|
ئاوات ده‌خوازم‌و به
چاوی رێزه‌وه سه‌یری هه‌وڵـی پێكهێنه‌رانی ده‌كه‌م.
ئه‌و كونفرانسه له هه‌لومه‌رجێكی
تایبه‌تی‌و له شه‌رایه‌تێكدا پێكهاتووه كه مه‌سه‌له‌ی دێموكراسی‌و رێزدانان
بۆ مافه‌كانی مرۆڤـ له هه‌ر كاتێكی دیكه زیاتر بایه‌خی پێ‌ده‌درێ‌و ئاكار‌و
ره‌فتاری ده‌سه‌ڵاتداران‌و حكوومه‌ته‌كانی پێ‌هه‌ڵ‌ده‌سه‌نگێندرێ‌و دابینبوونی
مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لان‌و به‌رچاوترینیان مه‌سه‌له‌ی كورد زۆر زیاتر له
رابردوو، سه‌رنجی بیروڕای گشتی‌و ته‌نانه‌ت وڵاتانی شوێندانه‌ر له‌سه‌ر ره‌وتی
رووداوه‌كانی جیهانی بۆ لای خۆی راكێشاوه.
به خۆشی‌یه‌وه ئێستا گه‌لی كورد له پارچه‌یه‌ك له كوردستان به به‌شێك له ماف‌و
ئازادی‌یه‌كانی خۆی گه‌یشتووه‌و مه‌ینه‌تی‌یه‌كانی رابردووی لـێ‌دووركه‌وتۆته‌وه‌و
رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد له‌و پارچه‌یه له كوردستان خه‌باتی خۆیان به‌ره‌و
سندووقه‌كانی ده‌نگدان‌و هه‌وڵـی چه‌سپاندنی مافه‌كانیان له یاسای عێراقدا
گوازتۆته‌وه‌و هیوای ئه‌وه‌ی لـێ‌ده‌كرێ كه شكڵـی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق
فیدراڵ‌و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ببێته نموونه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی
كه كورد‌و كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه.
جیا له‌وه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ئاوسی ئاڵوگۆڕه‌و ره‌وتی
دێموكراسی له به‌ره‌وپێشچوون دایه‌و دیكتاتۆری‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی
سه‌ره‌ڕۆیانه جێیان پێ‌لێژ ده‌بێ. له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش سه‌ره‌ڕای
بوونی دیكتاتۆری‌و ماف پێشێلكه‌ری، زیندان‌و ئه‌شكه‌نجه به‌رانبه‌ر به
رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد، خه‌بات بۆ ئازادی، دێموكراسی‌و دابینبوونی مافی
نه‌ته‌وایه‌تی، نه‌ته‌نیا به‌رده‌وامه به‌ڵكوو له په‌ره‌گرتن دایه‌و هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی له دڵ‌و بیری رۆڵه‌كانی گه‌لی كورددا رۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌وژوور
ده‌چێ.
له هه‌لومه‌رجێكی له‌باری ده‌ره‌وه‌یی‌و ناوخۆیی ئه‌وتۆدا هه‌ست كردن به
به‌رپرسایه‌تی، یه‌كگرتوویی‌و یه‌كده‌نگیی رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد‌و هێز‌و
لایه‌نه سیاسی‌یه‌كان وه‌كوو پێویستی‌یه‌كی هه‌نووكه‌یی خۆی ده‌نوێنێ‌و
ئه‌ركی تایبه‌تی ده‌خاته سه‌رشانی هه‌موو لایه‌ك.
بێ‌گومان له‌و كۆنفرانسه‌دا وه‌زعی كورد له كوردستانی ئێران‌و بێ‌به‌شی ئه‌و
گه‌له له ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی‌و ره‌فتاری سه‌ره‌ڕۆیانه‌و ماف پێشێلكه‌رانه‌ی
كۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق به هه‌موو گه‌لانی ئێران به‌گشتی‌و گه‌لی كورد
به‌تایبه‌تی دێته به‌رباس، حه‌ز ده‌كه‌م له‌و ده‌رفه‌ته‌دا ئاماژه به چه‌ند
خاڵ بكه‌م:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامی كۆماری ئیسلامی له دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ گه‌لانی ئێران‌و
سه‌ركوتی بێ‌به‌زه‌یی‌یانه‌ی گه‌لانی پێكهێنه‌ری ئێران كه دوانموونه‌ی له
كوشتاری رۆڵه‌كانی گه‌لی عه‌ره‌ب له ناوچه‌ی خوزستان دا خۆی نواند شتێكی
حاشاهه‌ڵنه‌گره.
دووهه‌م: به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی له نێو گه‌لانی ئێراندا‌و
هه‌ست به پێویستیی هاوكاری‌و یه‌كگرتوویی هێزه سیاسی‌یه‌كانی ئه‌و گه‌لانه
كه له‌م دواییانه‌دا له چوارچێوه‌ی پێكهاتنی "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
فیدراڵ"دا خۆی ده‌رخست‌و یه‌كگرتوویی‌یه‌كی بێ‌وێنه‌ی له نێو رێكخراوه
سیاسی‌یه‌كانی ئه‌و گه‌لانه‌دا به‌دی هێنا.
سێهه‌م: وه‌زعی شپرزه‌ی
كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و ئه‌وگیروگرفتانه‌ی كه له نێوخۆی وڵات‌دا له لایه‌ن
ئازادیخوازانه‌وه بۆی پێك هاتووه‌و ئه‌و فشارانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌دا بۆ به‌رگریكردن
له سه‌ره‌ڕۆیی رێژیم‌و پشتیوانی كردن له تیرۆریزم‌و ده‌خاله‌ت له كاروباری
وڵاتانی دوور‌و نیزیكدا‌و به‌هێندنه‌گرتنی مافی مرۆڤـ كه‌وتوونه سه‌رشانی
كۆماری ئیسلامی. هه‌مووی ئه‌و وه‌زعه نیشان ده‌ده‌ن كه زه‌مینه‌ی به‌ربڵاوتربوونی
تێكۆشان له دژی رێژیم له رابردوو باشتر‌و هیوا به سه‌ركه‌وتن له هه‌ر كاتێكی
دیكه پتره.
ئاشكرایه هه‌وڵـی ئازادیخوازان‌و كوردپه‌روه‌ران له هه‌نده‌ران بۆ پشتگیری‌و
پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له هه‌ر چارچه‌په‌كی كوردستان
بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و پێكهاتنی ئه‌و كونفرانسه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا
جێگای پێ‌زانینه.
جارێكی دیكه سه‌ركه‌وتن‌و پڕبه‌رهه‌می بۆ كونفرانسه‌كه‌و له‌شساغی‌و به‌خته‌وه‌ری
بۆ یه‌ك یه‌كی ئێوه به‌شداران به‌ئاوات ده‌خوازم.
مسته‌فا هیجری
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
28ی ئاوریلی 2005ی زایینی |