|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له‌گه‌ڵ وه‌زیری
بێهداشت
له‌كابینه‌ی "لیونیل ژوسپان"، سه‌ره‌ك وه‌زیری فه‌رانسه‌دا | |
رۆژی سێ‌شه‌ممه، 5ی ئاڤریلی 2005، به‌رێز كاك
مسته‌فا هیجری چاوی كه‌وت به رێزدار دوكتور كوشنێر وه‌زیری بێهداشت له كابینه‌ی
"لیونیل ژوسپان"و كه‌سایه‌تیی ناوداری فه‌رانسه‌یی له بابه‌ت به‌رگری له
مافه‌كانی مرۆڤ‌و دۆستی وه‌فاداری گه‌لی كورد.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری به تێر‌و ته‌سڵی سه‌باره‌ت
به بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا به گشتی‌و له كوردستان به تایبه‌تی،
دواو ئاماژه‌ی به سه‌ركوتی خوێندكاران، رۆژنامه نووسان، |
 | |
رووناكبیران، هه‌ڵاواردنی
جۆراوجۆر له دژی ژنان‌و نه‌ته‌وه‌كانی له ژێر چه‌وسانه‌وه‌دا به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی
كورد، كرد.
رێزدار د.كوشنێر، له‌گه‌ڵ به‌رز ڕاگرتنی یادی شه‌هید د.قاسملوودا، گوتی كه له
پێوه‌ندی‌دا سه‌باره‌ت به ئێران، سیاسه‌تی یه‌كیه‌تیی ئورووپا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
ئه‌م سیاسه‌ته كه به سیاسه‌تی "دیالۆگی ره‌خنه گرانه" به‌ناوبانگه ئیتر
ناتوانێت نه‌قشێك له به‌ره‌و پێش بردنی ماف‌و ئازادی‌یه دێموكراتیكه‌كان له
ئێران‌دا بگێڕێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به كرده‌وه ده‌بینین ئه‌م سیاسه‌ته له
قازانج، ده‌سته‌و تاقمی خامه‌نه‌یی واته دواكه‌وتووترین باڵی رێژیمی ئاخوندی
دایه.
د.كوشنێر دواتر ئاماژه‌ی به ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوچه به تایبه‌تی گۆڕانكاری‌یه‌كانی
عێراق، هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراق، گرینگی نه‌قشێك كه كورده‌كان له
دێموكراتیزه كردنی عێراقدا‌و له پله‌كانی دواتر كه له ته‌واوی ناوچه‌دا ده‌یگێڕن،
كرد‌و گوتی كه به سه‌قامگیر بوونی سیستمێكی دێموكراتیك له عێراق‌دا، ده‌بێ
چاوه‌ڕوانی شوێندانانی ئه‌و سیستمه له ناوچه‌دا ببین. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |