|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
ده‌قی وتاری به‌رێز سكرتێری گشتییی حیزب له كونگریستی
ئا‌مریكا
کۆماری ئیسلامیی ئیران، پێشێلکاری
راسته‌قینه‌ی پێوانه نێونه‌ته‌وه‌ی‌یه‌کان! | |
به‌رێزان!
دۆستانی هێژا!
هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، له ساڵی 1979ی
زایینی‌دا، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بۆ په‌ره‌گرتنی ترۆریزمی ده‌وڵه‌تی، ئاڵۆزی و ئاژاوه،
له ئاستی ناوچه‌كه و جیهاندا، به خێرایی په‌ره‌ی گرت. له بیرمانه که ئایه‌تولڵا
خومه‌ینی وه‌کوو نوێنه‌ری خودا له سه‌ر زه‌وی، به هێنانه گۆری ستراتیژی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی
شۆرشی ئیسلامی و، دروشمه به |
 | |
ناوبانگه‌که‌ی که ده‌یگوت:"
رێگای قودس له که‌ربه‌لاوه تێپه‌ڕ ده‌بێ"، شه‌رعیه‌تی ته‌واوی به‌و رێبازه
ئیدیولۆژییه به‌خشی که ئامانجه‌که‌ی له نێو بردنی ده‌سه‌ڵاتی کافره‌کان _واته
وڵاتانی دێمۆکرات_ به گشتی و ئیسرائیل به تایبه‌تی بوو، له ئاکامدا پێکهێنانی
ئیمپراتۆریه‌تی شیعه، له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی مه‌لاکانی ئێران‌دا ئامانج بوو. سیاسه‌تێک
که ئه‌مرۆ له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێ، به‌رهه‌می
ئه‌م بناخه ئیدیولۆژییه که ده‌ست تێوه‌ردان له کاروباری وڵاتانی دیکه و، ئاژاوه
نانه‌وه و له ژێر پێنانی یاساوڕێسا په‌سه‌ند کراوه نێونه‌ته‌وه‌ی‌یه‌کان، به ئه‌رک
و وه‌زیفه‌ی ئایینی خۆی ده‌زانێ و، به ئاشکرا به‌رێوه‌ی ده‌بات. سیاسه‌تێک که تاکو
ئێستا به‌رهه‌مه‌که‌ی رۆژره‌شی و بێده‌ره‌تانی بۆ خه‌لکی وڵاتی ئێمه و ئاژاوه و
نائارامی له ناوچه‌كه و جیهاندابووه.
له سه‌ره‌تاوه، رێژیم به سه‌رکوتی بێ به‌زه‌یی‌یانه‌ی هێزه دێمۆکرات و پێشکه‌وتنخوازه‌کانی
کۆمه‌ڵگای ئێران، رووی دزێوی خۆی نیشانی خه‌ڵکی ئێران دا و، شۆرشی دێمۆکراسیخوازانه‌ی
گه‌لانی ئێران، دژی سه‌ره‌رۆیی و بێ مافی، به ته‌واوی به‌لارێدا برد. کوشتاری به
کۆمه‌ڵی به‌ندکراوه سیاسییه‌کان، به‌ردباران کردنی ژنان، حیجابی زۆره ملێ، ده‌ستێوه‌ردان
له ژیان و گوزه‌رانی مرۆڤه‌کان و داموده‌زگای به‌ربڵاوی نادێمۆکراتیک و نا هه‌ڵبژێردراوی،
وه‌کوو ویلایه‌تی فه‌قیهـ ،شۆرای نیگابان، کۆری دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندی نیزام، مه‌جلیسی
خوبره‌گانی رێبه‌ری‌و...لایه‌نی هه‌ره زاڵی سیاسه‌تی ڕه‌سمی و ئاشکرای ده‌وڵه‌تی
ئێران، له ماوه‌ی نزیک به سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا بوون، که دێمۆکراسی و ده‌سه‌ڵاتی خه‌لک
و پاراستنی مافی مرۆڤ‌یان له چوارچیوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا به کردوه،
کردۆته بابه‌ت‌گه‌لێکی بێ ناوه‌رۆک. زیندانی و قه‌ڵاچۆ کردنی رووناکبیرانی پێشکه‌وتنخواز
و پڕکردنی به‌ندیخانه‌کان له رۆژنامه‌ڤانان و ئازادبیران، له ده‌ورانی 8ساڵه‌ی سه‌رۆک
کۆماریی خاته‌می‌دا، نمونه‌ی زیندووی ئه‌و راستی‌یه‌ن که نیزامی ئێران داخراو و
نادێمۆکراتی‌یه و چاکسازی و رفۆرم ته‌نها شانۆگه‌رێه‌که بۆ خۆ گونجاندن له گه‌ل
دنیای ده‌ره‌وه و به فریو بردنی بیروڕای گشتی له دنیادا بۆ پاراستنی ده‌زگا
ترسناکه‌که‌یان که سه‌ڕه‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندی وڵات له باری سروشتی و مه‌عنه‌وییه‌وه،
ئاکامی بێ کاری،فه‌ساد، بڵاوبوونه‌وه‌ی‌مه‌وادی سڕکه‌ر و رۆژ ره‌شی بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵکی
ئێرانی لێ که‌وتۆته‌وه.
هه‌موان له بیرمانه که له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاری نیزامی کۆماری ئیسلامی‌دا له
ئێران‌دا، خوێندکارانی په‌یڕه‌وی هێڵی ئیمام، له رێکه‌وتی 3ی نوامبری 1979دا به
رێنوێنیی کومیته‌کانی شۆرش و پشتیوانی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی، به دوور له هه‌موو رێسا
و پێوانه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان، هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له
تاران و، له ئاکامدا 66 که‌س له کارگێڕان و به‌رێوه‌به‌رانی بالوێزخانه‌که‌یان بۆ
ماوه‌ێ 444 رۆژ به بارمته گرت. ئه‌م حه‌ره‌که‌ته له کاتێکدا به‌ڕیوه‌چوو، که ده‌وڵه‌تی
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له رۆژی 28ی رێبه‌ندانی هه‌مان ساڵدا ده‌وڵه‌تی
کاتیی تارانی به‌ڕه‌سمی ناسی بوو. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که حیزبی ئێمه ئه‌وکات
له به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا ئه‌م کرداره‌ی خومه‌ینی و هاوبیره‌کانیی به
توندی مه‌حکوم کرد...
ده‌وڵه‌تی دینیی ئێران، به پیپَره‌وی کردنی ئه‌م سیاسه‌ته، به ئاشکرا دژبه‌ری له
گه‌ل ڕه‌وتی ئاشتی فه‌له‌ستین _ ئیسرائیل ده‌کات. ئه‌وه که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی
له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کۆبوونه‌وه‌کانی رۆژی هه‌ینیدا، که رۆژێکی پیرۆزه بۆ
موسڵمانه‌کان و پشووی ڕه‌سمییی له حه‌وتوودا، هێرش ده‌که‌نه سه‌ر رۆژئاوا به گشتی
و ئیسرائیل به تایبه‌تی، به رێکه‌وت نیه. به‌لکوو ئامانج ئه‌وه‌یه که باری دینی و
ئیدیولۆژیکیی بابه‌ته‌کان بپارێژن. ده‌شزانن که دوایین هه‌ینی هه‌موو مانگێکی ره‌مه‌زان
که موسوڵمانه‌کان به مانگێکی پیرۆزی ده‌زانن، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی دینیی ئێرانه‌وه،
به رۆژی جیهانیی قودس ناودێر کراوه‌و له‌م رۆژه‌دا، ئاخونده‌کانی ئێران دژی یه‌هوده‌کان
لایه‌نگرانی خۆیان، که به خۆشییه‌وه ( رۆژبه‌رۆژ له که‌می ده‌ده‌ن)، دێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
ئێستا ده‌وڵه‌تی ئێران به روونی یارمه‌تیی پێشکه‌ش به گرووپه تیرۆریستییه‌کانی وه‌کوو
سوپای مه‌هدی و موقته‌دا سه‌در و جوندولئیسلام له ئێراق ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وتی
دێمۆکراتیزه کردنی ئه‌و وڵاته پاش نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی دیکتاتۆر، په‌ک بخا.
ئاشکرایه که له ئه‌فغانستان، هه‌مان سیاسه‌ت ڕچاو ده‌که‌ن و، دۆستایه‌تی هه‌ره
نزیکیان، له گه‌ل ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌رۆی سووریه، په‌ره پێده‌ده‌ن. چه‌کوچۆل و دراو
بۆ تیرۆریستان و دژبه‌رانی ئاشتیی فه‌له‌ستین_ئیسرائیل به‌ڕێ ده‌که‌ن و شانازی به
پشتیوانی لێکردنیانه‌وه ده‌که‌ن.
له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، ده‌وڵه‌تی ئێران به تیرۆر کردنی جودا بیرانی ئێرانی،
په‌ره‌ی به تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی داوه. دوکتور عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو، سکرتێری
گشتیی حدکا، له 13 ژووئیه‌ی 1989ی زایینی‌دا، له سه‌ر مێزی دیالۆگ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر
کردنی ئاشتییانه‌ی کێشه‌ی سیاسیی کورد، له لایه‌ن دیپلۆمات تیرۆریسته‌کانی ئێرانه‌وه
گیانی لێ ئه‌ستێندرا. له رێکه‌وتی 17ی سپتامبری ساڵی 1992دا بۆ جاری دوهه‌م،
سکرتێری گشتیی حیزب دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێكانی له برلین تیرۆر کران،
دادگای سه‌ربه‌خۆی ئالمان پاش نزیک به 4ساڵ لێکۆلینه‌وه‌و به‌دواداچوون، به به‌ڵگه‌ی
حاشا هه‌ڵنه‌گره‌وه سه‌ڵماندی، کاربه‌ده‌ستانی هه‌ره به‌رزی ئێرانی ئه‌م ڕه‌شه
کوژییه‌یان به‌ڕێوه بردوه. حوکمی تازه‌ی دادگای سویس له‌مه‌ڕ تیرۆریزمی کۆماری
ئیسلامی، سه‌باره‌ت به تیرۆری دوکتور کازم ره‌جه‌وی له 24ی ئاوریلی 1990دا له سوئیس،
به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستییانه‌ن...
ئێستا ده‌بینین که ده‌وڵه‌تی ئێران به‌م ڕوانین و ئامانجانه‌وه، هه‌وڵی ده‌ست
وێراگه‌یشتن به چه‌کی ناو‌کی ده‌دات و، له ئاست داخوازیی وڵاتانی پێشکه‌وتوو
دێمۆکرات‌دا بۆ راگرتنی چالاكییه ناوه‌كییه‌کانی لاساری ده‌کا، هه‌مووشمان به باشی
ئه‌و ڕاستی‌یه ده‌زانیین که مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌تی ئێران له وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م
چه‌که جیا له پاراستنی ده‌سه‌لاته ترسناکه‌که‌ی، سه‌پاندنی داخوازییه
ناڕه‌واکانیه‌تی به‌سه‌ر دنیای پێشکه‌وتوو مۆدێرن و دێمۆکرات‌دا. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
به ئاشکرا بانگه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌کات و ته‌نانه‌ت کوشتاری نائینسانیی
یه‌هودییه‌کان له لایه‌ن هیتلێره‌وه به ئه‌فسانه ناودێر ده‌کات، بابه‌تێک که جیا
له ئامانجه سیاسی_نیزامی و ته‌بلیغی‌یه‌که‌یه‌وه، له باری ئه‌خلاقییه‌وه
خه‌مهێنه‌ره.
به‌رێزان!
هه‌لومه‌رجی ئیستای زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا، به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و
راستییه که پتر له 75% حه‌شیمه‌تی 70 میلیۆنیی ئێران خه‌لکانی ته‌مه‌ن ژێر 30 ساڵ
پێکی دێنن و له نێو ئه‌وانیشدا پتر له 51% ژنان که دوو قات سته‌میان لێ ده‌کرێ و له
ژێر سێبه‌ری نیزامی ئیسلامی‌دا به کرده‌وه شارۆمه‌ندانی پله دووهه‌من، زۆربه‌ی نزیک
به ته‌واویان ماف و ئازادییه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان لێ زه‌وت کراوه‌و له
ژێر ته‌وژمی قورسی ئابوریدان و، هاوکات سه‌رکوتی خوێناویی جوولانه‌وه‌ی
دێمۆکراسی‌خوازی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی و، سه‌رکوتی راپه‌رینه‌کانی
کورد،ئازه‌ری،به‌لووچ، تورکه‌مه‌ن و عه‌ره‌به‌کان... له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی
ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه، خه‌باتی ئه‌م نه‌ته‌وانه و هێزه دێمۆکراته‌کانیانی بۆ
پێکهێنانی ئێرانێکی فیدڕال و دێمۆکرات یه‌کگرتوو کردوه، نمونه‌ی زیندووی ئه‌م
راستییه پێکهاتنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، له ساڵی رابردوو دایه.
ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که له ئێران‌دا زۆرینه‌ی دانیشتوانی وڵات پێک دێنن.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، وه‌کوو گه‌وره‌ترین و جه‌ماوه‌ریی‌ترین هێزی
کوردی ئێران، که خوازیاری چاره‌سه‌ر کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له چوارچێوه‌ی ئێران
دایه، به له‌به‌رچاو گرتنی پێکهاته‌ی جوغرافیایی _ نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا و
په‌ره گرتنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له لای گه‌لانی غه‌یره فارس، سیسته‌می فیدڕالیزه
کردنی ئێران له‌سه‌ر ئه‌ساسی جوغرافی_نه‌ته‌وه‌یی به باشترین شێوه‌ی ئیداره کردنی
وڵات ده‌زانی. سه‌رکوتی خوێنانی و توتالیتاریزمی دینی له ماوه‌ی 27 ساڵی رابردودا،
له گه‌شه کردنی ئه‌م هه‌سته نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌داو، هه‌روه‌ها په‌ره گرتنی دێمۆکراسی
و وه‌دیهاتنی مافی گه‌لان له دنیادا، پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی سوڤیه‌ت،
ده‌وری زۆری گێڕاوه‌و له سه‌ر گه‌شه‌ی ناسیۆنالیزمی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی شوێنی
به‌رچاوی داناوه.
حیزبی دیمۆکرات وا بیر ده‌کاته‌وه که ناکۆکیی نێوان ئورووپا و ئه‌مریکا له مه‌ڕ
ئێران له ماوه‌ی ڕابردوودا به قازانجی مانه‌وه‌ی نیزامی توتالیتێری ئێران بووه،
هه‌ر بۆیه هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی سیاسه‌تێکی هه‌ماهه‌نگ و یه‌کگرتوو له نێوان
ئه‌رووپایی‌یه‌کان له لایه‌ک و ئه‌مریکا له لایه‌کی دیکه‌وه به‌رانبه‌ر به
ده‌وڵه‌تی ئێران، له هه‌مان حالدا پێشکه‌ش کردنی یارمه‌تی و پشتیوانی کردنی هێزه
دێمۆکراته‌کانی ئێرانی، ده‌توانێ له هێنانه سه‌رکاری ده‌سه‌ڵاتێکی دێمۆکراتیک و
ئاشتیخوازانه له وڵاته‌که‌ی ئێمه‌دا گه‌لێک شوێن دانه‌ر و له هه‌مان کات‌دا
نرخه‌که‌ی زۆر که‌م بێ.
هه‌موو نیشانه‌کان ده‌ری ده‌خه‌ن که، بوونی ده‌وڵه‌تی ئێران و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که
په‌یره‌وی ده‌کا، پرۆژه‌ی به‌ره‌وپێش چوونی دێمۆکراتیزاسیۆنی رۆژهه‌لاتی نێوه‌راست،
شانسی سه‌رکه‌وتنی که‌مه و ئه‌گه‌ریش هه‌یبێ نرخی ماددیی و مه‌عنه‌ویی
سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی چه‌ند به‌رانبه‌ر ده‌بێته‌وه...
دۆستانی هێژا!
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، که ماوه‌ی پتر له 60 ساڵه، بۆ چاره‌سه‌ری
مه‌سه‌له‌ی کورد له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا تێده‌کۆشێ، وه‌کوو قوربانیی زیندووی
تیرۆریزم، وێرای مه‌حکوم کردنی ئه‌م دیارده دژی ئینسانییه، هاوکات خۆی له به‌ره‌ی
دژی تیرۆردا ده‌بینێته‌وه و به‌جیددی پشتیوانی له ڕه‌وتی دێمۆکراتیزاسیۆنی
رۆژهه‌لاتی نێوه‌ڕاست ده‌كا، ئاماده‌یه له‌م باره‌وه به‌رپرسانه ئه‌رکه‌کانی خۆی
به‌ڕێوه به‌رێ و شانازیی ده‌کا شا‌نبه‌شانی وڵاتانی دێمۆکرات بۆ وه‌دی هێنانی
دێمۆکراسی و کۆمه‌لگایه‌كی مه‌ده‌نی و کراوه تێ بکۆشێ.!
ئه‌و هه‌لومه‌رجه جه‌هه‌نده‌مییه که کۆماری ئیسلامی پێکی هێناوه و، ناره‌زایه‌تیی
به‌رده‌وامی خه‌لکی ئێران دژ به نیزامی ئه‌منیه‌تی_ نیزامی، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، بۆ
گه‌یشتن به ئازادی و دێمۆکراسی و سکولاریزم، پێویستیی پشتیوانی ئێوه له خه‌لکی
ئازادیخوازی ئێران به گشتی و گه‌لی کورد به تایبه‌تی، ده‌کاته زه‌روره‌تێکی پێویست
که شایانی ئه‌وه‌یه به کرده‌وه هه‌نگاوی بۆ بهاوێژرێ، چونکه خه‌لکی ئێران به گشتی
و نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران‌دا به تایبه‌تی هه‌وڵه‌کانی ئێوه بۆ هێنانه سه‌رکاری
ده‌سه‌لاتێکی دێمۆکراتیک و ئاشتیخواز له ئێراق و ئه‌فغانستان، پاش نه‌مانی
ده‌سه‌لاته دیکتاتۆره‌کان ، به‌رز ده‌نرخێنێ و به هیواوه لێده‌ڕوانێ.
سه‌رکه‌وتن بۆ ئێمه‌یه.
هه‌ر بژین. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |