|
خه‌ڵكی ئێران‌و ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسو
نوێنه‌رانی هه‌واڵنێره‌كانی جیهان به تایبه‌تی، كه توانیبوویان شاهیدی ئه‌م
شانۆگه‌ری‌یه بن كه به ناوی هه‌ڵبژاردنی نۆهه‌مین ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری
ئێران ناسرابوو، به باشی ئاگادارن كه:
1ـ ده‌ستكاری‌یه‌كی ئاشكرا‌و
به‌ربلاَوی ئه‌وتۆی ده‌نگه‌كان به قازانجی احمدی‌نژاد كرا، كه كه‌روبی‌و ڕه‌فسنجانیش
ڕه‌قیبه‌كانی ناوبراو له ده‌وری یه‌كه‌مو دووهه‌می هه‌ڵبژاردندا ره‌خنه‌ی
توندیان له‌و هه‌موو ده‌ستتێوه‌ردانه‌دا گرت.
2ـ ژماره‌ی ده‌نگه‌كان زۆر زیاتر له‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا كه خرابوونه سندووقه‌كانی
ده‌نگدان.
3ـ به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كانی نێوخۆ‌و شاهیدانی سه‌ر سندووقه‌كان، ئه‌و چاوه‌دێرانه‌ی
له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ سه‌ر سندووقه‌كان دیاری كرابوون له لایه‌ن كه‌سانی
سه‌ر به تاقمی خامنه‌یی( ولی فقیه) كوته‌ككاری كران‌و به‌شێكیان تا كۆتایی ئه‌و
شانۆگه‌ری‌یه خرانه زیندان.
4ـ له كوردستان كه‌مترین ڕاده‌ی ده‌نگه‌كان كه كه‌متر له 20% بوو خرانه ناو
سندووقه‌كان. ئه‌و ده‌نگانه‌ش به‌شی هه‌ره زۆری هی هێزه نیزامی‌و ئینتزامی‌و
هێزه‌كانی دیكه‌ی سه‌ركوتكه‌ری خه‌ڵك بوون كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان
ناردراونه‌ته كوردستان‌و كورد نین.
5ـ بێجگه له‌وانه لێكۆڵینه‌وه له شاهیدی D سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی احمدی‌نژاد
به تاوانی به‌شداری له تیرۆری دوكتور عبدالرحمان قاسملوو و هاوڕێ‌یانی له
13ی ژوئیه‌ی 1989 له شاری وین ئێستا له دادگای وین له جه‌ره‌یان دایه‌و،
تاوانی به‌شداریی ناوبراو له به‌بارمته گرتنی فه‌رمانبه‌رانو دیپلۆماته‌كانی
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی
ئێران له ئارادایه.
به‌و ده‌لیلانه‌و زۆر ده‌لیلی دیكه كه له‌و نامه‌یه‌دا جێگای باس كردنیان نیه،
احمدی‌نژاد نه‌ك هه‌ر وه‌ك سه‌رۆك كۆمارێكی دیاری كرا‌و له لایه‌ن باڵی هه‌ره
بونیادگه‌رای ده‌سه‌لاَت له‌و پۆسته‌دا دانراوه‌و ڕه‌وا نیه وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵكی
ئێران له‌و شوێنه‌دا وتار بخوێنێته‌وه، به‌ڵكو حه‌ق وایه به تاوانی هه‌موو ئه‌و
كرده‌وانه‌ی‌و به چاودێری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له دادگایه‌كی
نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا محاكه‌مه بكرێ.
ئاماده بوونی احمدی‌نژادو كه‌سانی دیكه‌ی له‌و چه‌شنه له دانیشتنی كۆڕی
گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێ حورمه‌تی به رێ‌و شوێنی دیپلۆماسی
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یهو ئیعتیباری ئه‌و ڕێكخراوه له به‌ر چاوی خه‌ڵكی ئه‌و
ولاَتانه ده‌خاته ژێر پرسیار. گه‌لی كورد‌و گه‌لانی دیكه‌ی ئێران دژی ئاماده‌بوونی
ناوبراو له‌و دانیشتنه‌نو ئێمه‌ش به‌م چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تی خۆمان ده‌رده‌بڕین.
حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی
ئێران
سكرتێری گشتی
مسته‌فا هیجری
2005/9/6 |