|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گرووپی
سناتۆره‌كانی
حیزبی كۆمۆنیستی فه‌رانسه له پارلمانی سنای ئه‌و وڵاته‌دا | |
رۆژی دووشه‌ممه، رێكه‌وتی 4 ئاڤریلی 2005ی
زایینی كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی، هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، چاوی كه‌وت به خاتوو "نیكۆل
بۆربۆ" سه‌رۆكی گرووپی سناتۆره‌كانی سه‌ربه حیزبی كۆمۆنیستی فه‌رانسه له
پارله‌مانی سینای ئه‌و وڵاته‌دا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له پارلمانی سنای ئه‌و وڵاته‌دا له‌شاری پاریس به‌ڕێوه
چوو، به‌رێز "ژاك فات" به‌رپرسی پێوه‌ندی‌یه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی
|
 | |
حیزبی كۆمۆنیستی فه‌رانسه و
هاوڕێ خوسره‌و عه‌بدوڵڵایی، یه‌كێك له به‌رپرسانی پێوه‌ندی‌یه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی
حیزبه‌كه‌مان ئاماده بوو. هه‌ردوولا له‌سه‌ر ره‌وشی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست
و به‌تایبه‌ت ره‌وشی هه‌ستیاری ئێران و كوردستان و قه‌یرانی ناوكی ئێران،
ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد.
هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری له‌و دیداره‌دا په‌نجه‌ی خسته سه‌ر ناكارا
بوونی سیاسه‌تی یه‌كیه‌تیی ئورووپا له‌ژێر ناوی "دیالۆگی ره‌خنه‌گرانه"دا له
به‌رامبه‌ر رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران دا به‌ڕێوه ده‌چێت و وێڕای وه‌بیر
هێنانه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه دێموكرات و پێشكه‌وتنخوازه‌كانی ئورووپا بۆ په‌رده‌لادان
له‌و سیاسه‌ته چاوپۆشیكارانه‌یه، گوتی: له‌و بواره‌دا نوێنه‌رانی پارلمان و
سناتوره‌كان، ده‌توانن ڕۆڵێكی كاریگه‌ر بگێڕن و وێرای فشار هێنان بۆ ده‌وڵه‌ته‌كانیان،
سه‌رنجی زێده‌تر بده‌نه پرسی پێشێلكردنی ئاشكرا و به‌رده‌وامی ماف و ئازادیه
دێموكراتیكه‌كانی خه‌ڵكی ئێران. خاتوو "بۆربۆ" كه ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجرایی
حیزبی كۆمۆنیستی فه‌انسه و به‌رپرسی ئه‌م حیزبه له كاروباری مافه‌كانی مرۆڤ
دایه، وێڕای هاوڕا بوون له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی حیزبه‌كه‌مان دا، پشتیوانیی
حیزبی كۆمۆنیستی فه‌رانسه و گرووپی سناتۆره‌كانی له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی
خه‌ڵكی ئێران، به‌تایبه‌ت گه‌لی كوردله كوردستانی ئێران‌دا، ده‌ربڕی.
له‌به‌شی دووهه‌می ئه‌و دیداره‌دا، به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزبه‌كه‌مان، ئاماژه‌ی
به گۆڕانی دروشمی ستراتیژیكی حیزبه‌كه‌مان له گۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می خۆیدا،
كرد و گوتی: له‌دوای كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌مه‌وه، ئێمه بۆ دامه‌زراندنی سیستمێكی
دێموكراتیكی فیدراڵی له ئێران دا خه‌بات دكه‌ین و به‌ڕای حیزبی دیموكراتی
كوردستانی ئێران، به سه‌رنجدان به واقعییه‌تی فره‌نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئێران،
سیستمی فیدرالیستی باشترین سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ری‌یه دوای هه‌ره‌سهێنانی چاوه‌ڕوانكراوی
رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
رێزدار كاك مسته‌فا هیجری جه‌ختی له‌و واقعییه‌ته كرده‌وه كه ته‌نیا له
چوارچێوه‌ی دامه‌زراندنی وه‌ها سیستمێك دایه كه ده‌كرێ له‌گه‌ڵ رادیكالیزمدا
خه‌بات بكرێ و مافی وه‌ك یه‌ك بۆ هاووڵاتیان له چوارچێوه‌ی "یه‌كیه‌تیی
دڵخوازنه‌ی گه‌لانی ئێران"دا ده‌سته‌به‌ر بكرێت. به‌رێزیان له درێژه‌ی ئه‌و
دیداره‌دا ئاماژه‌ی به پێكهێنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ كرد
كه له‌لایه‌ن حه‌وت حیزب و رێكخراوی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه‌وه دامه‌زراوه
و گوتی: به‌بێ چاره‌سه‌ر كردنی پرسی نه‌ته‌وایه‌تیی له ئێران دا، ناتوانین
باس له دامه‌زرانی سیستمێكی دیموكراتیك له‌و وڵاته‌دا بكه‌ین. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |