|
مۆمی ته‌مه‌نی پڕ له سه‌روه‌ریی
خۆی هه‌ڵده‌كاو له ژێر تیشكی ئه‌و مۆمه گه‌شو پرشنگداره‌دا، كاروانی بزووتنه‌وه‌ی
میللی ـ دێموكراتیكی كوردستانی ئێران به‌ره‌و لوتكه‌ی هیواو بۆ ده‌سته‌به‌ر
كردنی ئامانجه به‌رزه‌كانمان ده‌خاته ڕێ. به‌و بۆنه‌وه له لایه‌ن ڕێبه‌رایه‌تیی
حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌مانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی‌تان لێ ده‌كه‌م و به هیوای
ڕۆژانی گه‌شتر و جێژنی گه‌وره‌تر.
ئێمه له كاتێكدا یادی شه‌ستهه‌مین
ساڵی دامه‌زرانی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌له مافخوازه‌كه‌مان
له كوردستانی ئێران‌دا، كه‌وتۆته به‌ر بێ به‌زه‌یی‌یانه‌ترین شێوازه‌كانی
داپڵۆسین‌و سه‌ركوتی سه‌ده‌ناوه‌ڕاستیی له لایه‌ن ڕێژیمێكی فاشیستی ده‌سه‌لاَتدار
به سه‌ر ئێران‌دا. به‌لاَم هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌مه‌شدا خۆمان به سه‌رفراز ده‌زانین
كه ئێستاش‌و دوای تێپه‌ڕینی 6 ده‌یه به سه‌ر خه‌باتی بێ‌پسانه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ماندا،
هه‌نگاوه‌كانمان بۆ بڕینی ڕێگای خه‌بات خێراتر‌و گه‌له‌كه‌مان وشیارترو ئاسۆی سه‌ركه‌وتن
گه‌شتره.
هاوڕێیانی به‌ڕێز، خه‌ڵكی مافخواز‌و ئازادیخوازی كوردستان!
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ڕۆژی 25ی گه‌لاوێژی 1324ی هه‌تاوی‌دا
له سه‌ر بناغه ته‌شكیلاتی‌یه‌كانی"كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد"و به مه‌به‌ستی
كانالیزه‌كردنو پراكتیزه‌كردنی خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانی گه‌لی
كورد له كوردستانی ئێران‌دا دامه‌زراو له‌و كاته‌وه تا ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی
به‌نرخو زێڕینی بۆ بزاڤی دیمۆكراسیخوازانه‌ی ئێران به‌گشتیو به‌تایبه‌تی بۆ گه‌لی
بنده‌ستو مافخوازی كورد له كوردستانی ئێران‌دا به دیاری هێناوه. به بیره به
ورشه‌كه‌ی پێشه‌وای حیزب‌و به ده‌سته به‌هێزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران، ماوه‌یه‌كی كورت به دوای دامه‌زرانی ئه‌و حیزبه تێكۆشه‌ره‌دا، كۆماری
دێموكراتیكی كوردستان دامه‌زرا كه له به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه‌داو له
هه‌موو ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی نێوه‌ڕاستدا، كارێكی مه‌زن بوو. پرنسیپه‌كانی ئه‌و
كۆماره به‌چه‌شنێ دێموكراتیك بوون، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ به‌شێكی دانه‌بڕاون
له ئامانجه به‌رزه‌كانی كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستان‌و حیزبی دامه‌زرێنه‌ری
كۆماری كوردستان. گه‌رچی ته‌مه‌نی ئه‌و كۆماره جوانه‌مه‌رگه كه‌متر له ساڵێك
بوو، به‌لاَم ئێستاش ناوی به‌رزو بایه‌خه دێموكراتیكه‌كانی وه‌ك نگینێك له
مێژووی خه‌باتی دیمۆكراسیخوازانه‌ی گه‌لانی ڕۆژهه‌لاَتی نێوه‌ڕاستدا ده‌دره‌وشێته‌وه.
دوژمنانی دڵڕه‌شی گه‌له‌كه‌مان وایانده‌زانی كه به سه‌ربڕینی كۆمار‌و خنكاندنی
سه‌ركۆماری كوردستان، خوێنی شۆڕش‌و به‌رخۆدان له شاده‌ماره‌كانی حیزب‌و گه‌لدا
وشك ده‌بێ‌و جه‌سته‌یه‌كی سارد‌و سڕ‌و بێ‌ئیراده‌ی له پاش به‌جێ ده‌مێنێ.
سالاَنی دوای هه‌ره‌سهێنانی كۆماری كوردستان، به هۆی ناته‌بایی هاوكێشه
سیاسی‌یه نێونه‌ته‌وه‌ییو ناوچه‌یی‌یهكان له‌گه‌ڵ ویست‌و داخوازه دێموكراتیكه‌كانی
گه‌لدا، یه‌كێك له دژوارترین بڕگه‌كانی مێژووی پڕ له‌كه‌ندو كۆسپی بزووتنه‌وه
مافخوازه‌كه‌مان بوو.
له‌و بڕگه‌یه‌دا هه‌ل و مه‌رجی سه‌ختی ناوخۆیی له ئێران و له ناوچه‌دا په‌رده‌یه‌كی
كزی و بێده‌نگی به سه‌ر حیزبه‌كه‌مان دا كێشابوو، خه‌ریك بوو تۆوی بێ هیوایی
له دڵی گه‌له‌كه‌ماندا چه‌كه‌ره ببه‌ستێ. به‌لاَم چه‌خماخه‌ی تفه‌نگی پێشمه‌رگه
هیوا به‌خشه‌كانی ئه‌و حیزبه له ساڵی 1346 دا جارێكی دیكه فووی به ئاگردانی
شۆرش دا كرده‌وه و جارێكی دیكه ئه‌و ئاگره پیرۆزه گه‌شه‌ی سه‌ند. به‌م چه‌شنه
كۆتایی به‌و بڕگه‌یه تاریكه‌دا هات و په‌رده‌ی بێ ده‌نگی شكاو له هه‌موو
ئێران و ناوچه‌دا ده‌نگی دایه‌وه. ڕێژیمی پاشایه‌تی وه له‌رزین كه‌وت و زه‌رده‌خه‌نه‌ی
هیوا گه‌ڕایه‌وه سه‌ر لێوان و دڵه تینووه‌كان گه‌ش بوونه‌وه. هه‌ر چه‌ند نیشان
دانی ته‌رمی دابێژ دابێژ كراوی پاڵه‌وانه‌كانی حه‌ماسه خوڵقێنی ئه‌و نه‌به‌رده
له لایه‌ن ڕێژیمی پاشایه‌تی له شاره‌كانی كوردستان به مه‌به‌ستی چاوترسێن
كردن و كوشتنی ئاخر هیوای خه‌ڵك بوو، به‌لاَم ڕاست به پێچه‌وانه بووژانه‌وه‌یه‌كی
نوێ بوو كه وره‌و هێزی به گه‌له‌كه‌مان به‌خشی و وه‌ك ئه‌و دێڕه شێعره‌ی كه
له فارسی دا هه‌یه نیشانی دا كه ( ئه‌و بێشه‌لاَنه له پڵینگ به‌تاڵ نه‌بووه).
سلاَو له گیانی ئه‌و پۆله شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه‌ی كه به به‌خشینی گیانیان،
هیوایان به‌خشی.
ده‌ركه‌وتنی كه‌سایه‌تیی به‌رزو تێكۆشه‌ر كاك دوكتور قاسملوو، یه‌كێكی دیكه له‌و
هێزانه بوو كه له‌و بڕگه‌یه‌دا گیانێكی تازه‌ی به به‌ر حیزب‌دا كرده‌وه. بۆیه
ناكرێ باس له مێژووی حیزب‌و ته‌نانه‌ت مێژووی بزاڤی دیمۆكراسیخوازانه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی
نێوه‌ڕاست بكرێ‌و ڕێبه‌ری زانا دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو له به‌رزترین دوندی
مافخوازی‌و دێموكراسیخوازی‌دا به شكۆیه‌كی چیایی‌یهوه ڕانه‌وه‌ستابێ. تایبه‌تمه‌ندی‌یه
تۆكمه‌و به‌رزه‌كانی قاسملووی ڕێبه‌ر بوو به هۆی ئه‌وه كه له ڕۆژی 22ی
پووشپه‌ڕی ساڵی 1368دا ئه‌و مرۆڤه ئاشتیخوازه كه‌وته به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی گولله‌ی
غه‌دری دیپلۆمات ـ تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و له سه‌ر مێزی به‌ناو
وتووێژدا گیانی به‌رزی به‌ره‌و به‌هه‌شتی هه‌رمان دای له شه‌قه‌ی باڵ.
ده‌ڵێن مه‌رگی مرۆڤی مه‌زن بۆخۆی ڕابوونو له دایكبوونێكی دیكه‌یه، ئه‌وه‌ش له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆچی قاسملووی ڕێبه‌ردا به ئاشكرا به‌دیار كه‌وتو هزرو ڕوانگه‌كانی
قاسملوو بوو به ڕێبازی هه‌میشه‌یی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و دروشمی
دوژمنبه‌زێنی " قاسملوو، قاسملوو ـ ڕێگات درێژه‌ی هه‌یه" دوای تێپه‌ڕینی 16
ساڵ بۆته شادروشمی حیزب‌و جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌كو ئازادیخوازی شار‌و گونده‌كانی
كوردستان.
هه‌رچه‌ند كه تیرۆری دوكتور قاسملوو برینێكی قووڵی خسته جه‌سته‌ی بزووتنه‌وه
ڕه‌واكه‌مان، به‌لاَم قاسملووی زانا كه‌سێك نه‌بوو كه چاره‌نووسی حیزب به قه‌زاو
قه‌ده‌ر بسپێرێ، هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی ژیانی پڕ له سه‌روه‌ریی خۆی‌دا
قوتابیانێكی پێگه‌یاند كه بتوانن به‌رپرسایه‌تیی ڕێبه‌رایه‌تیی كردنی خه‌بات
به‌ده‌سته‌وه بگرن. هه‌ر بۆیه دوابه‌دوای شه‌هید بوونی دوكتور قاسملوو، قوتابیی
به‌ئه‌مه‌كو ڕاستگۆی ڕێبازی قاسملوو، كاك دوكتور سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندی، به
لێهاتوویی‌و بڕشتێكی كه‌موێنه‌وه جڵه‌وی كاروانی خه‌باتی وه‌ئه‌ستۆ گرت‌و نه‌یهێشت
" بێ قاسملوویی" له ڕوخساری حیزب‌و گه‌ل بنیشێ.
شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی تاران، كاتێ بۆیان ڕوون بۆوه كه كاك دوكتور سه‌عید
شێلگیرانه‌و ماندوویی نه‌ناسانه ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب‌و جوولاَنه‌وه‌ی میللی ـ
دێموكراتیكی كوردستان ده‌كاتو هیواو ئومێد ده‌به‌خشێته كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی
كوردستان، چه‌ند تیرۆریستێكی دڵڕه‌شیان ڕه‌وانه‌ی ئاڵمان كرد‌و له پیلانێكی
نامڕۆڤانه‌دا هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند تێكۆشه‌ری دیكه‌دا شه‌هید كرا.
دوای شه‌هید كرانی كاك دوكتور سه‌عید، به‌خته‌وه‌رانه قوتابیانی ڕێبازی
قاسملوو ـ شه‌ره‌فكه‌ندی نه‌یانهێشت ئالاَی ڕێبه‌رانی مه‌زنی حیزب‌و گه‌ل بكه‌وێته
زه‌وی‌و به كاری به‌كۆمه‌ڵو له خۆبردوویی‌یهكی شۆڕشگێرانه‌وه، درێژه‌یان به
ڕێبازی شه‌هیدانی حیزب‌و گه‌ل دا‌و بواریان به ڕێژیمی كوردكوژی كۆماری ئیسلامی
نه‌دا كه گه‌له‌كه‌مان تووشی نائومێدی‌و هیوا بڕاوی بكات.
هاوڕێیانی به‌ڕێز، خه‌ڵكی مافخوازی كوردستان!
ئێستا كه 6 ده‌یه به سه‌ر خه‌باتی مافخوازانه‌ی حیزبه‌كه‌ماندا تێپه‌ڕیوه،
كاتێ ئاوڕ له ڕابردوو ده‌ده‌ینه‌وه چاوێ به قۆناغه دژواره‌كانی خه‌باتی
حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌ماندا ده‌خشێنین، ئه‌و پرسیاره له هزرماندا چه‌كه‌ره ده‌كات:
چۆن حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران توانیویه‌تی ئه‌و قۆناغه دژوارانه به
سه‌ركه‌وتنه‌وه ببڕێ؟ چۆن خۆی ڕاگرتووه‌و تووشی نسكۆ‌و داڕمان نه‌بووه‌و به
شانازی‌یهوه بۆته حیزبی خۆشه‌ویستی كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستان ؟
ڕه‌نگه بتوانین چه‌ندین هۆكار بۆ به پێوه ڕاوه‌ستانی حیزبه‌كه‌مان ده‌ستنیشان
بكه‌ین، به‌لاَم به ڕای من ده‌كرێ سه‌ره‌كی‌ترین هۆكاره‌كانی ئه‌م خۆڕاگری‌یه
له‌م چه‌ند ته‌وه‌ره‌دا كورت بكه‌ینه‌وه:
الف: حیزبی دێموكرات، حیزبی سه‌رده‌میانه‌و مۆدێڕن
ب: واقیعبینی سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ج: دیموكراسیی نێوخۆیی‌و ڕوانگه‌ی مرۆڤ ته‌وه‌رانه‌ی حیزبی دێموكرات
حیزبی دێموكرات، حیزبێكی سه‌رده‌میانه‌و مۆدێڕن
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا له هه‌ناوی واقعیه‌تێكی سیاسی‌و
كۆمه‌لاَیه‌تییهوه بالاَی كردووه كه بریتییه له "بوونی سته‌می سیستماتیكی نه‌ته‌وه‌یی
له كوردستانی ئێران‌دا". به‌م پێیه، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له بنه‌ڕه‌تدا
حیزبێكی نه‌ته‌وه‌یییهو ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌و حیزبه تێپه‌ڕاندنی قۆناغی رزگاریی
نه‌ته‌وه‌یییه له پێناوی بنیاتنانی ژیان‌و سیستمێكی سیاسیی كه شیاوی مرۆڤـ و نه‌ته‌وه‌ی
ئه‌م سه‌رده‌مه بێت.
لێره‌وه بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران حیزبی تاكه‌كه‌س،
گرووپ یان چینێكی تایبه‌تیی كۆمه‌لاَیه‌تی نیه، به‌ڵكوو ئه‌و حیزبه تێكۆشه‌ره
حیزبی هه‌موو چین‌و توێژه كۆمه‌لاَیه‌تییهكانی كوردستانه‌و هه‌موان له نێو ریزه‌كانی
خۆی‌دا كۆ ده‌كاته‌وه‌و بۆ خه‌باتێكی نه‌پساوه‌و دێموكراتیك رێكیان ده‌خات. كه‌واته،
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبێكی مۆدێڕن‌و سه‌رده‌میانه‌یه‌و دووره له هه‌ر
چه‌شنه میتۆد‌و شێوه‌كارێكی هۆزه‌كیو كۆنه‌په‌رستانه.
نه‌ته‌وه‌یی بوونی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌و مانایه نیه كه ئه‌و
حیزبه په‌یڕه‌وی له میتۆدی ناسیۆنالیستی به‌رچاوته‌نگ ده‌كات، به‌ڵكوو حیزبه‌كه‌مان
حیزبێكی نه‌ته‌وه‌یییه كه له سه‌ر كۆمه‌ڵێ ژێرخانی فیكری‌و دێموكراتیك راوه‌ستاوه،
به چه‌شنێ كه له قوتابخانه‌ی ئه‌و حیزبه دێموكراته‌دا، رێز بۆ هه‌موو گه‌لان
داده‌نرێو دان به مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی هه‌موو گه‌لانی جیهاندا ده‌نرێو له
كرده‌وه‌دا بۆ بونیاتنانی جیهانێك هه‌نگاو ده‌نێ كه دوور بێ له هه‌ر چه‌شنه چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی
ره‌گه‌زیو ئایینی‌و چینایه‌تی. له‌م سۆنگه‌یه‌وه، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
له دوو گۆشه‌نیگاوه به حیزبێكی مۆدێڕن‌و سه‌رده‌میانه له قه‌ڵه‌م ده‌درێ: واته،
هه‌م له‌ڕووی تیئۆریكه‌وه‌و هه‌م له‌ڕووی پراكتیكه‌وه. سه‌ره‌كیترینو گرنگترین بنه‌ما
تیئۆریكه‌كانی حیزبی دێموكرات بریتین له: دێًموكراسی، پلۆرالیزمی ئایینی‌و كه‌لتووری،
ئۆمانیزم، سكۆلاریزم، باوه‌ڕ به رێگاچاره‌ی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان، باوه‌ڕ به مافه
گه‌ردوونییه‌كانی مرۆڤ، به‌رابه‌ریی گه‌لان له مافی سیاسی‌دا، به‌رابه‌ری ژن‌و پیاو
له كۆمه‌ڵگاو شوێنی كاركردندا، ره‌تكردنه‌وه‌ی تیرۆریزم‌و پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ
له سه‌ختترین قۆناغه‌كانی خه‌باتدا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌م چه‌مكانه‌ی وه‌ك دروشمی بریقه‌داری سیاسی‌و به
مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵكوو باوه‌ڕی قووڵی به‌و چه‌مكانه
هه‌یه‌و له كرده‌وه‌دا په‌یڕه‌وی لێكردوونو دۆست‌و دوژمنیش ئه‌م راستیه‌یان بۆ روون
بۆته‌وه. هاوئاهه‌نگیو یه‌كگرتنه‌وه‌ی بنه‌ما تیئۆریكه‌كانی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ پراكتیكه‌كانی ئه‌و حیزبه‌دا، بۆته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی
نفووز‌و پرستیژی حیزب له نێو كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستاندا‌و چه‌ندین ساڵه، ئه‌و
حیزبه بۆته حیزبی خۆشه‌ویستی هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان. پابه‌ندبوونی
حیزب به‌و پرنسیپه دێموكراتیكانه‌وه، له ئاستی ناوچه‌ییو نێونه‌ته‌وه‌ییشدا،
پێگه‌یه‌كی شیاویان بۆ حیزبی دێموكرات ده‌سته‌به‌ر كردووه. لێره‌دا ده‌توانین
ئاماژه به چه‌ند نموونه‌یه‌كی مۆدێڕن‌و سه‌رده‌میانه‌ی حیزب بكه‌ین: دامه‌زرانی
كۆماری دێموكراتیكی كوردستان، پێكهێنانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی
ئێران، یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له سه‌رده‌مێك دا كه ئه‌و
توێژانه له كۆمه‌ڵ دا بایخێكی ئه‌وتۆیان پێ نه‌ده‌درا. مه‌حكووم كردنی
داگیركردنی باڵوێزخانه‌ی ئا‌مریكا له لایه‌ن خوێندكارانی په‌یڕه‌وی خه‌تی ئیمامه‌وه،
پێشوازی له كۆتایی هاتنی جه‌نگی ماڵوێرانكه‌ری ئێران ـ عێراق، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه
بالاَكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی حیزبایه‌تی
ده‌مارگرژانه، هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی پلاتفۆرمێكی دێموكراتیك له نێوان حیزبه
كوردستانییه‌كان، و حیزبه سه‌رانسه‌ری‌یه‌كانی ئێران، پاراستنی ئه‌زموونی به‌نرخی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، رۆڵی به‌رچاوی حیزب له پێكهێنانی "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فیدراڵ"دا، پێشوازی له پرۆسه‌ی دێموكراتیزا‌سیۆن له رۆژهه‌لاَتی نیوه‌ڕاستو
گه‌لاَڵه‌ی "رۆژهه‌لاَتی نێوه‌ڕاستی گه‌وره"و چه‌ندینو چه‌ند نموونه‌ی مۆدێڕن‌و سه‌رده‌میانه‌ی
دیكه.
واقیعبینی سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه حیزبێكی شۆڕشگێڕه‌و له سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه پێكهاته‌ی سیاسی ـ كۆمه‌لاَیه‌تیی ئێران‌و كوردستان ناته‌بایه
له‌گه‌ڵ ژیان‌و سیستمی رێكخستنی سه‌رده‌میانه‌و مۆدێڕن‌دا، ئامانجی ئه‌و حیزبه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئه‌و سیستمه پاشكه‌وتوویه‌یه له پێناوی بنیاتنانی ژیانێكی شیاو‌و سیستمێكی ته‌با
له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مو مافه سروشتی‌و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤـ دا، به‌و حاڵه‌ش حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران باوه‌ڕی به میانه‌ڕه‌وی سیاسی هه‌یه‌و ئه‌و میانه‌ڕه‌وییه
سیاسییه‌ش راست له واقیعبینی سیاسیی ئه‌و حیزبه تێكۆشه‌ره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هیچكات هه‌وڵی نه‌داوه كه تیئۆرییه سیاسی‌و كۆمه‌لاَیه‌تییهكان
به سه‌ر واقیعی سیاسی‌و كۆمه‌لاَیه‌تیدا بسه‌پێنێ، به‌ڵكوو ئه‌و حیزبه له ره‌وتی
خه‌باتی پراكتیكیدا گه‌یشتۆته تیئۆریی سیاسی‌و كۆمه‌لاَیه‌تیو ئه‌و تیئۆریانه‌شی بۆ
خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگا ئاراسته‌ی واقیعی كۆمه‌لاَیه‌تیی كردۆته‌وه. ئه‌و پرۆسه‌یه‌شی
به شێوازێكی كارزانانه پیاده كردووه، به‌چه‌شنێ كه نه‌بۆته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
بنیاته پێویسته‌كانی كۆمه‌ڵگاو له هه‌مان كاتیش‌دا كۆمه‌ڵگای كوردستانی له رووی
وشیاریی كۆمه‌لاَیه‌تیو سیاسییه‌وه پێشخستوه. ئه‌و واقیعبینییه سیاسییه‌ی حیزب، ره‌نگه
له كورتخایه‌ندا بووبێته هۆی بارینی ره‌خنه‌و توانج له لایه‌ن دۆست‌و دوژمنه‌وه،
به‌لاَم به‌ره‌وپێشچوونی "كات" راستی‌و دروستیی هه‌ڵوێسته‌كانی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانی بۆ هه‌مووان ئاشكرا كردوه‌و بۆته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی
متمانه‌ی كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستان به حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌یان.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به درێژایی 6 ده‌یه ته‌مه‌نی پڕ له شانازیی خۆی،
دروشم‌و به‌ڵێنییهكی به خه‌ڵكی كوردستان نه‌داوه كه قابیلی جێ‌به‌جێ كران نه‌بووبێ
و زۆر زیاتر له دروشم‌و به‌ڵێنییهكانی، خزمه‌تی به دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد به
گشتی‌و گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران به تایبه‌تی كردوه. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ باوه‌ڕی قووڵی رێبه‌رانی رابردوو و ئێستای حیزب به خه‌ڵكی كوردستان‌و ده‌ركی ئه‌و
راستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره كه خه‌ڵكی كوردستان بڕبڕه‌ی پشتی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانه‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش گه‌رووی پڕ به هاواری
مافخوازیی كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستانه.
دێموكراسیی نێوخۆیی‌و روانگه‌ی مرۆڤـ ته‌وه‌رانه‌ی حیزبی دێموكرات
مامۆستای دێموكراسی، شه‌هیدی هه‌رگیز نه‌مر دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو سه‌باره‌ت
به دێموكراسی ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی بۆ حیزبی ئێمه، هه‌موو وه‌ختێك له هه‌مووان ئه‌ساسیتره،
چ له نێوخۆی حیزبداو چ له ده‌ره‌وه‌ی حیزب‌دا، خه‌بات بۆ دیموكراسییه. ئه‌م خه‌باته
ده‌بێ بێوچانو بێ‌َپسانه‌وه بكرێ. هه‌رگیز خه‌بات بۆ دیموكراسی نابی بچێته ژێر
سێبه‌ری خه‌بات بۆ مافی نه‌ته‌وایه‌تی یان خه‌باتی چینایه‌تی، چونكه ئه‌وه هۆی
پێكهاتنی حیزبی دێموكراته، تاكوو حیزبی دێموكرات ماوه، دیموكراسی مه‌به‌ستو
ئامانجیه‌تی."
هه‌رچه‌ند، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران حیزبێكی نه‌ته‌وه‌یییهو سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیی
هانده‌ری سه‌ره‌كی بووه له پێكهاتنی ئه‌و حیزبه تێكۆشه‌ره‌دا، به‌لاَم هاوكات،
دێموكراسی یه‌كێك له‌و كۆڵه‌كه سه‌ره‌كی‌یانه بووه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و
حیزبه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه. واته، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبێكی نه‌ته‌وه‌یی
رووت نیه كه ته‌نیا ئامانجی رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی بێت، بێ‌ئه‌وه‌ی سیستمی
رێكخستنی ژیانی كۆمه‌لاَیه‌تی ده‌ستنیشان بكات. له‌م روانگه‌یه‌وه، حیزبی
دێموكراتی كورستانی ئێران، حیزبێكی نه‌ته‌وه‌یییه كه ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌و
حیزبه تێپه‌ڕاندنی قۆناغی رزگاریی نیشتمانییه له پێناوی دامه‌زراندنی سیستمێكی
سیاسی ـ كۆمه‌لاَیه‌تیی ئه‌وتۆدا، كه تێیدا رێز له گه‌وهه‌ری وجوودیی مرۆڤ كه "ئازادی"یه
بگیرێ. ئازادی، بایه‌خ و ئارمانجێكه كه ته‌نیا له سیستمی دێموكراتیكدا بواری ده‌ركه‌وتنو
به‌رجه‌سته‌بوونی بۆ ده‌ڕه‌خسێت. كه‌واته به دڵنیایییه‌وه ده‌توانین بڵێین كه "دێموكراسی"و
رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و پاراستنی ئه‌و مافانه، فه‌لسه‌فه‌ی پێكهاتنی حیزبی
دێموكراته‌و دیموكراسی بۆته یه‌كێ له پارامێتره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی شوناسی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران.
له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا، ئازادیی را ده‌ربڕینو بۆچوونی سیاسی به ته‌واوی
نه‌هادینه كراوه‌و هه‌ر ئه‌ندامیكی حیزب ده‌توانێ له سه‌ر هه‌ر پرسێكی سیاسی،
بیرۆبۆچوونی خۆی ده‌رببڕی، به‌و مه‌رجه‌ی كه كه‌سایه‌تیی تاكه‌كه‌سه‌كان بپارێزێ‌و
بتوانی بۆچوونه‌كانی خۆی به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌ی راست‌و دروسته‌وه بسه‌لمێنێ.
نه‌هادینه بوونی دیموكراسیی نێوخۆیی بۆته هۆی ئه‌وه كه حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران تا ئێستا سه‌ركه‌وتووانه 13 كۆنگره بگرێ‌و له نێو كۆنگره‌كاندا
رێگا بۆ ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌لاَت خۆش بكرێ. هه‌رچه‌ند كه شه‌ست ساڵ به سه‌ر
ته‌مه‌نی پڕ له سه‌روه‌ریی حیزب‌دا تێپه‌ڕیوه، به‌لاَم حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران حیزبێكی به‌وزه‌و ئافه‌رێنه‌ره‌و لۆچی پیری نه‌كه‌وتۆته روخساریه‌وه. هۆی
چڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و وزه بنیاتنه‌ره له نێو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا، بۆ
ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له نێو سیستمی حیزبی دێموكرات‌دا، رێگا له نوێبوونه‌وه‌و
ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌لاَت نه‌گیراوه‌و ئه‌و نوێبوونه‌وه‌یه‌ش یارمه‌تیده‌ری
حیزب بووه بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌رده‌مداو یه‌كانگیر كردنی به‌رنامه‌كانی
حیزب له‌گه‌ڵ هاوكێشه سیاسی‌یه نوێكانی ناوچه‌كه‌و جیهان!
هاوڕێیانی هێژا، ئه‌ندامانی تێكۆشه‌ری حیزب‌و خه‌ڵكی مافخوازی كوردستان!
له كاتێكدا یادی شه‌ستهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌مان
ده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌و بۆنه پیرۆزه‌وه جێژن ده‌گرین، كه پرۆسه‌ی به‌جیهانیبوونی
سیاسه‌تو ئابووری هه‌موو ناوچه‌كانی جیهانی گرتۆته‌وه‌و هاوكێشه سیاسی‌یهكان
وه‌رچه‌رخانێكی مه‌زنیان به‌خۆوه بینیوه‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆتایی هاتنی جه‌نگی
سارد گه‌یشتۆته دڵی رۆژهه‌لاَتی نێوه‌ڕاست. گه‌رده‌لوولی به‌هێزی دێموكراتیزا‌سیۆن
بۆته هۆی هه‌ڵته‌كاندنی دوو رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی تالیبانی ئه‌فغانستانو رێژیمی به‌عسی
عێراق‌و به خۆشی‌یهوه گه‌لی كورد له كوردستانی عێراقدا، توانیویه‌تی به‌شێك له
مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یهكانی ده‌سته‌به‌ر بكا‌و خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی مافه‌كانی
دیكه‌ی گه‌لی كورد درێژه‌ی هه‌یه. له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیشدا،
تێكۆشه‌رانی كورد خێراییان به‌خشیوه‌ته |