|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ده‌فته‌ری
پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی
حیزبی سوسیالیستی فه‌رانسه‌دا | |
رۆژی پێنجشه‌ممه، 7ی ئاڤریلی 2005، كاتژمێر 4ی
دوانیوه‌رۆ، به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب چاوی كه‌وت به رێزدار موریس برۆ، به‌رپرسی
ده‌فته‌ری پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی حیزبی سوسیالیستی فه‌رانسه.
له‌م دیداره‌دا به‌رێز كه‌ریم پاكنژاد له به‌رپرسانی پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی
حیزبی سوسیالیستی فه‌رانسه‌و هاوڕێ كاك خوسره‌و عه‌بدوڵڵایی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری
پێوه‌ندی‌یه نێو نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی حیزب به‌شدار بوون. له چاوپێكه‌وتنێكی
30/1ده‌قیقه‌یی‌دا هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر |
 | |
مه‌سه‌له‌كانی ناوچه كرد‌و
هه‌روه‌ها به ده‌ربڕینی خۆشحاڵی له پێوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوو حیزب،
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی خۆیان له باره‌ی قه‌یرانی ناوكی ئێران‌و سیاسه‌تی یه‌كیه‌تیی
ئورووپا به نیسبه‌ت رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه دوان. هاورێی تێكۆشه‌ر كاك
مسته‌فا هیجری هاوكات له‌گه‌ڵ شرۆڤه كردنی هه‌ڵوێسته‌كانی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له هه‌مبه‌ر رێژیم‌دا پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت كه سیاسه‌تی
یه‌كیه‌تیی ئورووپا به نیسبه‌ت كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به
تایبه‌تی له بابه‌ت گوشار هێنان بۆ رێژیم بۆ پاراستنی ماف‌و ئازادی‌یه
دێموكراتیكه‌كانی خه‌ڵكی ئێران، نه‌ته‌نیا ده‌سكه‌وتێكی نه‌بووه، به‌ڵكوو به
پێچه‌وانه بۆته هۆی په‌ره‌گرتنی هێزی دواكه‌وتووترین‌و كۆنه پارێزترین باڵی
رێژیم‌و خراپتر بوونی بارودۆخ.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌ره‌ك كۆماری ئێران به‌ڕێز سكرتێری گشتی
گوتی كه ئه‌زموون‌و ته‌جروبه به ئێمه‌ی نیشان داوه كه له سیستمی كۆماری
ئیسلامی‌دا نه سه‌ره‌ك كۆمار‌و نه پارلمان، هیچ هێزو ده‌سه‌ڵاتێكیان نیه، به‌ڵكو
ته‌نیا به‌ناو مه‌قامی رێبه‌ری‌و ده‌زگاكانی به‌ستراوه به ئه‌وه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م
لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستدایه، هه‌ر بۆیه به گۆڕینی كه‌سه‌كان چاوه‌ڕوانی
ئاڵوگۆڕ بێ ئاكامه.
ئاڵوگۆڕ ته‌نیا به گۆڕانی گشتیی رێژیم ئیمكانی هه‌یه‌و ئه‌مه شتێكه كه خه‌ڵكی
ئێران به ئه‌زموون‌و به تایبه‌تی له‌دوای هاتنه سه‌ركاری خاته‌می‌یه‌وه به
دروستی بۆیان روون بۆته‌وه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |