|
وه‌دیهاتنی ئامانجه به‌رزه‌كانتان،
پێم خۆشه له‌و بارودۆخه كاره‌ساتباره‌ی كه خه‌ڵكی ئێران‌و به‌تایبه‌ت گه‌لی
كورد له كوردستانی ئێران‌دا له‌گه‌ڵـی ده‌ستبه‌یه‌خه‌ن، ئێوه به‌شدارانی كۆنگره
ئاگادار بكه‌مه‌وه: رێژیمی سه‌ده ناوه‌ڕاستیی كۆماری ئیسلامی هیچ چه‌شنه ره‌وایی‌یه‌كی
نه‌ماوه‌و ته‌نیا به كه‌ڵكوه‌رگرتن له سه‌ركوتی توندوتیژ‌و له سایه‌ی سیاسه‌تی
نه‌رمكێشانی دێموكراسی‌یه ئورووپایی‌یه‌كاندا كه له ژێر ناوی "سیاسه‌تی
دیالۆگی ره‌خنه‌گرانه"دا به‌ڕێوه‌ده‌چێ، توانیویه‌تی خۆی رابگرێ. به سه‌رنجدان
به‌وه‌ی كه ئه‌م سیاسه‌ته له بواری مافه‌كانی مرۆڤـ‌و ئازادی‌یه دێموكراتیكه‌كاندا،
ناكارا‌و سه‌رنه‌كه‌وتوو بووه، به‌ڕای ئێمه كاتی ئه‌وه هاتووه كه دێموكراسی‌یه‌كانی
ئورووپا به سه‌رنجدان به ره‌وشی ئۆبژكتیڤی ئێران، له باتی سازان له‌گه‌ڵ
رێژیم‌دا، له خه‌باتی بوێرانه‌ی گه‌لانی ئێران به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد بۆ سه‌قامگیركردنی
دێموكراسی، ئاشتی‌و عه‌داڵه‌ت پشتیوانی بكه‌ن.
پێویسته ئاگادارتان بكه‌مه‌وه كه هه‌یئه‌تێك له لایه‌ن حیزبی ئێمه‌وه
چالاكانه به‌شداری له كۆنگره‌كه‌تاندا ده‌كات.
له‌گه‌ڵ رێز‌و سڵاوی برایانه‌دا
مسته‌فا هیجری
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
پاریس 28/3/2005 |