|
ئه‌حمه‌دی‌نژاد واته خاته‌می‌و ره‌فسه‌نجانی
له ماوه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش شانۆی هه‌ڵبژاردندا ئه‌وه‌یان نیشان داوه
كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان له لایه‌ن باڵی ئوسوولگه‌را‌و خامنه‌یی‌یه‌وه له‌به‌رچاو
بگیرێ بۆ پێكهاتن‌و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان ئاماده‌ن.
رێبه‌رانی باڵی ناڕازی بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ
باڵی دیكه‌ی رێژیمدا‌و ده‌سته‌به‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی
هه‌ر رێككه‌وتنێكدا هێزی خه‌ڵكی ناڕازی له رێژیم به‌كار دێنن.
به‌ڵام خه‌ڵك له خۆپیشاندانی رۆژی عاشوورادا نیشانیان دا كه داخوازی‌و ئامانجه‌كانیان
له‌گه‌ڵ ویست‌و ئامانجه‌كانی رێبه‌رانی باڵی ناڕازیدا جیاوازه‌و دروشمیان دژی
سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه‌و خامنه‌یی به‌رز كرده‌وه. جیاوازیی داخوازییه‌كانی
خه‌ڵك‌و رێبه‌رانی باڵی ناڕازی بۆته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گرفتی به‌رده‌میان‌و
رێبه‌رانی باڵی ناڕازی ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكێك بۆ نیشاندانی هێز‌و پێگه‌ی خۆیان
بهێننه سه‌ر شه‌قام كه دروشم‌و داخوازییه‌كانی ئه‌وان به‌رز ناكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ده‌رده‌خات كه رێبه‌ریی بزووتنه‌وه‌ی ئێعتیرازیی خه‌ڵك یان ئه‌وه‌ی كه
به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ناوی ده‌ركردووه له ده‌ست خودی خه‌ڵكدایه‌و رێبه‌رانی
باڵی ناڕازیش له باتی هه‌ڵوێستگرتن دژی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك‌و مه‌حكوومكردنی
دروشمه رادیكاڵه‌كانیان باشتر وایه خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا هاوئاهه‌نگ بكه‌ن. یان
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ناكه‌ن لانیكه‌م له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا داكۆكی له یاسای بنه‌ڕه‌تیی
رێژیم‌و سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه‌و كۆماری ئیسلامی وه‌ك سیستمێكی ناته‌با‌و دژ
به ویست‌و داخوازییه دێموكراتیك‌و سێكۆلاره‌كانی خه‌ڵكی ئێران‌و ئامانجه‌كانی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران نه‌كه‌ن.
رێبه‌رانی باڵی ناڕازی كارتی خه‌ڵك بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه جه‌ناحییه‌كانیان
خه‌ریكه له ده‌ست ده‌ده‌ن‌و رۆژی 22ی رێبه‌ندان ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه كه خه‌ڵك
وه‌بیری هه‌ردوو باڵی رێژیم بهێننه‌وه كه دژی ته‌واویه‌تی سیستمی ویلایه‌تی
فه‌قیهن‌و داخوازییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ململانێ جه‌ناحییه‌كانی ئه‌وان‌و
رێژیمی كۆماری ئیسلامی تێ‌په‌ڕیوه. |