|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
به‌شداریی سكرتێری گشتیی حیزب له كۆنفڕانسی KNCدا له
ئا‌مریكا |
|
رۆژی پێنجشه‌ممه، 30/5/2006،
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد (KNC) له ئا‌مریكا، به هاوكاریی كۆنگره‌ی
ناسیۆنالیسته‌كانی ئێران، رێكخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی كورد‌و ئه‌نیستیتۆی
كورد له واشینگتۆن، كۆنفڕانسێكی له‌ژێر ناوی "رێگه‌یه‌ك بۆ دێموكراسی‌و مافه
سیاسی‌و مرۆڤانییه‌كان له ئێران" به به‌شداریی چه‌ندین كه‌سایه‌تیی سیاسی‌و
چالاك‌و ناسراوی كورد، له ئامریكادا پێك هێنا.
له سه‌ره‌تای كۆنفڕانسه‌كه‌دا دوكتور كه‌مال ئارتین، به‌رپرسی ده‌فته‌ری KNC به‌رنامه‌ی
كاره‌كانی راگه‌یاند.
پاشان خاتوو سووره‌یا سیراجه‌دین، جێگری به‌رپرسی ده‌فته‌ری KNC، كۆنفڕانسه‌كه‌ی
كرده‌وه‌و به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد.
له به‌شی خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كان دا به‌ڕێزان كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری
گشتیی حیزب‌و عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران، وتاریان خوێنده‌وه.
دواتر میزگردێك به به‌شداریی ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه‌چوو:
ـ دوكتور كه‌مال ئارتین، به‌ڕێوه‌به‌ری پانێله‌كه‌و سه‌رۆكی ده‌فته‌ری KNC
ـ خاتوو كاترین پورتێر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤـ
ـ دوكتور په‌ری قه‌ره‌داغی، چاوه‌دێری مافی مرۆڤـ
ـ خاتوو ماندانا زه‌ندكه‌ریمی، سه‌رۆكی ژنانی یه‌كگرتوو
ـ دوكتور رۆئیا تلووعی، سه‌رۆكی رێكخراوی پارێزگاری له مافی ژنانی كورد له
ئێران‌و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "راسان" له سنه
له‌لایه‌ن به‌شدارانی میزگرده‌كه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كان درانه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌دا سه‌میرا قادری، نامه‌ی شیلانی محه‌ممه‌دیانی له‌سه‌ر ره‌وشی
په‌نابه‌رانی كورد له توركیه خوێنده‌وه.
پاش ئانتراكتێك له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفڕانسه‌كه‌دا میزگردێك له‌سه‌ر "ده‌وری كه‌مینه
نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له پێكهاته‌ی داهاتووی ئێران دا" به به به‌شداریی ئه‌م كه‌سانه‌ی
خواره‌وه به‌ڕێوه‌چوو:
ـ دوكتور نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رۆكی ئه‌نیستیتۆی كورد له واشینگتۆن‌و به‌ڕێوه‌به‌ری
میزگرده‌كه
ـ به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ـ به‌ڕێز كاك عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران
ـ به‌ڕێز ناسر بولادی، سه‌رۆكی حیزبی خه‌ڵكی به‌لووچستان
ـ عه‌لیڕه‌زا نه‌زمی‌ئه‌فشار، هه‌یئه‌تی دیپلۆماسیی ئازه‌ربایجانی جنووبی.
پاشان به‌ڕێز ئاندریۆ پۆستۆلۆ، پسپۆڕ‌و نووسه‌ر له بواری رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دا
بابه‌تێكی له‌سه‌ر "كه‌مینه‌كان‌و چاكسازی له نێوخۆی ئێران دا" پێشكه‌ش كرد.
له كۆتایی‌یدا سه‌رۆكی كۆنفڕانس به‌یاننامه‌ی كۆتایی راگه‌یاند. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |