|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان‌و
لایه‌نگرانی حیزب له وڵاتی بێلژیك | |
رۆژی 24ی ره‌شه‌مه‌ی 1383، هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك
مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به‌شداری له
كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كرد كه بۆ ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له وڵاتی بێلژیك پێك هاتبوو.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی
شه‌هیدانی رێگای رزگاریی كوردستان ده‌ستی پێ‌كرد. پاشان هاوڕێ "به‌ختیار سه‌لیمی"،
به‌رپرسی كومیته‌ی حیزب له بێلژیك له لایه‌ن كومیته‌ی |
 | |
حیزب‌و هه‌موو ئه‌ندامان‌و
لایه‌نگرانی حیزب له‌و وڵاته‌وه، به گه‌رمی به‌خێرهاتنی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی
حیزبی كرد‌و هیوای سه‌فه‌رێكی پڕده‌ستكه‌وتی بۆ به‌ڕێزیان خواست. دواتر هاوڕێی
تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری وتارێكی به‌نرخی له‌سه‌ر ره‌وشی ئاڵۆز‌و هه‌ستیاری
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و ره‌وشی ئێران به‌گشتی‌و كوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی
پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد. به‌ڕێزیان له‌و وتاره‌دا، ئاماژه‌ی به كۆتایی‌هاتنی
سه‌ركه‌وتووانه‌ی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزب كرد‌و ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی
بۆ ئاماده‌بووان شی كرده‌وه‌و ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی به وه‌ڵامێكی پێویست بۆ
ئاڵوگۆڕه نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ناوچه‌یی‌و نێوخۆیی‌یه‌كان له‌قه‌ڵه‌م دا. دوایین به‌شی
وتاره‌كه‌ی به‌ڕێزیان پێویستیی به‌شداری چالاكانه‌ی ژنان له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كاندا
بوو.
دوایین به‌شی كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخان كرا بۆ پرسیاری به‌شداربووان‌و له لایه‌ن
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزبه‌وه، وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی به‌شداربووان
درایه‌وه.
شایانی باسه كه هاوڕێی به‌ڕێز كاك "خوسره‌و عه‌بدوڵڵایی" له‌و دیداره‌دا
هاوڕێی سكرتێری گشتیی حیزبه‌كه‌مان بوو. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |