|
ئێوه‌ی به‌ڕێز وه‌ك دۆستی
ناسراوی گه‌لی كورد‌و جێگای متمانه‌و رێزی تایبه‌تی دوكتور قاسملوو و
هاوڕێیانی له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا، ئاگاداری چۆنیه‌تیی
رووداوه‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی ئوتریش، به‌وپه‌ڕی سه‌رسووڕمانه‌وه، سه‌ره‌ڕای
ئاشكرابوونی به‌رپرسایه‌تیی كۆماری ئیسلامی له‌و جینایه‌ته‌دا، پێشی به
پێكهاتنی دادگا بۆ ئه‌و تیرۆریستانه گرت كه كه‌وتبوونه چنگی پۆلیسه‌وه‌و رێگه‌ی
بۆ چۆڵ كردن كه بكوژان به سانایی له رێگای باڵوێزخانه‌ی ئێرانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه
تاران.
ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی توانی به تیرۆری رێبه‌ری مه‌زن دوكتور قاسملوو، زه‌برێكی
گورچكبڕ له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی
كورد بوه‌شێنێ، له‌ولایشه‌وه ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی ئوتریشیش به پێش‌گرتن به
روونبوونه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆره سیاسی‌یه، سته‌مێكی گه‌وره‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی
كورد به ڕه‌وا بینی. هه‌ربۆیه مرۆڤی كورد هه‌نووكه‌ش له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی
ئوتریش دا به‌وپه‌ڕی سه‌رسووڕمانه‌وه پرسیار له خۆی ده‌كات: ئوتریش بۆ؟
به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه له 16هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆری 13ی ژوئیه، ئێمه
سه‌رله‌نوێ داوای لێكۆڵینه‌وه‌و دادگایی‌كردنی به‌رپرسانی تیرۆری رێبه‌ری مه‌زنمان
ده‌كه‌ین.
ئه‌وڕۆ ئێوه سه‌رۆك كۆماری ئوتریشن‌و جێگای رێزی هه‌موو لایه‌كن، ئێمه چاوه‌ڕوانین
كه ئێوه به نێوی عه‌داڵه‌ت، مافی مرۆڤـ، ئازادی‌و دێموكراسی‌یه‌وه، واته هه‌موو
ئه‌و ئارمانجانه‌ی كه قاسملووی ئێمه له ناخی دڵه‌وه بڕوای پێیان بوو و
گیانی له‌و پێناوه‌دا به‌خشی، پشتیوانی له‌و داوا ره‌وایه‌ی ئێمه بكه‌ن. ئه‌وه‌ش
نه‌ته‌نیا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و سته‌مه گه‌وره‌یه‌ی كه به
تیرۆری قاسملوو له نه‌ته‌وه‌ی كورد كرا، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌ش كه گه‌لی كورد‌و
هه‌موو گه‌لانی دیكه‌ی جیهانیش بزانن كه ئوتریش له ژێر رێبه‌رایه‌تیی ئێوه‌دا،
وه‌ك وڵاتێكی دێموكرات بڕوای به عه‌داڵه‌ت، مافی مرۆڤـ‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای
دادوه‌ریی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ رێزم دا
مسته‌فا هیجری
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
7/7/2005 |