|
16 ساڵه‌ی تیرۆری ئه‌و ڕێبه‌ره
كورده‌و، ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی به بۆنه‌ی ئه‌و
كرده‌وه تیرۆریستییه‌و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژێرانی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد ـ كه ده‌ستی
له تیرۆری دوكتور قاسملوو دا هه‌بوو ـ به سه‌رۆك كۆماری ئیران و، هێنانه گۆڕی
داخوازه سیاسییه‌كانی خۆیان له‌و ڕۆژه‌دا وێڕای درێژه دان به ده‌ربڕینی
بێزاری خۆیان له كوشتنی لاوێكی مهابادی به ناوی شوانه به دوای ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی
زۆر له ڕۆژی 18ی جولای، دوكان و بازاڕیان ته‌عتیل كرد و ڕێپێوانێكی ئارامیان
ده‌ست پێ كرد. به‌لاَم هێزه‌كانی ڕێژیم به شێوه‌یه‌كی بێبهزهیییانه هێرشیان
كرده سه‌ر خه‌ڵك‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان بریندار كرد‌و ده‌یان كه‌سیان زیندانی
كردن و له زیندان دا ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی بێ سنووریان كردن كه له ئاكام دا 4 كه‌س
له‌وان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له ده‌ست دا‌و چه‌ند ڕۆژ دواتر ته‌رمه‌كانیان
ته‌حویلی بنه‌ماڵه‌كانیان دانه‌وه.
خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رحه‌ق به‌و
ڕه‌فتاره دژی مرۆڤایه‌تییه به ڕێپێوان و مانگرتن پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی
شاری مه‌هاباد نیشان دا.
به‌م چه‌شنه ئێستا نیزیك به مانگێكه خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان كه‌وتوونه‌ته
ژێر سه‌ركوت و زه‌برو زه‌نگی كۆماری ئیسلامیی ئێران. له‌و ماوه‌یه‌دا نیزیك به
20 كه‌س له خه‌ڵك كوژراون و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون كه برینی هێندێكیان
زۆر قورسه‌و، به سه‌دان كه‌سیش ده‌ستگیر و زیندانی كراون و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی
توند‌و تیژدان و، خه‌ساره‌تێكی ماڵی زۆر وه خه‌ڵك كه‌وتوه.
گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوو كه ولاَتانی دێموكرات و
لایه‌نگری مافی مرۆڤ له ئورووپا ئاوڕێك له‌و خه‌ڵكه بێ ده‌ره‌تانه بده‌نه‌وه
كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا به تاوانی داخوازی سه‌ره‌تایی‌ترین مافه‌كانیان له
ڕێپێوانی ئارام دا، ئاوا بێبهزهیییانه ده‌كه‌ونه به‌ر هێرشی عه‌وامیلی
حكوومه‌تێكی دیكتاتۆری و گیان و ماڵیان تێدا ده‌چێ و، هه‌موو ڕۆژێ شاهیدی شكه‌نجه
و كوژرانی ڕۆڵه‌كانیانن.
ئێمه پێمان وایه سیاسه‌تی بێده‌نگی ئورووپا ده‌رحه‌ق به‌و هه‌موو جینایه‌تانه‌ی
كۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق به گه‌لی كورد و گه‌لانی دیكه‌ی ئێران سیاسه‌تێكی
ناته‌بایه له گه‌ڵ پرنسیپه دێموكراتیكه‌كان و، ده‌مانهه‌وێ سه‌رنجتان بۆ ئه‌و
خاڵه ڕاكێشین كه ئاكامی ئه‌و سیاسه‌ته وه‌ك 25 ساڵی ڕابردوو نه ته‌نیا به‌رده‌وام
بوونی كۆماری ئیسلامی له سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێرانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه،
ته‌نانه‌ت ئه‌و سیاسه‌ته ناتوانێ یارمه‌تیده‌ری وه‌دیهاتنی به‌رژه‌وه‌ندی‌یه
بازرگانییه‌كان و ئامانجه‌كانی ئێوه له به‌رگری كردنی ئێران له پڕۆژه‌كانی
چه‌كی ناووكیش بێ.
بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین وێڕای خه‌ریك بوونتان به پڕۆژه‌كانی ناووكی ئێران و
ووت وێژ له گه‌ڵ ئه‌و ڕێژیمه:
1- هه‌یئه‌تێكی سه‌لاَحیه‌تدار بنێرن بۆ كوردستان بۆ لێكۆلًینه‌وه له سه‌ر ئه‌و
جینایه‌تانه‌ی ڕێژیم و چۆنیه‌تی ڕه‌فتاریان له گه‌ڵ زیندانییه‌كانی خۆپێشاندانه‌كانی
ئه‌و یه‌ك مانگه‌ی دوایی.
2- كۆماری ئیسلامیی ئێران به بۆنه‌ی له ژێر پێنانی سه‌ره‌تایی‌ترین مافه‌كانی
مرۆڤی كورد مه‌حكووم بكه‌ن.
3- داوا له ئێران بكه‌ن هه‌رچی زووتر زیندانییه‌كانی ئه‌و ڕووداوانه ئازاد بكا
و زه‌ره‌ری ماڵیی خه‌ڵك قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
4- به جیددی له كۆماری ئیسلامی داوا بكه‌ن كه بكوژان و ئه‌شكه‌نجه‌گه‌رانی
ئه‌و خه‌ڵكه له دادگایه‌كی عادلانه‌دا به چاوه‌دێری نوێنه‌ری یه‌كێتی ئوروپا
موحاكمه بكرێن.
سكرتێری گشتیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
مسته‌فا هیجری
6/8/2005 ـ 15/ 5/1384 |