|
حیزبی ئێمه، دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان
قاسملوو، كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ره‌فسه‌نجانی‌یه‌وه به‌ڕواڵه‌ت بۆ
دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێ بۆ دۆزی كورد له ئێران بۆ ئوتریش بانگهێشت كرابوو، له‌گه‌ڵ
دوو هاوڕێی دیكه به ناوه‌كانی عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر‌و دوكتور فازڵ ره‌سووڵ
به ده‌ستی نوێنه‌رانی نێردراوی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر مێزی وتووێژ تیرۆر
كران.
هه‌رچه‌ند له یه‌كه‌مین ساته‌كانی رووداوه‌كه‌وه بۆ هه‌موو كه‌س‌و به‌تایبه‌ت بۆ
پۆلیسی ئوتریش ئاشكرا بوو كه ئه‌و جینایه‌ته به فه‌رمانی رێبه‌رانی كۆماری
ئیسلامی خولقێندراوه، زۆر به‌داخه‌وه! ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی ئوتریش له‌به‌ر چاوی
بیروڕای گشتیی جیهان دا، رێسای سه‌ربه‌خۆیی هێزی دادوه‌ریی نایه ژێر پێ‌و
به‌و جۆره پێشی به پێكهاتنی دادگا‌و به‌سزاگه‌یاندنی بكوژانی ئه‌و رووداوه
گرت. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌لێكی مه‌زنی بۆ پاشه‌كشه‌كردن به تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی
ئێرانی له‌ده‌ست دا.
به‌ڕێز!
ئه‌وكات هێندێك به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری‌و سیاسی رێگایان له چه‌سپانی داد‌و
مافی مرۆڤـ گرت. ئه‌وڕۆ ئه‌و هه‌له بۆ ئێوه ره‌خساوه كه ئه‌و بێ‌عه‌داڵه‌تی‌یه،
راست كه‌نه‌وه‌و ئه‌و سته‌مه گرانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد‌و بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازیی ئێران كراوه، تا راده‌یه‌ك قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه.
ئه‌من به نێوی حیزبی قاسملوو و گه‌لی كورده‌وه، داوا له به‌ڕێزت ده‌كه‌م،
رێگا نه‌ده‌ن بۆ جارێكی دیكه به‌رژه‌وه‌ندی‌و تێبینیی سیاسی، پێش به چه‌سپانی
عه‌داڵه‌ت بگرێ. به‌پێچه‌وانه‌وه، چاوه‌ڕوانین له ئێوه‌ی به‌ڕێز كه بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی
په‌روه‌نده‌ی تیرۆری دوكتور قاسملوو و په‌رده‌لادان له‌سه‌ر جینایه‌تی سامناكی
13ی ژوئیه، پشتی ئێمه بگرن.
له‌گه‌ڵ رێزم دا
مسته‌فا هیجری
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
7/7/2005 |