|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
وتووێژی "رادیۆ ده‌نگی كوردستان" له‌گه‌ڵ هاوڕێی به‌ڕێز‌و
تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئه‌م دوایی‌یه‌یان بۆ ئورووپا
| |
له سه‌ره‌تادا كاك مسته‌فا به‌خێرهاتنی به‌ڕێزتان
ده‌كه‌م‌و زۆر سوپاس بۆوه‌ی كه وه‌ختی خۆتت له ئیختیار ناین‌و له‌م وتووێژه‌دا
به‌شداریت كردوه. سه‌ره‌تا به‌و پرسیاره ده‌ست پێ‌بكه‌م كه مه‌به‌ستی به‌ڕێزتان
له سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات چی بوو؟
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م كه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌تان هێناپێشێ كه بتوانم كار‌وباری سه‌فه‌ری
ده‌ره‌وه‌م له‌گه‌ڵ بیسه‌رانی رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران باس بكه‌م. وه‌كوو
ئاگادارن له مانگی چواری ساڵـی رابردوودا كۆنگره‌ی |
 | |
سێزده‌هه‌می حیزبه‌كه‌مان به
سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كرد. ئه‌و كۆنگره‌یه مه‌جمووعه‌یه‌ك گۆرانكاریی له حیزب
دا پێك هێنا كه یه‌كێك گرینگترینی ئه‌و گۆڕانكارییانه بریتی بوو له گۆڕینی
شوعاری ستراتیژیكی حیزب، دیموكراسی بۆ ئێران‌و خودموختاری بۆ كوردستان كه
ساڵانێكی زۆر بوو حیزبی دیموكراتی ئه‌و شوعاره‌ی هه‌ڵگرتبوو، ئه‌و شوعاره له‌و
كۆنگره‌یه‌دا گۆڕا به دامه‌زراندنی سیستمی دیموكراتیكی فیدراڵ له ئێران دا‌و
دابین كردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له‌و چوارچێوه‌یه‌دا. ئێمه به
پێویستمان زانی له رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌كه‌مان دا كه سكرتێری حیزب سه‌فه‌ری
ده‌ره‌وه بكا بۆ وه‌ی كه له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له ئورووپا، له‌گه‌ڵ
ئوپوزیسیۆنی ئێرانی‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كوردی له
دانیشتنه‌كانی حزووری دا‌و له نزیكه‌وه نه‌تایجی ئه‌و ئاڵوگۆرانه به‌وان
رابگه‌یه‌نێ. ئه‌وه به‌شێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كی‌یه‌كانی من بوو له‌و
سه‌فه‌ره‌دا، بێجگه له‌وانه وه‌كوو ئاگادارن ئێمه ژماره‌یه‌كی زۆر له
ئه‌ندامانی حیزبی فه‌عالمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له نێو وڵاته‌كانی
ئورووپایی‌دا كار‌وتێكۆشانیان هه‌یه پێویست بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش هه‌م دانیشتن
بكرێ له رابیته له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌و هه‌روه‌ها
جوابدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه ره‌نگه له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ هه‌ركام له‌وانه
هاتبێت پێشێ. هه‌روه‌ها لێكدانه‌وه‌ی كار‌و تێكۆشانی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان له
ده‌ره‌وه بێجگه له‌وه پێوه‌ندی گرتن به رێكخراوه‌كانی ئوپه‌زیسیۆنی ئێرانی
چ كورد چ غه‌یری كورد كه ئێمه پێوه‌ندیمان هه‌یه ساڵه‌هایه له‌گه‌ڵیان پێویست
بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه كه به‌شێكیان رێبه‌رایه‌تی‌یه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
دایه چاوپێكه‌وتن بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی نوێی حیزبی دیموكرات له
پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوانه‌دا ده‌گه‌ڵیان باس بكه‌ین‌و جارێكی دیكه
هاوپێوه‌ندیی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆستانه‌مان دووپات كه‌ینه‌وه‌و سیاسه‌تی
حیزبی دیموكرات كه له‌و كۆنگره‌یه‌دا گیراوه به‌وان رابگه‌یه‌نین. ئه‌وه بوو
كه له‌لایه‌ن رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه ئه‌و
مه‌ئموورییه‌ته به من سپێردرا كه بچمه ده‌ره‌وه‌و له نزیكه‌وه ئه‌و كارانه
جێ‌به‌جێ بكه‌م‌و خۆشحاڵم ئێستا دوای به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی مه‌ئموورییه‌ته‌كان
جارێكی دیكه گه‌ڕاومه‌ته‌وه نێو هاوڕێیانی تێكۆشه‌ر‌و كادر‌و پێشمه‌رگه
دڵسۆزه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.
پ: به له‌به‌رچاوگرتنی ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و
هه‌روه‌ها ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی رۆژ له دوای رۆژی ئێران له كۆمه‌ڵگه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی، ئایا گۆڕانێك له هه‌ڵوێستی ئورووپایی‌یه‌كان دا به نیسبه‌ت
ئێران پێك هاتوه؟
و: راستی‌یه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ناكرێ قه‌زاوه‌تێكی گشتی له‌و باره‌یه‌وه
بكرێ. بێجگه له‌وه‌ی ئورووپایی‌یه‌كان وه‌كوو ئیتحادییه‌ی ئورووپا له‌وێدا یه‌ك
ده‌گرنه‌وه‌و سیاسه‌تێكی یه‌كگرتوو ره‌چاو ده‌كه‌ن. به نیسبه‌تی زۆر مه‌سائیلی
ده‌ره‌وه‌ی خۆیان كه یه‌ك له‌وان ئێرانه، كه ده‌گه‌ڵیان داده‌نیشی‌و قسه‌یان
ده‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی جیاوازی له بۆچوونه‌كانیان به نیسبه‌تی ئێران‌و خاڵه‌كانی
دیكه‌ی مه‌ربووت به دنیادا هه‌یه. ئه‌گه‌ر له رابردوودا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو
له‌و وڵاتانه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون كه ده‌توانن به دیالۆگ به‌باسكردن
ده‌گه‌ڵیان ئاڵوگۆڕ له ئێران دا پێك بێنن ئێستا وه‌زعه‌كه فه‌رقی كردوه. وه‌كوو
ئاگادارن ماوه‌ی ده دوازده ساڵ له‌مه‌وپێش ئورووپا سیاسه‌تێكی گرته‌به‌ر به
نیسبه‌تی ئێران كه خۆیان نێویان نابوو سیاسه‌تی "دیالوگی ره‌خنه‌گرانه" به‌و
مانایه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێران دیالۆگه‌كه‌یان بپارێزن، پێوه‌ندی‌یه‌كه‌یان
بپارێزن‌و دانیشتن بكه‌ن له نزیكه‌وه‌و له‌و دانیشتنانه‌دا ره‌خنه‌ی خۆیان له
رابیته له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤ‌و مه‌سائیلی دیكه كه بۆیان دێته پێشێ له ئێران
بگرن، به‌و هیوایه‌ی كه ئێران به هۆی ئه‌و دیالۆگ‌و لێكنزیك بوونه‌وانه
به‌ره‌و ئازادی‌و مافی مرۆڤـ هان بده‌ن، به‌ڵام ته‌جروبه‌ی ساڵانی رابردووی
ئورووپایی‌یه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران بۆ زۆربه‌یانی ده‌رخستوه كه كۆماری ئیسلامیی
ئێران له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌ك هه‌ر به‌و سیاسه‌ته ئاڵوگۆڕێكی دیموكراتیكی تێدا پێك
نه‌هاتوه، به‌ڵكوو رۆژ به رۆژ خراپتر بووه‌و له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا میسال‌و
شاهیدی یه‌كجار زۆر هه‌ن كه ئێمه ته‌كیه‌مان له‌سه‌ر كردوه بۆ نموونه
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌وره‌ی حه‌وته‌می پارلمان كه له‌ودا مه‌جلیس یه‌كده‌ست
كراوه، له ژێر پێ‌نانی مافی ژنان، ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له كار‌وباری
وڵاته‌كانی دراوسێ به تایبه‌تی عێراق، ئه‌وانه‌و زۆر نموونه‌ی دیكه هه‌بوون
كه ئێمه باسمان كردن‌و ئورووپایی‌یه‌كان بۆخۆشیان دیاره شاره‌زای ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه بوون. بۆیه ناتوانم بڵێم ئورووپایی‌یه‌كان به نیسبه‌ت ئێران وه‌كوو
یه‌ك بیرده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام تاكوو ئێستاش ئه‌و فورسه‌ته‌یان به ئێران داوه كه
به شێوه‌ی موزاكره‌و وتووێژ بچنه پێش بۆوه‌ی كه بتوانن ئه‌و گیروگرفتانه‌ی
كه له رابردوودا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئازادی هه‌یان بوو به تایبه‌ت ئێستا
مه‌سه‌له‌ی موهیمتر له‌ویش كه مه‌سه‌له‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمیی یا بڵێن چه‌كی
ئه‌تۆمی‌یه كه ئێران به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێ ئه‌وه‌ی وه‌ده‌ست بێنێ له‌گه‌ڵی
ده‌موزاكره‌دان. تا به موزاكره بتوانن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه حه‌ل بكه‌ن. هه‌رچه‌ند
ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌من له نزیكه‌وه ده‌گه‌ڵ ئورووپایی‌یه‌كان قسه‌م كرد به‌شێك
له‌وانه نائومێدن به ئاینده‌ی ئه‌و وتووێژه‌ن، به‌ڵام دیسانه‌كه هه‌ر
ده‌یانه‌وێ ئه‌و رێگایه ئیدامه بده‌ن به‌ڵام ته‌بیعی‌یه كه له‌و
مه‌سه‌له‌یه‌دا زۆر سوورن كه ئێران نابێ له مه‌سه‌له‌ی ئه‌تۆم دا بچێته
پێشێ‌و ئیعتمادی پێناكه‌ن وه‌كوو وڵاتێكی یاغیی چاوی لـێ‌ده‌كه‌ن‌و نیگه‌رانی
ئه‌وه‌ن كه ئه‌گه‌ر رۆژی ئێران ده‌سره‌سیی په‌یدا بكا به ئه‌تۆم، حه‌تتا
ئه‌گه‌ر بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتنی سه‌نعه‌تیش بێ ده‌توانێ به ئاڵوگۆڕێك ته‌بدیلی بكا
به چه‌كی ئه‌تۆمی‌و گیروگرفتێكی گه‌وره بۆ دنیا‌و به‌شێك له دنیا كه
ئورووپایه كه له ئێرانیش نزیكه پێك بێنێ. بۆیه بۆچوونه‌كانی
ئورووپایی‌یه‌كانی له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه. دیاره
ته‌بیعی‌یه كه چاوپێكه‌وتنه‌كانی منیش له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵیان‌و ته‌وزیحی
ئه‌و وه‌زعییه‌ته‌ی كه له ئێران‌دا هه‌یه به‌نیسبه‌تی مه‌سه‌له‌ی ئازادی،
به‌نیسبه‌تی له‌ژێرپێ‌نانی مافی مرۆڤـ، له‌ژێرپێ‌نانی مافی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی، ئه‌و ته‌بعیز‌و جیاوازییه‌ی كه له ئێران‌دا هه‌یه‌و ئه‌و
بێ‌كیفایه‌تی‌یه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ئێستا ده‌رحه‌ق به ئێران
ده‌یكه‌ن، ئه‌وانه مه‌سائیلێك بوون كه یارمه‌تیی دا به روونبوونه‌وه‌ی زیاتری
ئورووپایی‌یه‌كان.
پ: هه‌روه‌ك به‌ڕێزتان له‌سه‌رتادا ئیشاره‌تان پێ‌كرد یه‌كێك له
گۆڕانكاری‌یه‌كانی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزب گۆڕینی دروشمی ئیستراتیژیك بوو
له خودموختاری بۆ فیدرالیزم. هه‌ڵوێستی حیزب‌و رێكخراو‌و كه‌سایه‌تی‌یه
ئورووپایی‌و ئێرانی‌یه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رامبه‌ر به‌و گۆڕانه چ بوو؟
و: ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندیی به ئورووپایی‌یه‌كانه‌وه هه‌یه ده‌توانم بڵێم به‌بێ
ئیستسنا ئه‌وانه‌ی ئه‌من چاوم پێیان كه‌وتووه كه ژماره‌شیان زۆر بوو، به‌تێكڕا
ته‌ئیدی ئه‌و سیاسه‌ته‌و ئاڵوگۆڕه ده‌كه‌ن وه له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون كه
مه‌سه‌له‌ی فیدرالیزم، مه‌سه‌له‌ی ئه‌وڕۆی دونیایه، شكڵێكی عادڵانه‌ی
سیاسی‌یه له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا، چوونكه له فیدرالیزمدا ده‌كرێ
مافی یه‌كسان بۆ نه‌ته‌وه‌كان له‌نه‌زه‌ر بگیرێ‌و پێیان وایه كه نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی به‌و شێوه‌یه ده‌توانن وێڕای ئه‌وه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا
پێكه‌وه بژین‌و بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئێران هه‌وڵ بده‌ن، له مافی وه‌ك یه‌ك
به‌هره‌مه‌ند بن‌و داوته‌ڵه‌بانه له ئێران‌دا بمێننه‌وه، ئه‌وه بۆچوونێك بوو
به‌گشتی هه‌موو ئورووپایی‌یه‌كان بوویان‌و له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا پشتگیریی حیزبی
ئێمه‌یان ده‌كرد‌و پێیان وابوو ئه‌و ئاڵوگۆڕه، ئاڵوگۆڕێكی دێموكراتیكه‌و
پیرۆزبایی‌یان له ئێمه ده‌كرد بۆ دیاریكردنی ئه‌و دروشمه.
ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، ئه‌وانه‌ی كه ئێمه
پێوه‌ندیمان ده‌گه‌ڵیان هه‌یه وه‌كوو هێندێك له ئه‌حزابی چه‌پی ئێرانی، هێندێك
له ئه‌حزاب‌و شه‌خسییه‌ته‌كانی دێموكراتی ئێرانی، ئه‌وانیش پێیان وایه ئه‌و
ئاڵوگۆڕه كه له كۆنگره‌ی حیزب‌دا, له شوعاری حیزب‌دا هاتۆته پێشێ، شوعارێكی
باشه، ئه‌وان بۆ خۆشیان به‌شێكی زۆریان له‌و باوه‌ڕه‌دان یه‌كگرتوویی ئێران له
داهاتوودا ته‌نها شتێك كه ده‌توانێ ته‌زمینی بكا، رازی‌بوونی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانه، چونكه ئێستا سه‌رده‌م، سه‌رده‌می ئازادبوونی نه‌ته‌وه‌كانه؛ به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران قه‌زاوه‌ت ده‌كا‌و پێی وایه
مافی نه‌ته‌وه‌كان، جا به شكڵی خودموختاری بێ یا به شكڵی فیدراڵیزم بێ،
هه‌نگاوێكه به‌ره‌و جودابوونه‌وه، ئه‌و هێزانه پێیان وایه به پێچه‌وانه‌یه،
رێگای یه‌كگرتوویی ئێران له چوارچێوه‌ی جوغرافیایی ئێران‌دا ئه‌و رێگایه‌یه
كه ئێمه باوه‌ڕمان پێیه‌تی‌و ئه‌وان به‌شێكی زۆریشیان بۆ خۆشیان شوعاره‌كه‌یان
هه‌ر ئێرانێكی فیدراڵه له داهاتوودا. دیاره هێندێك ئه‌حزاب‌و شه‌خسییه‌تی
دیكه هه‌ن كه له‌ڕاستی‌دا ئێستاش له ئاڵوگۆڕه‌كانی دنیا‌و له واقیعیه‌ته‌كانی
مه‌نته‌قه تێ‌نه‌گه‌یشتوون‌و ئوسووڵه‌ن نه‌وعێك شۆوینیزم به‌سه‌ر فكریان‌دا زاڵه،
ئه‌وانه ئێستاش پێیان وایه كه وه‌ختێك باس له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه ده‌كه‌ین،
وه‌ختێك باس له مافی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌وه به‌ره‌و جودابوونه‌وه له
ئێرانه، ئه‌وه له‌تله‌تكردن‌و دابه‌شكردنی ئێرانه‌و، به‌و شێوه‌یه به توندی
به‌ره‌نگاری ده‌كه‌ن. به‌ڵام به خۆشی‌یه‌وه ده‌توانم ئه‌وه‌ی زۆر به
ئیعتیباره‌وه بڵێم كه ئه‌گه‌ر له رابردوودا به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی ئێران به‌و
شێوه‌یه فكریان ده‌كرده‌وه، ئێستا زۆرن ئه‌و رێكخراو‌و سازمان‌و رووناكبیرانه‌ی
ئێرانی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه حه‌تتا له فكری ئه‌وان دایه كه ئێران
یه‌كپارچه بمێنێته‌وه، مه‌سه‌له‌ی فیدراڵییان بۆ مه‌تره‌حه. دیاره ئه‌وه
مه‌وزووعێك نیه كه ته‌نها له‌لایه‌ن حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران یا بڵێین
هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێرانه‌وه مه‌تره‌ح كرابێ، به‌ڵكوو ئێستا
مه‌سه‌له‌ی فیدراڵیزم باسێكه كه له نێو مه‌حافیلی رووناكبیریی ئێران‌و له
نێوان هێندێك شه‌خسییه‌ت كه ئاڵوگۆڕه‌كانیان ده‌رك كردوه، له ئێران‌دا باسی
له‌سه‌ر ده‌كرێ‌و ئێستا ئه‌و تابۆیه شكاوه كه كه‌سێك له نێوخۆی ئێران
نه‌وێرێ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌وزووعه باس بكا، به‌ڵكوو بۆته باسێكی رۆژ كه خه‌ڵك
فكری لـێ ده‌كاته‌وه‌و باسی له‌سه‌ر ده‌كا‌و پێم وابێ ئێمه‌ش بۆخۆمان ده‌بێ
زیاتر سه‌عی بكه‌ین له رێگای ته‌بلیغاتی خۆمانه‌وه مه‌وزووعه‌كه زیاتر
بكه‌ینه مه‌وزووعی رۆژ بۆ ئێرانی‌یه‌كان. یانی له جیاتی وه‌ی كه ته‌نیا
حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران به ره‌سانه‌هایه‌كی گرووهی یه‌كجار زۆر‌و
ئیمكاناتێكی زۆر كه له ئیختیاری دایه ته‌بلیغ دژی مافی نه‌ته‌وایه‌تی
ده‌كا‌و هه‌ر نه‌وع مافێكی نه‌ته‌وایه‌تی‌و جووڵانه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی له
چوارچێوه‌ی "تجزیه"ی ئێران‌و وابه‌سته‌بوون به بێگانه‌گان ده‌به‌ستێته‌وه.
ئێمه وه‌كوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وه‌كوو هێزه‌كانی دێموكراتیی
كوردی ئێرانی كه باوه‌ڕمان به مافی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه‌و هه‌روه‌ها وه‌كوو
بڵێین باقیی ئازادیخوازانی ئێران كه باوه‌ڕیان به‌و به‌رنامه هه‌یه بتوانین
به ته‌بلیغاتی خۆمان ئه‌و پر‌ویاگه‌نده‌یه‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران
ده‌ی‌كا‌و ئه‌و سه‌مپاشی‌یه‌ی ده‌ی‌كا به دژی مافی نه‌ته‌وه‌كان، بتوانین تا
حه‌ددێك پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه.
پ: كاك مسته‌فا له رێكه‌وتی دووی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1383، چه‌ند مانگ
له‌مه‌وبه‌ر له شاری له‌نده‌ن له وڵاتی ئینگلستان، كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی
نه‌ته‌وه‌كانی ژێر سته‌می ئێران به‌ڕێوه چوو. ئه‌گه‌ر ده‌كرێ سه‌باره‌ت به
چۆنیه‌تیی پێكهاتنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌و ئاكامه‌كانیان باس بكه‌ی.
و: به‌ڵێ ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌و به‌رنامانه بوو كه له ده‌ستووری كارێك‌دا كه بۆ
من دیاری كرابوو، به‌ڕێوه‌چوو. وه‌كوو ده‌زانن ماوه‌یه‌كی زۆره، له مێژساڵه
پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
هه‌یه. زۆرجار هه‌وڵمان داوه كه بتوانین له‌گه‌ڵ ئه‌وان یه‌كیه‌تی‌و
یه‌كگرتوویی‌یه‌ك پێك بێنین، به‌ڵام به ده‌لایلی زۆر كه ئێستا جێگای باسی
نیه، مه‌وه‌فه‌ق نه‌بووین، به‌ڵام له كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌م‌دا‌و به‌دوای وی‌دا
له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و هه‌روه‌ها له ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و باسه بۆ مه
مه‌تره‌ح بوو كه ئێستا كه نه‌مان‌توانیوه یه‌كگرتوویه‌یه‌كی به‌رچاو له‌گه‌ڵ
ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ریی ئێران پێك بێنین، زۆرتر ئینێرژیی خۆمان‌و وه‌ختی خۆمان
بخه‌ینه سه‌ر یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێرانی.
ده‌لیله‌كه‌شی ئه‌وه بوو كه پێمان وا بوو نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێرانی
وه‌كوو ئێمه له ژێر سته‌م‌دان، ئه‌و سته‌مه‌ی كه له‌سه‌ر میلله‌تی كورد
هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وانیش هه‌یه، به ده‌ردی ئێمه ئاشنان، له
قسه‌ی یه‌كتر باشتر حاڵی ده‌بین‌و به‌و نه‌تیجه گه‌یشتین ده‌گه‌ڵ وان له‌سه‌ر
نه‌وعه یه‌كگرتنێك كه جێگای ئومێدی زیاتره‌و ده‌توانێ پایه‌دارتر بێ،
تێ‌بكۆشین. بۆیه ئێمه به‌دوای ئه‌و ته‌وسیه‌یه‌دا تێ‌كۆشاین كه ئه‌و
پێوه‌ندی‌یانه‌ی كه ده‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانیمان بوو، چڕتر
كه‌ینه‌وه, ئه‌وه بوو كه ئێمه له‌و رێكه‌وته‌دا كه ئیشاره‌تان پێ‌كرد، له
له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان پێك هێنا له مه‌جمووعه‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی
ئۆپۆزیسیۆنی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی كه باوه‌ڕیان به مه‌سه‌له‌ی
فیدراڵیزم هه‌بوو، باوه‌ڕیان به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌و حه‌ق‌و حقووقی
نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا به شێوه‌ی موساوی هه‌بوو، له‌گه‌ڵیان رێك كه‌ویتن‌و
ئه‌و یه‌كگرتنه كه به نێوی "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ"ـه،
پێكمان هێنا كه له‌سه‌ر ئه‌ساسی فیدراڵیزم له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و
جوغرافیایی پێك هاتوه. به‌و مانایه‌ی كه ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له
جوغرافیایه‌كی موشه‌خه‌سی ئێران‌دا ده‌ژین، بتوانن كار‌وباری نێوخۆیی
وڵاته‌كه‌یان به‌ڕێوه به‌رن‌و له كار‌وباری گشتی وڵاتی ئێران‌دا به گوێره‌ی
نفووسێك كه هه‌یانه ـ دوایه قانوون دیاریی ده‌كا ـ بتوانن به‌شدار بن. ئه‌وه
كارێك بو كه ئێمه له‌وێدا كردمان. به خۆشی‌یه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی
هه‌بوو وه ئێستا چه‌ند گرووپی دیكه‌ش به‌دوای ئیعلامی مه‌وجوودییه‌تی ئه‌و
كۆنگره‌یه‌دا، ئیعلامی ئاماده‌گی‌یان كردوه كه مولحه‌ق بن به‌و كۆنگره‌یه. من
وای ده‌بینم كه ئه‌و كاره به‌ره‌وپێش بچێ‌و ئومێدوارم كه له داهاتوودا هێندێك
له گرووهه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی‌و شه‌خسییه‌ته‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش له
مه‌به‌ستی پێكهاتنی ئه‌و كۆنگره‌یه ئاگاداریان بكه‌ین، په‌یوه‌ست بن به‌و
كۆنگره‌یه‌و كۆنگره‌كه‌مان به‌هێزتر بكه‌ین.
به‌ڵام ئه‌وه ته‌بیعی‌یه هه‌موو كارێك به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه چه‌ندج
ته‌بلیغی بۆ بكه‌ی، چه‌ند كاری بۆ بكه‌ی‌و چه‌ند هه‌وڵی بۆ بده‌ی بۆ وه‌ی
كه له نێو گه‌لانی ئێران‌دا جێ بگرێ‌و خه‌ڵكه‌كه له مه‌به‌ستی ئه‌و
كۆنگره‌یه باش حاڵی بن. ئێمه وه‌كوو گه‌لی كورد‌و هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی
دیكه كه له كۆنگره‌دا به‌شدارن، "متعهد"ین كه له نێو خه‌ڵكه‌كانی خۆمان‌دا
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ته‌بلیغ بكه‌ین، حاڵییان بكه‌ین‌و بتوانین خه‌ڵكه‌كه‌ش ورده
ورده به ده‌وری ئه‌و یه‌كگرتنه‌دا كۆ بكه‌ینه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه بتوانێ
كۆنگره ببێته سه‌مبول‌و نوێنگه‌ی ویست‌و داخوازیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی بۆ
وه‌ی كه له ئاڵوگۆڕه‌كانی ئایه‌نده‌ی ئێران‌دا كه ئێمه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین
زۆری پێ نه‌چێ ئه‌و نه‌ته‌وانه پێكه‌وه بتوانن دیفاع له مافی خۆیان بكه‌ن‌و
جارێكی دیكه وه‌زعییه‌تێكی وا نه‌یه‌ته پێشێ كه حكوومه‌تێكی دیكه به
نێوێكی دیكه وه‌كوو كۆماری ئیسلامیی ئێران له سه‌ره‌تاوه كردی، جارێكی
دیكه مافی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی پێشێل بكا‌و قودره‌تێكی مه‌كه‌زیی به‌هێز له
ناوه‌ند پێك بێنێ بۆ سه‌ركوتی ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران.
پ: پێكهێنانی ئه‌و كۆنگره‌یه وه‌كوو حه‌ره‌كه‌تێكی مێژوویی سه‌یر ده‌كرێ،
ئاسۆی ئه‌و كۆنگره‌یه چۆن ده‌بینی؟
و: وه‌كوو عه‌رزم كردی، ئه‌من پێموایه ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌م وه‌كوو حیزبی
دێموكرات‌و كۆمه‌ڵه كه وه‌كوو دوو رێكخراوی كوردی له‌و كۆنگره‌یه‌دا هه‌ین‌و
نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش كه له‌و كۆنگره‌یه‌دا هه‌ن، بتوانین به باشی
وه‌زیفه‌ی خۆمان له باری ناساندنی كۆنگره‌و ئامانجه‌كانی به‌و جۆره‌ی كه
هه‌یه له ئێران‌و دونیای ده‌ره‌وه به كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی،
به رێكخراوه‌كانی ئورووپایی‌و ئامریكایی بناسێنین بۆوه‌ی كه لێی حاڵـی بن،
داهاتوویه‌كه‌ی زۆر روون ده‌بینم‌و پێموابێ كه ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌توانێ
حمایه‌ت‌و پشتیوانی هه‌م خه‌ڵكی ئێران بۆ لای خۆی رابكێشێ‌و هه‌م دۆستان‌و
ئازادیخوازانی ئورووپایی‌و ده‌ره‌وه.
پ: ئێستا باسێكی گه‌رم له نێو مه‌حافل چ له داخلی ئێران‌و چ له ده‌ره‌وه
مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی نۆهه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێرانه، ئێستا
قۆڵه‌كانی رێژیم هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌نووری ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه گه‌رم رابگرن‌و به به‌رنامه‌و پلانی جۆراوجۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن
خه‌ڵكی بێننه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان. نه‌زه‌ری حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا چیه؟
و: پرسیارێكی جالب بوو، چوونكه ئه‌و پرسیاره له‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی كه
له‌گه‌ڵ ئورووپایی‌یه‌كان بووم زۆرجار ده‌هاته‌گۆڕێ كه چۆنی ده‌بینی، كێ
ببێته سه‌رۆك كۆمار باشتره، له واقعدا جوابێكی كه من بۆوانم هه‌بوو، لێره‌ش
ده‌مهه‌وێ عه‌رزتان بكه‌م ئه‌وه‌یه كه دیاره ئێمه ئێستا كومیته‌ی ناوه‌ندی
مه‌وزعی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام به‌پێی
ته‌جرووبه‌یه‌كی دیكه كه له رابردوو هه‌مانه‌و به‌پێی ئه‌و وه‌زعییه‌ته‌ی
كه له ئێران‌دا هه‌یه، ئێستا وا ده‌بینم كه نه‌زه‌ری حیزبی دێموكرات به‌ره‌و
ته‌حریم بێ، چونكه ده‌لیله‌كانیشی زۆر روونه، ئوسووله‌ن ئێمه، لانیكه‌م ئێمه
وه‌كوو ئێرانی‌و وه‌كوو كورد كه سته‌مدیده‌ی ده‌ستی ئه‌م حكوومه‌ته‌ین‌و له
چوارچێوه‌ی بیروبۆچوونی حكوومه‌ت باش شاره‌زاین، ده‌زانین كه سه‌رۆك كۆمار له
ئێران‌دا هه‌ر كه‌سێك بێ هیچ ته‌ئسیرێكی له ئاڵوگۆڕی سیاسه‌تی ئێران به‌ره‌و
دێموكراسی نیه، ئه‌وه‌ی كه نفووزی ئه‌سڵـی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی كه
ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌سڵـی‌یه وه‌لی فه‌قیه‌و داموده‌زگاكانی ژێر مه‌جمووعه‌ی
وه‌لیی فه‌قیهن وه‌ك شووڕای نیگابان‌و وه‌ك | | | |