|
هات، به پێی قۆناخه جیاوازه مێژوویی‌یه‌كان‌و
پێ‌به‌پێی پێشڤه‌چوون‌و پاشڤه‌چوونه‌كان له بواره جیاجیاكاندا ئاراسته‌ی گۆڕیوه‌و
له ساڵانی رابردوودا بووه‌ته یه‌كێك له مه‌زنترین رۆژه‌كانی به‌ربه‌ره‌كانێ
دژی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی.
16ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له كاتێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه پاش
به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می سه‌ركۆماری له ئێران‌دا، به‌رینترین‌و
پڕحه‌شیمه‌تترین خۆیشاندانه خه‌ڵكییه‌كان دژ به كۆماری ئیسلامی له ئێران‌دا به‌ڕێوه‌چوو‌و
گه‌وره‌ترین كه‌لێنیش له نێو ده‌سه‌ڵاتداراندا خۆی نواند. "رۆژی خوێندكار"ی ئه‌مساڵ،
جگه له‌وه‌ی وه‌ك ساڵانی رابردوو رۆژی به‌رخۆدانی خوێندكارانی ئازادیخواز دژی
ده‌سه‌ڵاتی زاڵ بوو، رۆژێك بوو بۆ درێژه‌پێدانی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی
ئه‌مدواییانه‌ی خه‌ڵك. هه‌ربۆیه ئه‌مساڵ به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو، چین‌و
توێژه ناڕازییه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا به مه‌به‌ستی ده‌نگهه‌ڵبر\ین به
خوێندكاران په‌یوه‌ست بوون. ئه‌م په‌یوه‌ستبوونه‌ی خه‌ڵك به خوێندكاران به
خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له ره‌وتی خه‌باتی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكدا ده‌ژمێردرێ، چوون
تا پێش ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ئه‌و خاڵه نێگه‌تیڤه له‌سه‌ر خه‌باتی خه‌ڵكه‌كه‌مان به‌رجه‌سته
بوو كه كاتێك چینێك یان توێژێك له كۆمه‌ڵگا دژی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تییان
ده‌رده‌بڕی، چین‌و توێژه‌كانی دیكه پشتیوانی‌یان لێ نه‌ده‌كرد.
له "رۆژی خوێندكار"ی ئه‌مساڵدا ئه‌و هه‌وڵه له گۆڕێ‌دا بوو كه دروشمی
خوێندكاران به جۆرێك سیمای ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی
پێوه دیار بێ كه زیاتر له ده‌وری ناڕه‌زایه‌تی دژی ئاكامی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ئه‌مدواییانه بخولێته‌وه، به‌ڵام دروشمه‌كانی ئه‌مساڵ رادیكاڵ‌و راست دژی ته‌واوه‌تیی
كۆماری ئیسلامی بوون. خوێندكاران خۆیان رێبه‌ریی حه‌ره‌كه‌تی خۆیان له‌ده‌ستدا
بوو‌و "رۆژی خوێندكار"ی ئه‌مساڵ به سه‌رنجدان به‌و راستییه‌ی كه ئاگاترین‌و
رادیكاڵترین توێژی ناڕازی ئێستای ئێرانن، ئاراسته‌ی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماه‌رییه‌كانیشی
رادیكاڵتر كرد.
خاڵێكی دیكه به‌رینایه‌تیی جوغرافیایی ناڕه‌زایه‌تییه خوێندكارییه‌كان بوو كه
ناوچه‌ی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانیشی گرته‌وه، به جۆرێك كه له كوردستاندا
زانستگاكانی شاره‌كانی ئیلام، كرماشان، سنه، ورمێ، سه‌قز، بانه‌و مه‌ریوان‌و
له ئازه‌ربایجانیشدا زانستگای شاری ته‌ورێز خۆپیشاندانیان ساز كرد. هه‌رچه‌ند له
رۆژی خوێندكاری ساڵانی رابردووش‌دا به‌رینایه‌تیی جوغرافیایی ناڕه‌زایه‌تییه
خوێندكارییه‌كان كه‌متر له‌م ئاسته‌دا نه‌بوو، به‌ڵام به سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه
"16ی سه‌رماوه‌ز"ی ئه‌مساڵ به جۆرێكی به‌رچاو گرێ درایه ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی
ئه‌مدواییانه‌و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ش له باری جوغرافیاییه‌وه هێنده به‌رین
نه‌بوون، هه‌ربۆیه له‌م رووه‌وه پانتاییه‌كه‌ی زیاتر بووه‌و نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانیش
زیاتر تێی‌دا به‌شدار بوون.
له لایه‌كی دیكه له هیچ "16ی سه‌رماوه‌ز"ێكدا هێنده‌ی ئه‌مساڵ گوشار
نه‌خرابووه سه‌ر خوێندكاران‌و له ماوه‌ی مانگێكدا نزیك به 100 خوێندكار
ده‌ستبه‌سه‌ر كران‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش بانگ كرانه ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كان‌و
له خوێندن بێبه‌ش كران. له رۆژی ناڕه‌زاییه‌تییه‌كاندا نه‌ته‌نیا كه‌شوهه‌وای
نێو زانستگاكان زیاتر له ساڵانی رابردوو به‌نیزامی كرابوو، به‌ڵكوو ترس‌و
تۆقاندن به‌سه‌ر شاره‌كانیشدا زاڵ كرابوو.
"رۆژی خوێندكار"ی ئه‌مساڵ هێشتا درێژه‌ی هه‌یه، له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا
زیاتر له 240 خوێندكار‌و له نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانیش ژماره‌یه‌كی زۆر، بۆ
نموونه زیتر له 15 خوێندكاری كورد تا ئێستا گیراون‌و زۆرینه‌شیان چاره‌نووسیان
ناڕوونه. بڕیاره خوێندكاران به شێوه‌ی جۆراوجۆر‌و به بیانووی گیرانی ئه‌و
خوێندكاره ئازادیخوازانه دژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بده‌ن. |