|
به‌رهه‌ڵستكاره‌كان كه حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌و به ره‌سه‌نترین حیزبی به‌رهه‌ڵستكاری ئێرانی
داده‌نرێت، چاوه‌ڕواننه‌كراو نه‌بوو.
ئه‌وه‌ی كه زۆر جێگای سه‌رسووڕمان
بوو، ئه‌وه بوو كه سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حیزبه شادی ده‌رده‌بڕن به سه‌ركه‌وتنی
"ئه‌حمه‌دی‌نژاد"ی توندڕه‌و بۆ ئه‌م پۆسته. سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران به‌ڕێز "مسته‌فا هیجری" له دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ
ئاژانسی "ئاكی" ئیتالیایی‌دا له باره‌گای خۆی له نزیك شاری كۆیه، تیشكی
خسته سه‌ر ئه‌م پرسه.
مسته‌فا هیجری: سه‌ركه‌وتنی "ئه‌حمه‌دی‌نژاد" بۆ ئه‌م پۆسته بۆ ئێمه زۆر باش
بوو، ده‌شزانم تۆ له‌م وته‌یه‌ی من سه‌رت سووڕ ده‌مێنێ، به‌ڵام ده‌مه‌وێ بۆت
روون بكه‌مه‌وه:
ره‌فسه‌نجانی دوو ده‌وره فه‌رمانڕه‌وایی ئێرانی كردوه‌و ئێرانی‌یه‌كان زۆر باش
شاره‌زای هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌ون. كاتێ ئه‌و یه‌كێ له ده‌سه‌ڵاتداره سه‌ره‌كی‌یه‌كان
بوو، شه‌ڕی عێراق ـ ئێران رووی دا‌و، هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌ویشدا بوو كه كۆمه‌ڵێك
له سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران تێرۆر كران. هه‌ر له سایه‌ی ئه‌ودابوو كه
پڕۆژه‌ی خه‌فه‌كردنی رۆشنبیران په‌ره‌ی سه‌ند‌و جیابیران‌و به‌رهه‌ڵستكاران له‌سێداره
دران. له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌ودا، وڵاتانی ئورووپایی به ئامانجی
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانیان له ئێران‌دا، پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌كرد كه
گوایه ئه‌و پیاوێكی ریفۆرمیست‌و پراگماتیسته. هه‌ر به‌پێی ئه‌م شانۆسازییه‌ش
بوو كه ئه‌وان بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندی‌یه بارزگانی‌یه‌كانیان، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی
دواییش دا، به‌لای ئه‌ودا ده‌یانشكانده‌وه.
بۆیه هۆی شادمانیمان له سه‌ركه‌وتنی "ئه‌حمه‌دی‌نژاد" بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
كه بواری مانۆڕی ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سیاسی‌یه‌كانی ئێران‌دا ته‌نگ
بۆته‌وه. ئێستا ئه‌حمه‌دی‌نژاد سه‌ركۆماره‌و خۆی به ڕوونی‌و ئاشكرا بانگه‌شه
بۆ سیاسه‌تێكی رادیكاڵ ده‌كات. كه‌واته چیتر بواری مانۆڕی سیاسی نه‌ماوه
له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا، پێم وایه هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌یه كه بوونی
پیاوێكی توندڕه‌وی وه‌ك "ئه‌حمه‌دی‌نژاد" له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێران‌دا له
به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌دایه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، نه ره‌فسه‌نجانی‌و نه ئه‌حمه‌دی‌نژاد‌و نه هه‌ر
كه‌سێكی دیكه له‌و پۆسته‌دا سه‌لاحییه‌تێكی ئه‌وتۆی نیه، چونكه ده‌سه‌ڵاتی
واقیعی له ژێر ركێفی "ویلایه‌تی فه‌قیه"دایه‌و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت كاره‌یه‌ك
نیه. بۆ نموونه ئاغای "خاته‌می" گه‌لـێ دروشمی ریفۆرمیستانه‌ی بریقه‌داری
به‌رز كرده‌وه‌و به‌ڵێنی‌یه‌كی زۆری دا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێكهێنانی
گۆڕانگاری له ئێران‌دا، به‌ڵام له ئاكامدا ده‌سه‌ڵاتی "وه‌لی فه‌قیه" بوو به
به‌ربه‌ست‌و نه‌یتوانی هه‌نگاوی روو له پێش بنێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی
توندڕه‌وانه‌ی "ئه‌حمه‌دی‌نژاد" زۆر روونه، ده‌توانێ له بواری نێوده‌وڵه‌تی‌دا
سوود به كێشه‌ی ئێمه بگه‌یه‌نێ، چونكه ئه‌م سه‌رۆكه‌ی ئێستای ئێران یه‌كێك
بووه له فه‌رمانده‌كانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستی‌یه‌ی كه رێبه‌ری مه‌زنی
حیزبه‌كه‌مان "دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو"ی شه‌هید كرد‌و ئه‌و رووداوه‌ش له
یه‌كێك له خوله‌كانی به‌ناو وتووێژ له ڤیه‌ن پێته‌ختی ئوتریش رووی دا.
ـ ئه‌م وه‌ڵامه ئاژانسی "ئاكی" هان دا تا ئه‌م پرسیاره له سكرتێری گشتیی
حیزبی دێموكرات بكرێ سه‌باره‌ت به ترسناكیی ئه‌م كه‌سایه‌تی‌یه دژ به
كورده‌و كاریگه‌ری‌یه‌كانی له‌سه‌ر كێشه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و كارتێكردنی
له‌سه‌ر داهاتووی به‌رهه‌ڵستكاره ئێرانی‌یه‌كان:
مسته‌فا هیجری: هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی دان به
بوونی كێشه‌یه‌ك به نێوی "كێشه‌ی كورد" له ئێران‌دا نانێن‌و ئه‌وان هه‌میشه
درێژه‌یان به سیاسه‌تی سه‌ركوت‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی شۆڤینیستانه دژی گه‌لی كورد
داوه، كه‌واته هیچ گۆڕانكاری‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا رووی نه‌داوه،
نه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا‌و نه بۆ گه‌لانی دیكه‌ی بنده‌ستی ئێران.
گه‌لانی ئێران ده‌یانه‌وێ سه‌ربه‌ست‌و ئازاد بژین، بۆیه بوونی هه‌ر سه‌ركۆمارێك
له ژێر ئوتوریته‌ی "وه‌لی فه‌قیه"دا ناتوانێ هه‌نگاوێكی پۆزه‌تیڤ بهاوێ،
هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافی نه‌ته‌وه‌كانی
بنده‌ست‌و كه‌مایه‌تی‌یه‌كانی ئێران‌دا چونیه‌كن‌و جیاوازی‌یه‌كی ئه‌وتۆ له
نێوانیاندا نیه.
به بۆچوونی ئێمه دیاریكردنی "مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد"ی توندڕهوو بناژۆ
روونترین به‌ڵگه‌یه كه ئاماژه به قووڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه ده‌كات كه
رێژیمی ئیسلامیی ئێران پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ. ئه‌م قه‌یرانانه‌ش رۆژ له‌دوای رۆژ
قووڵتر ده‌بنه‌وه، هه‌م له ئاستی نێوخۆیی‌و هه‌م له بواری نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا.
له ئاستی نێوخۆیی‌دا، سه‌ركوتی هه‌موو ئازادی‌یه‌كان له لایه‌ن رێژیمه‌وه، رۆژ
له‌دوای رۆژ زیاتر گه‌لانی ئێران‌و رێژیمی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌یه‌كدی
داده‌بڕێ. وابزانم گه‌لانی ئێران‌و رێژیمی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا ئه‌وه‌نده
له‌یه‌كدی دابڕاون كه ئاسته‌مه رێكارێك بۆ نزیكبوونه‌وه‌یان به‌دی بكرێ،
چونكه "كات" بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌سه‌ر چووه. هه‌روه‌ها له ئاستی
نێونه‌ته‌وه‌ییشدا، رێژیم كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته
بڕیارده‌ره‌كانی جیهاندا هه‌یه كه گرنگترینیان به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانه‌و
دواتر تیرۆریزم‌و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤـ‌و سه‌ركوتی ئازادی‌یه‌كان له
ئێران‌دا. له ژێر فشاری ئه‌و قه‌یرانانه‌دا، حكوومه‌ت به‌پێی روانگه‌ی
ئاخونده‌كان، ده‌یه‌وێ هه‌موو ئه‌هرومه‌كانی ده‌سه‌ڵات له خۆی شه‌ته‌ك بدات،
ئالێره‌دایه كه رێژیم پێویستی به پیاوێكی توندڕه‌و هه‌یه تا به توندی
ئازادی‌یه‌كان سه‌ركوت بكات‌و توندوتیژی بگه‌یه‌نێته چڵه‌پۆپه‌ی خۆی. ئه‌مه‌ش
پڕۆژه‌ی رێژیمه بۆ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه به‌ربینگیان پێ‌گرتوه. بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش ده‌یانه‌وێ هه‌موو باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات یه‌ك بخه‌ن بۆ
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كان.
هه‌روه‌ك بینیمان له دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارلـمان دا، ریفۆرمیسته‌كان
وه‌لانران تا رێگا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌كان بۆ سه‌ر كورسی‌یه‌كانی پارلـمان
خۆش بكرێ‌و له پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌زگای دادوه‌ریش بۆته ده‌ستگایه‌كی سیاسی بۆ
سه‌ركوتی ئازادی‌یه‌كان به فه‌رمانی وه‌لیی فه‌قیه. بۆیه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتێك
كه به‌ده‌ست ریفۆرمیسته‌كانه‌وه مابۆوه، ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن بوو، ئێستاش به
هه‌ڵبژاردنی "ئه‌حمه‌دی‌نژاد" هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان كه‌وتۆته ده‌ستی
كۆنه‌پارێزه توندڕه‌وه‌كان. ئه‌حمه‌دی‌نژادیش ئه‌و پیاوه نه‌ناسراوه بوو كه
گوێ‌له‌مستی ویلایه‌تی فه‌قیه بوو و ته‌نیا پیاده‌كردنی فه‌رمانه‌كانی ئه‌وی
ده‌زانی‌و هیچی‌تر. پێموایه، هۆی سه‌ره‌كیی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی رێژیم له
ریفۆرمی ده‌وڵه‌تی له بواره سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كاندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ترس‌و نیگه‌رانیی رێژیم له پڕۆژه‌ی ئیستراتیژیكی "رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی
گه‌وره".
پێویسته له یادمان نه‌چێته‌وه كه له یه‌كه‌م لێدوانی سه‌رۆكی نوێ‌دا،
ئه‌حمه‌دی‌نژاد پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت كه گرنگترین كاری ئه‌و، په‌ره‌دان به
شۆڕشی ئیسلامی‌یه له جیهاندا، ئه‌مه‌ش به مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی رێژیم بۆ تێزی
ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامی‌یه. ئه‌حمه‌دی‌نژادیش بۆ خۆی توندڕه‌وترین
كه‌سه له باڵـی توندڕهوو پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات له ئێران دا.
"ئاكی" پرسیار له سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌كات:
ئایا ئه‌مه به مانای گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌یه؟ واته دیسان هه‌وڵدان بۆ
شڵه‌ژاندنی باری ئاسایشی ناوچه‌كه له رێگای هه‌ڕشه‌و گوڕه‌شه له فۆرمی
ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش دا؟
مسته‌فا هیجری: ده‌مه‌وێ لێره‌دا قامك بۆ ئه‌و راستیه درێژ بكه‌م كه رێژیمی
ئێران هیچكات له رووی تئۆریكه‌وه له بۆچوونی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش، پاشگه‌ز
نه‌بۆته‌وه. هه‌میشه كاریان بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش كردوه، به‌ڵام
فۆرمه‌كه‌ی به گوێره‌ی هاوكێشه سیاسی‌یه‌كانی ناوچه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا
هاتوه.
بۆ نموونه، رێژیم یارمه‌تی "حیزبوڵڵای لوبنان"و "بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل"
ده‌دا‌و ده‌ست ده‌خاته كێشه‌ی فه‌له‌ستینه‌وه‌و ئه‌و رێكخراوه فه‌له‌ستینیانه
به‌هێز ده‌كات كه دژی پلانی ئاشتیی عه‌ره‌ب ـ ئیسرائیلن. له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌مانه‌شدا پشتیوانی‌یه‌كی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولا له هێزه تیرۆریستی‌یه‌كانی نێو
عێراق ده‌كات، هه‌ر له گرووپی "ئه‌نساروسوننه"وه بگره تا گرووپی تیرۆریستیی
"ئه‌لقاعیده". رێژیم بۆ هه‌موو ئه‌وانه به شێوه‌ی جۆراوجۆر ئاسانكارییان بۆ
ده‌كات، هه‌موو ئه‌م كرده‌وانه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی
ئێران, هیچكات ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش بۆ ده‌ره‌وه‌ی
سنووره‌كانی خۆی نه‌بووه. كه‌واته قسه‌كانی "ئه‌حمه‌دی‌نژاد" له‌و
پێوه‌ندی‌یه‌دا شتێكی نوێی تێ‌دا نه‌بوو به بیروڕای ئێمه. واشبزانم، خودی
مانه‌وه‌ی رێژیمیش له بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌سته به بره‌وپێدانی ئه‌و
ئایدۆلۆژی‌یه توندڕه‌وه‌وه.
پ: له وته‌كانتدا ئاماژه‌ت به پشتیوانی‌و یارمه‌تی بێ‌سنووری ئێران كرد بۆ
گرووپه تیرۆریستی‌یه‌كانی عێراق، به‌ڵام ئه‌وان ئێستا به توندی پشتی
حكوومه‌تی "جه‌عفه‌ری"یان گرتوه، ئایا به رای ئێوه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی
وته‌كانت نیه؟
مسته‌فا هیجری: نه‌خێر، هیچ ناته‌بایی‌یه‌ك نابینرێ، حكوومه‌تی "جه‌عفه‌ری"
حكوومه‌تێكی شیعه‌مه‌زهه‌به، مه‌به‌ستی ئێرانیش له ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش،
هه‌وڵدانه بۆ دامه‌زراندنی چه‌ند حكوومه‌تێكی شێعه‌مه‌زهه‌ب له ناوچه‌كه‌دا به
مه‌رجێ سه‌ر به "ویلایه‌تی فه‌قیه" بن. واته گه‌وره‌ترین ئاره‌زووی رێژیمی
ئێرانیش ئه‌وه‌یه كه هێزه شیعه‌كان له وڵاته ئیسلامی‌یه‌كاندا بگه‌نه
ده‌سه‌ڵات‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئێران ئاماده‌یه هه‌موو چه‌شنه یارمه‌تی‌یه‌ك
پێشكه‌ش بكات بۆ هه‌ر ده‌سته‌و تاقم‌و كه‌سێك كه كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكات.
پ: كه‌واته، به‌ڕێزت واتێ‌ده‌گه‌یت كه سه‌ركه‌وتنی "ئه‌حمه‌دی‌نژاد"
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ عێراق؟
مسته‌فا هیجری: بێ‌گومان، "ئه‌حمه‌دی‌نژاد" هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی
ناوچه‌كه، نه‌ك هه‌ر عێراق به‌ته‌نیا، چونكه كاربه‌ده‌ستانی ئێران دژایه‌تیی
قووڵـی خۆیان دژی ئازادی‌و دێموكراسی‌و مافه‌كانی مرۆڤـ نه‌شاردۆته‌وه،
به‌ڵكوو به ئاشكرا باسی لێوه ده‌كه‌ن‌و له سیاسه‌ت‌و كرده‌وه‌كانیشیاندا به
روونی ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌ر به‌و هۆیه‌شه كه ناتوانن پڕۆژه‌ی ناسراو به
"رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی گه‌وره"ی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا قبووڵ
بكه‌ن‌و به‌كرده‌وه رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه. بۆیه ئێران یه‌كێك له‌و وڵاته
گه‌ورانه‌یه كه بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولا دژایه‌تی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌كات، ئه‌وان دژی
ئارامی‌و هێمنین له ئه‌فغانستاندا، دژی براكورده‌كانمانن له عێراقدا‌و ده‌خوازن
كه كورده‌كان چاره‌نووسی خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌گرن. ئه‌وان چاوی دیتنی
نزیكبوونه‌وه‌ی كورده‌كانیان نیه له مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانیان. هه‌موو
ئه‌مانه رێژیمی ئێرانیان شڵه‌ژاندوه‌و كاربه‌ده‌ستانی ئێران به هه‌موو
تواناوه كار ده‌كه‌ن بۆ له‌باربردنی هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاری‌یه دێموكراتیكانه‌ی
كه له ناوچه‌كه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه.
پ: حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و ئۆپۆزیسیۆنی ئێران چ به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ
داهاتوو هه‌یه؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه تا هه‌ره‌سهێنانی یه‌كجاره‌كیی ئه‌و رێژیمه، درێژه به
خه‌بات ده‌ده‌ین. ئێمه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه شه‌قامی ئێران‌و بیروڕای
گشتیی خه‌ڵك ئاماده بكرێ بۆ پێشوازیكردن له‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه به‌ڕێوه‌ن.
چه‌ند مانگ له‌مه‌وپێش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگمان له "له‌نده‌ن" پێك هێنا له‌گه‌ڵ
نوێنه‌رانی گه‌لانی ئێران‌دا, له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌شت حیزبی كاریگه‌ر
ئاماده بوون به نوێنه‌رایه‌تی له گه‌لانی كورد، ئازه‌ری، عه‌ره‌ب، به‌لووچ‌و
توركمه‌ن. له‌و كۆنگره‌یه‌دا له‌سه‌ر دامه‌زرانی ئێرانێكی دێموكراتیكی فیدراڵـی
كه تێی‌دا هه‌موو گه‌لان به مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانیان شاد بن‌و رێز له
دێموكراسی‌و مافه‌كانی مرۆڤـ بگیرێ، رێككه‌وتین. ئه‌م كۆنگره‌یه ئێستا له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌ریكی تێكۆشانه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی كه ئاماژه‌م
پێ‌كردن.
پ: ئایا ئه‌مه هه‌ر هه‌مان سیناریۆی عێراقه كه دووباره ده‌بێته‌وه؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه هیچ گومانێكمان له‌وه نیه كه گۆڕانكاری له ئێران‌دا
به‌ڕێوه‌یه، به‌ڵام مه‌رج نیه راست به‌و چه‌شنه بێت كه له عێراقدا رووی دا،
واته له رێگای له‌شكركێشی‌و داگیركردنی وڵاته‌وه، پێموایه ئه‌گه‌ر ئێمه
بتوانین پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بێنین‌و، ریزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن
یه‌كبخه‌ین، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستی‌یه كه رێژیم له نێوخۆی وڵات‌دا زۆر
بێ‌هێز بووه، گه‌لانی ئێران ده‌توانن له ناوه‌وه‌ڕا ئه‌م گۆڕانكاری‌یه به‌دی
بێنن.
پ: وادیاره هه‌لێكی له‌بار ره‌خساوه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م كاره، هه‌ر چه‌ند رۆژ
له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریكا به‌ڵێنی‌دا كه پشتیوانی له‌و هێزانه ده‌كات كه بۆ ئازادی
تێ‌ده‌كۆشن، به‌ڕێزیشت باست له به‌ره‌یه‌ك كرد كه هه‌موو ئه‌و هێزه
به‌رهه‌ڵستكارانه بگرێته‌خۆی كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لانی ئێران ده‌كه‌ن، ئایا
ئێوه ئاماده‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بكه‌ن.
مسته‌فا هیجری: ئێمه به‌رنامه‌یه‌ك بۆ گۆڕانكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، چ وه‌ك
حیزب‌و چ وه‌ك به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزیسیۆن، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا یان
ده‌وڵه‌ته‌كانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا بیانه‌وێ پشتیوانی له‌و به‌رنامه‌یه بكه‌ن،
ئێمه ئاماده‌ین سوود له‌و پشتیوانی‌یه وه‌رگرین، ته‌نیا به‌و مه‌رجه‌ی له
چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ئێرانی‌یه‌كاندا بێت. ئێمه پێشوازی له
هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی گۆڕانكاری له ناوچه‌كه‌دا‌و
ئێمه‌ش خۆمان به به‌شێك له‌و ئاڵوگۆڕانه ده‌زانین‌و هه‌روه‌ها هێزێكین كه له
به‌ره‌ی دژی تیرۆرداین. ئه‌گه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا كه ئاماژه‌ی پێ‌كرا،
یارمه‌تیده‌رێ بێته مه‌یدانه‌وه، ئێمه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵـی‌دا هاوكاری بكه‌ین.
ئه‌وه‌ی له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م، ئه‌وه‌یه
كه به‌داخه‌وه هه‌ڵوێستی هه‌ندێك له ده‌وڵه‌ته ئورووپایی‌یه‌كان له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا
نایه‌ته‌وه. هه‌ركاتێك ئه‌مریكا پاڵه‌په‌ستۆ ده‌خاته سه‌ر ئێران،
ئورووپایی‌یه‌كان دڵنه‌وایی ئێران ده‌كه‌ین‌و پشتیوانیی لـێ‌ده‌كن. بۆ نموونه،
هه‌ركاتێ كه ئه‌مریكا گه‌مارۆی ئابووری له‌سه‌ر ئێران ته‌نگ ده‌كاته‌وه، به
په‌له ئورووپایی‌یه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایی‌یه‌و
به‌وپێیه، یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست‌و سیاسه‌تی ئه‌مریكا‌و ئورووپا به‌گشتی
له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی رێژیمی ئێران دایه. ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا یه‌ك
هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ئێران هه‌بێت، ئه‌وا رێژیم به ئاسانی ناتوانێ خۆی له‌و
قه‌یرانانه ده‌رباز كات كه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا ته‌نگیان پێ‌هه‌ڵچنیوه،
هه‌روه‌ك بینیمان له‌م ماوه‌یه‌ی دوایی‌دا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رنامه
ناوكی‌یه‌كانی ئێران‌دا، كاتێك هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا‌و ئورووپا یه‌كیان گرت، ئێران
ناچار بوو گوێڕایه‌ڵـی بكا‌و ملی بۆ راكێشێ. هه‌رچه‌ند هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی
زۆری ده‌كرد كه گوایه واز له وتووێژه‌كان ده‌هێنێت، به‌ڵام له ژێر
پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌مریكا‌و ئورووپادا نه‌یتوانی خۆی بگرێ.
پ: ئایا رێژیم داوای وتووێژی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كردوه؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه به‌رده‌وام له لایه‌ن رێژیمه‌وه په‌یامی وتووێژمان بۆ
دێت، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین كه كۆماری ئیسلامی باوه‌ڕی به وتووێژ نیه‌و
هیچكات ئاماده نیه داواكاری‌یه نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموكراتیكه‌كانی ئێمه جێبه‌جێ
بكات، چونكه مافه نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموكراتیكه‌كان له‌گه‌ڵ ئیدئۆلۆژیی ئه‌و
رێژیمه‌دا له ناته‌بایی‌یه‌كی ته‌واو دایه. ئێمه نابێ ئه‌وه له‌یاد بكه‌ین
كه به ناوی وتووێژه‌وه گورزی گرانمان لـێ‌دراوه. نابێ ئه‌وه له‌یاد كه‌ین
كه رێبه‌ری مه‌زنمان دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و كاك عه‌بدوڵڵا قادری
ئازه‌ر له‌سه‌ر مێزی به‌ناووتووێژ تیرۆر كران. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌مانه‌شدا، ئێمه باوه‌ڕمان به رێگاچاره‌ی ئاشتیانه‌ی پرسی كورد هه‌یه،
هه‌رچه‌ند له‌وه‌ش دڵنیاین كه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌و رێژیمه نیه
كه بتوانێ له رێگه‌ی وتووێژه‌وه پرسی كورد له ئێران‌دا چاره‌سه‌ر بكات،
ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و باكگراوه‌نده ئیدئۆلۆژیكی‌یه‌ی رێژیمی ئیسلامی.
بۆیه ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین هه‌ركاتێ ئه‌وان هه‌وڵـی دانووسان بده‌ن، له
پشتی په‌رده‌وه به‌شوێن پیلانێك‌دا ده‌گه‌ڕێن تا ده‌ستمان لـێ‌سره‌وێنن.
ئاكی: به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
له كۆتایی ئه‌م دیداره‌دا، باسی له‌وه كرد كه حیزب تووشی هیچ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك
نه‌بووه له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی "جه‌عفه‌ری"و
داوایان لـێ‌نه‌كراوه كه چالاكی‌یه‌كانیان بگوێزنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
تێبینی: ئه‌م هه‌ڤیه‌یڤینه
له زمانی عه‌ره‌بی‌یه‌وه وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی |