|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤای
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤای مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: شرۆڤه‌ی
رووداوی حه‌وتوو::.
|
|
هوشداری خامنه‌یی‌و چه‌ند هه‌ڵوێستێك | |
07-11-1388
سه‌ردار كاوه
خامنه‌یی، رێبه‌ری رێژیم، رۆژی سێ‌شه‌ممه، 29ی به‌فرانبار، له لێدوانێكدا به
ره‌خنه‌گرتن له دروشمه‌كانی ناڕازییان له رۆژه‌كانی قودس، 13ی ئابان‌و
عاشوورادا، داوای له خه‌واس كرد كه هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیان به وته‌ی ناوبراو له
به‌رامبه‌ر دوژمنان‌دا روون ده‌رببڕن‌و له هه‌ڵوێستگرتنی دوولایه‌نه خۆیان ببوێرن.
خامنه‌یی به ته‌واوی روونی نه‌كرده‌وه كه مه‌به‌ستی له خه‌واس چ كه‌سانێكه.
به‌ڵام مه‌به‌ستی نابراو مووسه‌وی، كه‌ڕووبی، خاته‌می‌و به‌تایبه‌تی |
 | |
ره‌فسه‌نجانییه كه ئه‌م كه‌سانه وه‌ك دژبه‌ری
ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد ده‌ناسرێن. له هه‌مان رۆژدا كه خامنه‌یی ئه‌و قسانه‌ی
كرد، ره‌فسه‌نجانی‌و خاته‌می توندڕه‌وه‌كانی باڵی ئوسوولگه‌را‌و باڵی به ناو
رێفۆرمخوازیان به توندی دایه به‌ر ره‌خنه‌و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ میانه‌ڕه‌وی
بوون. ره‌فسه‌نجانی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی هه‌نووكه‌یی رێژیم
وتی: گه‌ڕانه‌وه بۆ قسه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی مه‌قامی به‌رزی رێبه‌ری له ده‌سه‌ڵاتدارێتیی
یاسادا‌و خۆبواردن له كرده‌وه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌و هه‌روه‌ها یارمه‌تی به ناوبراو
(خامنه‌یی) له لایه‌ن هه‌موو هێزه سیاسی‌و ره‌سه‌نه‌كانی شۆڕش كه به ئیسلام،
نیزام‌و یاسا پێبه‌ندن، ده‌توانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. خاته‌می به ئاماژه
به‌وه‌یكه حه‌ره‌كه‌ت به‌ره‌و حكوومه‌تی دینی‌و داكۆكی له به وته‌ی ناوبراو
بایه‌خه‌كانی شۆڕش ئه‌و رێقۆرمانه‌یه كه ده‌یانهه‌وێ، دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ
سێكۆلاریزم ده‌ربڕێ‌و جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی پێوه‌ره‌كان‌و رێوشوێنه سه‌ره‌كییه‌كانی
نیزام‌و ده‌روه‌ستی به یاسا بنه‌ڕه‌تی كرده‌وه. مووسه‌ویش كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
پێبه‌ندبوونی خۆی به نیزام‌و یاسای بنه‌ڕه‌تی‌و رێبه‌ریی رێژیم سه‌لماندبوو.
كه‌ڕووبی كه رادیكاڵترین به‌ربژاری ناڕازیی ئاكامی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ئه‌م دواییانه‌ی ئێرانه، له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری فارس‌دا سه‌رۆك كۆماریی
ئه‌حمه‌دی‌نژادی به پێی ئه‌وه‌یكه رێبه‌ر قه‌بووڵی كردووه، به‌فه‌رمی ناسی.
ئه‌و هه‌ڵوێست‌و لێدوانانه‌ی خاته‌می، ره‌فسه‌نجانی‌و كه‌ڕووبی له حاڵێكدایه
كه خامنه‌یی ناراسته‌وخۆ هوشداری پێیان‌دا كه خۆیان ساغ بكه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ
ناڕازییانی رێژیمن یان له‌گه‌ڵ ئه‌وانن. هه‌ڵوێستی ناوبراوان له به‌رامبه‌ر وته‌كانی
خامنه‌ییدا بووه هۆی ئه‌وه‌یكه ده‌روه‌ستی‌و وه‌فاداریی ئه‌وان به رێژیم‌و
رێبه‌ره‌كه‌یان بۆ خه‌ڵك زیاتر روون بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر كه‌سانێك یان لایه‌نگه‌لێك خاته‌می، كه‌ڕووبی، مووسه‌وی‌و ره‌فسه‌نجانییان
به رێبه‌رانی حه‌ره‌كه‌ته ئێعترازییه‌كانی پاش به ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌زانی،
ده‌بێ ئیتر بۆیان روون بێته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ
باڵی ئوسوولگه‌رادا پێبه‌ند به رێژیم‌و ویلایه‌تی فه‌قیهن‌و پێوه‌ری هه‌ڵوێست‌و
روانگه‌كانیان یاسای بنه‌ڕه‌تی‌و قسه‌ی رێبه‌ره‌كه‌یان خامنه‌یی‌یه نه‌ك خه‌ڵك‌و
داخوازییه‌كانیان. دروشمه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازیی ئێران ئیدی له چوارچێوه‌ی
دروشمه‌كانی مووسه‌وی‌و كه‌ڕووبی‌و...، تێپه‌ڕیوه‌و رووبه‌ڕووی ته‌واویه‌تی
رێژیم بووه‌ته‌وه‌و پاش هۆشداره‌كه‌ی خامنه‌یی‌و هه‌ڵوێستی خه‌واس پێویسته
جووڵانه‌وه‌ی ئێعترازیی خۆیان دژی ته‌واویه‌تی رێژیمی ئاخووندی‌و بۆ گه‌یشتن
به داخوازییه‌كانیان له شێوازێكی دیكه‌دا به‌ره‌وپێش ببه‌ن.
كێشه‌ی سه‌ره‌كیی خه‌ڵك‌و نه‌ته‌وه زوڵملێكراوه‌كانی ئێران یاسای بنه‌ڕه‌تی،
سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه كه ته‌نیا به نه‌مانی ئه‌وانه‌و
جێگیربوونی سیستمێكی دێموكراتیك‌و خه‌ڵك ته‌وه‌ر ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بێت‌و
له‌م پێناوه‌دا ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ی رێژیمه كه به گرتنه‌به‌ری
رێوشوێنی پێویست ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێستای خه‌ڵك بۆ گه‌یشتن به سیستمێكی
دێموكراتیك‌و سێكۆلار رێبه‌ری بكات. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |