده بوان كرد.
ئه‌و كه‌سایه‌تی‌یانه‌ی كه له‌و رێوره‌سمه‌دا به‌شدار بوون بریتی بوون له:
خاتوو دانیێل میتران ـ به‌رێز پلاسه، جێگری سه‌رۆكی شوورای ناوچه‌ی پاریس ـ
دونێز بانكی، جێگری شاره‌داری پاریس ـ خاتوو نه‌سرین قاسملوو، هاوسه‌ری شه‌هیدی
هه‌رگیز نه‌مر كاك دوكتور قاسملوو ـ رێزدار ریكاردۆ كۆزۆنادۆ، نوێنه‌ری حیزبی سه‌وزه‌كان
ـ به‌رێز سیوان بارزانی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رانسه (هه‌ولێر)
ـ خاتوو جویس بلاو، مامۆستای زمان‌و ئه‌ده‌بیات‌و مێژوو شارستانیه‌تی كورد له فه‌رانسه
ـ دكتۆر حسێن كه‌ریمی، مامۆستای ئه‌ده‌بیات له زانكۆكانی فه‌رانسه‌و ژماره‌یه‌كی
دیكه له كه‌سایه‌تیی هونه‌ری‌و فه‌رهه‌نگی‌یه‌كانی كوردی نیشته‌جێی فه‌رانسه
شایانی باسه كه به‌رێز كاك خوسره‌و عه‌بدوڵڵایی له به‌رپرسانی ده‌فته‌ری
پێوه‌ندی‌یه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی حیزب له‌و دوو دیداره‌دا، به‌رێز سكرتێری
گشتیی حیزبه‌كه‌مانی هاورێیه‌تی ده‌كرد. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |