|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤای
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤای مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: شرۆڤه‌ی
رووداوی حه‌وتوو::.
|
|
دڵسۆزانی فریوكار | |
01-11-1388
سه‌لاح مورادی
به دوای هۆشداری خامنه‌یی له هه‌مبه‌ر هه‌ڵوێستی دوو لایه‌نه‌ی "خه‌واس" له
به‌رانبه‌ر دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاددا، ره‌فسه‌نجانی‌و خاته‌می له
هه‌ڵوێستێكی تونددا هێرشیان كرده‌سه‌ر به وته‌ی خۆیان "توندڕه‌وانی هه‌ر دوولا".
له خۆپیشاندانی رۆژی عاشوورادا خه‌ڵكی ئێران به روونی دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ
رێبه‌ری رێژیمی ئاخووندی‌و به شێوه‌یه‌ك ته‌واویه‌تی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیهدا
ده‌ربڕی.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خه‌ڵك له لایه‌ن باڵی توندڕه‌وی رێژیمه‌وه به كوشتن، گرتن‌و
به‌ندكردن وڵام درایه‌وه‌و له لایه‌ن رێبه‌رانی باڵی به‌ناو رێفۆرمخواز یان
ناڕازییه‌وه به توندڕه‌وی‌و به‌ده‌ر له چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی له‌قه‌ڵه‌م
درا.
ئێستاس ره‌فسه‌نجانی‌و خاته‌می وه‌ك رێبه‌رانی باڵی ناڕازی‌و دژبه‌ری ده‌وڵه‌تی
ئه‌حمه‌دی‌نژاد كه هه‌ڵوێستی روون‌و لێبڕاوانه‌ی خه‌ڵكی ئێران به ته‌واوی
نێگه‌رانی كردوون‌و له هه‌ڕه‌شه‌كانی خامنه‌ییش ترسیان لێ نیشتووه، رایانگه‌یاندووه
كه له كۆماری ئیسلامی به‌رگری ده‌كه‌ن‌و هه‌روه‌ها توندڕه‌وه‌كانیان له هه‌ر
دوولا واته لایه‌نگرانی ئه‌حمه‌دی‌نژاد له‌لایه‌ك‌و خه‌ڵكی خوازیاری نه‌مانی
رێژیمی ئاخووندی له‌لایه‌كی دیكه داوه‌ته‌به‌ر هێرش.
خاته‌می هه‌روه‌ها جیا له پشتگیریی ته‌واو له رێژیمی ئاخووندی، دژایه‌تیی
خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ر بیرێكی سێكۆلارخوازیدا ده‌ربڕی‌و ئه‌وانی به به‌كرێگیراوی
بێگانه له‌قه‌ڵه‌م دا‌و رایگه‌یاند كه ئه‌و رێفۆرمانه‌ی كه ئێمه ده‌مانه‌وێ،
پێش له په‌ره‌سه‌ندنی سێكۆلاریزم‌و لاوازبوونی دین (واته حكوومه‌تی دینی) له
بیر‌و هه‌ڵسوكه‌وتی ئێرانییه‌كاندا ده‌گرێ.
ره‌فسه‌نجانیش هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی ناله‌بار‌و قه‌یراناویی رێژیم
خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ وته‌كانی خامنه‌یی له زاڵكرنی یاسا!و خۆبواردن له
كرده‌وه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌و یارمه‌تیدانی ئه‌و له‌لایه‌ن هێزه سیاسی‌و ره‌سه‌نه‌كانی
رێژیمه‌وه كه به ئیسلام، نیزام‌و یاسا پێبه‌ندن بوو.
ئه‌م وته‌و هه‌ڵوێستانه نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه كۆنترۆڵی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی
پاش شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌ر كۆماری له ده‌ستی باڵی ناڕازی چۆته ده‌ر‌و هه‌ڕه‌شه‌و
سه‌ركوت‌و كوشتوبڕه‌كانیش نه‌یتوانیوه پێش له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بگرێ.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه رێبه‌رانی باڵی ناڕازیش له ویست‌و داخوازییه‌كانی
خه‌ڵك تا كاتێك له رێڕه‌وی به‌رژه‌وه‌ندیی جه‌ناحیی ئه‌واندا بێ پشتگیری ده‌كه‌ن‌و
جیا له‌مه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر نێوه‌رۆكی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌و سه‌ركوتكه‌رانه‌ی
خۆیان‌و ئه‌وانیش وه‌ك خامنه‌یی‌و ئه‌حمه‌دی‌نژاد خه‌ڵكی ناڕازی له ته‌واویه‌تی
رێژیم ده‌ده‌نه به‌ر په‌لامار‌و هه‌ڕه‌شه.
ره‌فسه‌نجانی‌و خاته‌می كه خۆیان به "دڵسۆز"ی نیزام ناساندووه، به‌م هه‌ڵوێسته‌یان
ویستوویانه به خامنه‌یی بڵێن كه ئه‌وانیش وه‌ك رێبه‌ری رێژیم به په‌رۆشی
رێژیمه‌وه‌ن‌و بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه قه‌یراناوییه‌ش ده‌بێ "توندڕه‌وانی هه‌ر
دوولا"، واته خه‌ڵك‌و لایه‌نگرانی ئه‌حمه‌دی‌نژاد سه‌ركوت بكرێن‌و عاقلانی رێژیم
واته خۆیان‌و خامنه‌یی رێك بكه‌ون‌و خامنه‌یی به قوربانیكردنی ئه‌حمه‌دی‌نژاد‌و
ئه‌وانیش به پشتكردن له خه‌ڵك‌و فیداكردنیان رێژیم له گێژاوی قه‌یراناویترین
قۆناغی خۆی ده‌رباز بكه‌ن‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له چوارچێوه‌ی به‌شداریی
هه‌ر دوولا له ده‌سه‌ڵاتدا بپارێزن.
خاته‌می‌و ره‌فسه‌نجانی له هه‌مانكاتدا بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بده‌ن به په‌رۆشی
ویست‌و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه‌ن‌و بۆئه‌وه‌ی پشتگیریی خه‌ڵك به‌ده‌ست بێنن
خۆیان به "دڵسۆز"ی ئه‌وانیش ده‌زانن‌و هێندێ جار ئاوڕێك له داخوازییه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه‌و
به‌م چه‌شنه بوونه‌ته دوو "دڵسۆز"ی فریوكار كه هه‌م له نێو رێژیم‌دا پێگه‌یان
له‌رزۆك بووه‌و هه‌م له نێوخه‌ڵكدا متمانه‌ی خۆیان له ده‌ست داوه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |