|
كۆماری ڕێژیم، زنجیره حه‌ره‌كه‌تێكی
ئیعتڕازی ئارامیان وه‌ڕێ خست. به داخه‌وه ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته ئیعتڕازی‌یه
ئارامانه له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان له لایه‌ن ده‌زگا ئیتلاعاتی و هێزه
نیزامی‌یه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه له خوێن وه‌ردران و له گه‌ڵ سه‌ركوتی
زۆر توند و بێ به‌زه‌ییانه به‌ره‌و ڕوو بوون به ده‌یان كه‌س له خۆپێشانده‌ران
به ته‌قه‌ی چه‌كی هێزه‌كانی ڕێژیم كوژراون كه تا ئێستا جه‌نازه‌ی چه‌ند كه‌سیان
به‌م ناوانه شوناسایی كراون:
1- سه‌ید كه‌مال اسفرام
2- عومه‌ر ئه‌مینی
3ـ بایزید مه‌عروفی
4- جه‌میله خزری
5- حه‌كیمه سوور
6- لوقمان نه‌سروالهی
7- محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی
8- عه‌بباس ڕه‌مه‌زانی
9- حوسێن ڕه‌مه‌زانی
10- فه‌رزاد محه‌ممه‌دی
11- شادمان محه‌ممه‌دی
12ـ حسین عبدی
هه‌روه‌ها زیاتر له 300 كه‌سیش
بریندار بوون و ژماره‌یه‌كی له‌وه‌ش زیاتر ده‌ستگیر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون و
له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی توند و بێ ڕه‌حمانه‌ی جه‌للاده‌كانی ڕێژیم دان و له گه‌ڵ
چاره‌نووسی نادیار به‌ره‌و ڕوو كراون به جۆرێك كه تا ئێستا 4 كه‌س له ده‌ستگیر
كراوه‌كانی شاری مه‌هاباد له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له ده‌ست داوه‌و ته‌رمه‌كانیان
ته‌حویلی بنه‌ماڵه‌كانیان دراونه‌وه.
ئێستا هه‌موو شاره كوردنشینه‌كانی ئێران له چوار ئوستانی ئازه‌ربایجانی
ڕۆژئاوا، كوردستان، كرماشان و ئیلام به ته‌واوی میلیتاریزه كراون و حكوومه‌ت
نیزامیان تێدا به‌ڕێوه ده‌چێ. هێزه‌كانی ڕێژیم له سوتاندن و ئاگر تێ به‌ردانی
دوكان و بازاڕی شاره‌كان ده‌ست ناگیڕنه‌وه‌و خه‌ڵكیان تووشی زه‌ره‌رو زیانێكی قه‌ره‌بوو
نه‌كراو كردووه. برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كاندا به بێ چاره‌سه‌ری پزیشكی
به هۆی هێزه‌كانی ڕێژیمه‌وه ڕه‌وانه‌ی شكه‌نجه‌گاكان ده‌كرێن و زۆربه‌ی
برینداره‌كانیش له به‌ر ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه نه‌كه‌ونه ده‌ست هێزه‌كانی
ڕێژیم له په‌ناگاو ماڵه‌كان دا ماونه‌وه و ده‌ستیان وه پزیشك و ده‌رمان و
ئیمكاناتی پزیشكی ڕا ناگا. هه‌ر ته‌جه‌موعێكی 3 كه‌سی و هه‌ر هاتووچۆیه‌كی خه‌ڵك
قه‌ده‌غه‌یه و ئه‌مه‌نییه‌تی گیانی و ماڵی خه‌ڵك له مه‌ترسی جیددی كه‌وتووه.
له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا بێ ده‌نگی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی لایه‌نگری
مافی مرۆڤ، بۆ خه‌ڵكی كوردستان جێگای سه‌رسووڕمانه. هه‌ر چه‌ند تا ئێستا زیاتر
له 20 جار كۆماری ئیسلامی ئێران له لایه‌ن كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به هۆی پێ‌شێل كردنی مافی مرۆڤ، مه‌حكووم كراوه،
به‌لاَم ڕێژیم هه‌رگیز ئاڵ و گۆڕێكی به قازانجی دێموكراسی و پاراستنی مافی
مرۆڤ، له ڕه‌فتاری خۆیدا پێك نه‌هێناوه كه ئه‌وه‌ش نه‌ك نابێ ببێته هۆی بێ
ده‌نگ و بێ ته‌فاوه‌ت بوونی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمیسیۆنی
مافی مرۆڤی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به‌ڵكوو ده‌بێ هانیان بدا بۆ ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی
جیددی تر له گه‌ڵ ئه‌و ڕێژیمه. چوونكه بێ ته‌فاوه‌تی به‌رانبه‌ر به ڕه‌فتاری
دژی ئینسانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و ڕێژیمه‌ی بۆ درێژه‌دان به جینایه‌ت و
پێ شێل كرانی مافی مرۆڤ، زیاتر هانده‌دا و ده‌ستی ئاواڵه‌تر ده‌كا.
گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران به ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران له‌مێژه له دژی حكوومه‌ته دیكتاتۆری‌یه‌كانی زاڵ به سه‌ر ئێًران دا بۆ
وه‌دیهاتنی دێموكراسی و دابین بوونی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لانی ئێران له
چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دێموكراتیكی فیدڕاڵ دا خه‌بات ده‌كا بۆیه حه‌ق نیه ئه‌و
گه‌له ئازادیخوازه، كه به تاوانی ئازادی خوازی بۆته قوربانی تیرۆریزمی
كۆماری ئیسلامی و بێ به‌زه‌ییانه سه‌ركوت ده‌كرێ له به‌ر چاو وون بكرێ.
ئێمه داوا ده‌كه‌ین كه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی یه‌ك مانگی ڕابردوو
له كوردستانی ئێران دا هه‌نگاوی به په‌له هه‌ڵبگرن و لانی كه‌م هه‌وڵ بدرێ:
1- هه‌یئه‌تێكی سه‌ر به كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
سه‌ردانی ئێران و كوردستان بكا و له‌نیزیكه‌وه له ڕووداوه‌كان بكۆڵێته‌وه.
2- فشار بخه‌نه سه‌ر ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران كه ده‌ستگیر كراوه‌كانی حه‌ره‌كه‌ته
ئیعتڕازی‌یه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی شاره‌كانی كوردستان ئازاد بكا.
3- ده‌ره‌تان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕێژیم بریندار
بوون بڕه‌خسێ تا بێ ترس له گیران و شكه‌نجه كردن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن
و چاره‌سه‌ری برینه‌كانیان بكرێ.
4- له چۆنیه‌تی كوژرانی ئه‌و كه‌سانه بكۆڵدرێته‌وه كه پاش ده‌ستگیر كران و ئه‌شكه‌نجه
له زیندانه‌كانی ڕێژیم دا گیانیان لێ ئه‌ستێندراوه.
ئه‌وانه ڕه‌نگه كه‌مترین چاوه‌ڕوانێك بن كه گه‌لی ئازادی و ئاشتی خوازی كورد
له به‌ڕێزتان و له كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی
هه‌یه. چاوه‌ڕوان و هیوادارین هه‌نگاوی به جێ و به په‌له‌تان، ئه‌و هیوایه له
دڵی ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد وه‌ك گه‌لێكی دێموكراسی خواز، ئاشتی خواز، دژی
تیرۆریزم و پابه‌ند به ئووسوڵ و په‌سند كراوه ئینسانی‌یه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان به‌هێز بكا، كه ئازادیخوازان و دێموكراسی خوازان و لایه‌نگرانی
مافی مرۆڤ، له به‌رانبه‌ر دیكتاتۆری و تیرۆریزم و ده‌سه‌لاَته‌كانی ناته‌با له
گه‌ڵ ڕووحی سه‌رده‌م دا به ته‌نیا نامێننه‌وه.
به چاوه‌ڕوانی‌یه‌وه ده‌ڕوانینه هه‌وڵی به‌ڕێزتان.
ڕوونووس بۆ / كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان.
له گه‌ڵ سوپاس
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
مسته‌فا هیجری
6/8/2005 ـ 15/ 5/1384 |