|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤای
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤای مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: شرۆڤه‌ی
رووداوی حه‌وتوو::.
|
|
شكاندنی لقه‌كان یان بڕینی ریشه‌كان؟ | |
11-12-1388
سه‌لاح مورادی
به‌دوای سه‌فه‌ری ئه‌م دواییانه‌ی هیلاری كلینتۆن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، ئه‌حمه‌دی
نژاد سه‌ردانی سووریه‌ی كرد. هه‌روه‌ها خامنه‌یی چاوی به رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی
خۆڕاگریی ئیسلامیی فه‌له‌ستین (حه‌ماس) كه‌وت.
ئه‌م جموجۆڵه دیپلۆماتیكانه له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌تی
ئامریكا‌و كۆماری ئیسلامی بۆ پته‌وكردنی هاوپه‌یمانییه‌كان به مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌كانێ
له ته‌ك یه‌كدا له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ڕێوه چوون. |
 | |
له كاتێكدا كه ئا‌مریكا ده‌یه‌وێ پشتگیری‌و
هاوكاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌یه‌كی دیكه دژی
رێژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ده‌ست بێنێ، رێبه‌رانی رێژیم له دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی
رێكخراوی توندڕه‌وی حه‌ماس‌و رێكخراوی تێرۆریستیی حیزبوڵڵای لوبنان‌دا دیسان
پێیان له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل داگرته‌وه.
كۆماری ئیسلامی له رێگه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌وه ده‌یه‌وێ حیزبوڵڵا‌و حه‌ماس بۆ
ئاژاوه‌گێڕییه‌كی دیكه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئاماده بكا‌و له كاتی پێویستدا
ئیسرائیل بۆ مه‌یدانی شه‌ڕێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو رێكخراوه‌دا رابكێشێ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له درێژه‌دان به هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌مارۆی فره‌تر
خستنه سه‌ر كۆماری ئیسلامی پێداگره‌و له هه‌مان كاتدا كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ
گه‌وره‌ترین قه‌یرانی سیاسیی خۆی (بزاڤی ئێعترازیی خه‌ڵكی ئێران)دا ده‌سته‌و
یه‌خه‌یه.
له‌م ره‌وشه‌دا روودانی شه‌ڕێكی دیكه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا بۆ كۆماری
ئیسلامی ده‌رفه‌تێكی شیاوه تا هه‌م پێش له نزیكبوونه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی
له هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كیی ئیسڕائیل بگرێ‌و جیهان به بابه‌تێكی دیكه‌وه سه‌رقاڵ
بكا‌و هه‌م به زه‌قكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی ئیسرائیل‌و ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران بزاڤی
ئێعترازیی خه‌ڵكی ئێران به توندی سه‌ركوت بكا.
كۆماری ئیسلامی له سیاسه‌تی دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر خۆی له
رێگه‌ی كێشانی ئامریكا‌و ئیسرائیل بۆ نێو مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕ له ده‌ره‌وه‌ی
سنووره‌كانی ئێران‌دا تا ئێستا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌م پێوه‌ندییه‌دا
حه‌ماس‌و حیزبوڵڵای لوبنان سه‌ره‌كیترین یارمه‌تیده‌ری بوون.
ئه‌م دوو كارتی گوشاره هه‌روا به به‌هێزی ماونه‌ته‌وه‌و مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه
كۆماری ئیسلامی دیسان له پێناوی سیاسه‌ته ده‌ره‌كی‌و نێوخۆیی‌یه‌كانیدا به
كاریان بێنێ.
سیاسه‌تی ئا‌مریكا بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سووریه له كۆماری ئیسلامی بۆ پێش‌گرتن له
به‌هێزبوونی حه‌ماس‌و حیزبوڵڵا تا ئێستا به ئاكام نه‌گه‌یشتووه. ئێستا كه سیاسه‌تی
بڕینی لق‌و پۆپه‌كانی بێ وڵام ماوه‌ته‌وه باشتر وایه بیر له رێگه چاره‌ی
وشككردن‌و بڕینی ریشه‌كان بكرێته‌وه. رێگه چاره‌یه‌ك كه به پشتیوانی له
جووڵانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران دژی كۆماری ئیسلامی‌و توندتركردنی گوشار بۆ سه‌ر
ئه‌م رێژیمه ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی فره‌تره. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |