|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
به به‌شداری سكرتێری گشتیی حیزب، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رین
بۆ ئه‌ندامانی حیزب له وڵاتی ئاڵمان پێك هات
|
|
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له وڵاتی ئاڵمان، رێكه‌وتی 29/1/2005، به
مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانی هاوڕێی به‌ڕێز‌و تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری‌و بۆ ئه‌وه‌ی
له زمانی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزبه‌وه گوێبیستی دوائاڵوگۆڕه‌كانی كوردستان‌و
ئێران‌و جیهان‌و سیاسه‌ته‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا
ببن، كاتژمێر 10:30ی به‌یانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رینیان پێك هێنا.
كۆبوونه‌وه‌كه به راگه‌یاندنی ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی
پاكی شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی حیزب‌و گه‌ل ده‌ستی پێ‌كرد‌و پاشان له لایه‌ن
كومیته‌ی ئاڵمانی حیزبه‌وه به‌خێرهاتنی هاوڕێ سكرتێری گشتیی حیزب كرا‌و داوا
له هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری كرا تا له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای جیهان،
ئێران‌و كوردستان‌و سیاسه‌ته‌كانی حیزب له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا باسێكی سیاسی پێشكه‌ش
بكات.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له كوتاره‌كه‌ی‌دا به وردی تیشكی خسته سه‌ر
بارودۆخی ئێستای جیهان‌و ئێران‌و كوردستان‌و سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌كانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌و په‌یوه‌ندی‌یه‌دا شی كرده‌وه.
پاش ته‌واوبوونی وته‌كانی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب، به‌ڕێز كاك شاهۆ حسێنی،
به‌رپرسی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، باسێكی له‌سه‌ر
ئاكامی كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ئه‌ندامانی كومیته‌ی ئورووپا‌و به‌رپرسانی كومیته‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه له وڵاتی "سویس" به‌ڕێوه‌چوو، پێشكه‌ش كرد‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی
كاروباره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی شی كرده‌وه. به‌دوای پشوودانێكی كورتدا، به‌شدارانی
كۆبوونه‌وه‌كه پرسیار‌و پێشنیاره‌كانی خۆیان پێشكه‌شی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی
حیزب‌و به‌رپرسی په‌یوه‌ندی‌یه‌كانی حیزب كرد‌و به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجریش به
وردی وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانی دایه‌وه‌و به‌شداربووان، پێشوازی‌یه‌كی
گه‌رمیان له وته‌كانی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب كرد. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |