|
ته‌له‌ویزیۆنی تیشک له قۆناغی
تاقیکاری‌دا کرد‌و وتی که خه‌ڵکی کوردستان له ده‌ست به‌کار بوونی تیشک تی ڤی
خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربریوه‌و هیوایشی خواست که به‌رنامه‌کانی تیشک تی ڤی به شێوه‌یه‌کی
زۆر رێک و پێک به رێوه بچێت. هه‌روه‌ها پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که ئه‌م ته‌له‌ویزیۆنه
ببێته تلۆویزیۆنێك بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی
تری ئێران.
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی
فیدراڵ‌و شوێنی گرینگی ئه‌م پێکهاته یه له ئه‌مرۆ و داهاتوی ئێران‌دا ته‌وه‌رێکی
دیکه‌ی باسه‌که‌ی سکرتێری گشتیی حیزبی پێک‌ده‌هێناو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کرایه‌وه
که حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاڵاهه‌ڵگری ئێرانێکی فیدراڵه.
هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی‌دا، سکرتێری حیزب له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه هه‌ڵوێسته‌ی کرد‌و به‌وردی بۆ به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌ی شی‌کردنه‌وه:
1. بارودۆخی گشتیی ئێران و پیلانه نهێنی‌یه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هێندێک
بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا.
2. به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی کۆماری ئیسلامی
3. سیاسه‌تی د‌ژی گه‌لیی رێژیم به د‌ژی خه‌ڵکی کوردستان
4. دێموکراتیزه‌کردنی ئێران‌و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی فیدراڵی له جێگه‌ی کۆماری
ئیسلامی وه‌ک ته‌نیا بژار بۆ به‌رگری له شه‌ڕ و وێرانی
5. خه‌بات د‌ژی تیرۆریزم و سه‌قامگیرکردنی ئاشتی له ناوچه دا
6. باسێک له‌سه‌ر بارودۆخی ته‌شکیلاتیی حیزب
دوابه‌شی کۆبوونه‌وه‌که ته‌رخان‌کرابوو بۆ وه‌ڵام‌دانه‌وه‌ی پرسیاری به‌شداربووان،
که له‌لایه‌ن سکرتێری گشتیی حیزبه‌وه به‌وردی وڵامی پرسیاره‌كان درانه‌وه.
کۆبوونه‌وه‌که دوای 3 کاتژمێر کۆتایی پێ‌هات. |