|
نێو فه‌رهه‌نگی سیاسی‌یه‌وه. وه‌كوو
ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان به ده‌ستی عوسمانییه‌كان، هۆلۆكاست به ده‌ستی
نازییه‌كانی ئاڵمان، توتسی‌یه‌كانی رواندا به ده‌ستی هوتۆكان‌و هه‌ڵه‌بجه‌و
ئه‌نفالیش به ده‌ستی رێژیمی به‌عس.
ئه‌وه‌یكه مژاری باسه‌كه‌مانه، كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كانه
له ساڵی 1923 ـ 1915 به ده‌ستی سوپای عوسمانی‌و توركه لاوه‌كان. ئه‌و كات
رێبه‌رانی عوسمانی هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی بونیادگه‌رایی‌و بناژۆخوازی
ئیسلامی، سیاسه‌تی پان توركسیم‌یان په‌ره‌پێ‌ده‌دا‌و ئامانجیان پێك‌هێنانی
حكوومه‌تێكی گه‌وره‌ی توركی له رۆژئاوای ئاناتولی‌یه‌وه بۆ ده‌شتی
توركستانی چین بوو. له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌وان له هیچ تاوان‌و دڕنده‌یی‌و توند‌وتیژییه‌ك
درێغیان نه‌كرد.
عوسمانیه‌كان به دوو هۆ ده‌ستیان دایه كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كان:
یه‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵكه‌وتی جوغرافیایی ئه‌رمه‌نییه‌كان، وه‌كوو
دیوارێكی قایم له نێوان توركه‌كانی عوسمانی‌و توركه‌كانی قه‌فقازدا جێی
گرتبوو.
دووهه‌م، ئه‌وه‌ی كه مه‌سیحی بوون‌و سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشار‌و توندوتیژی‌و ده‌ست
درێژییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده نه‌بوون كه ده‌ست له ئایینی خۆیان به‌ربده‌ن‌و
بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی ئیسلام. بۆیه له نێوبردنی ئه‌و دیوار‌و به‌ربه‌سته گه‌وره‌یان
به پێویستییه‌كی به په‌له له پێناو به‌ره‌و پێش‌بردنی ئامانجی خۆیان‌دا ده‌زانی.
هه‌ر ئه‌وه بوو كه شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به توركه‌كانی
جه‌وان دا كه به به‌رنامه‌و پیلانێكی داڕێژراوه‌وه ده‌ست بده‌نه ئه‌و تاوانه
گه‌وره‌یه‌و 5/1 میلیۆن ئه‌رمه‌نی قڕ بكه‌ن‌و ببن به ئۆلگو‌و نموونه‌یه‌ك بۆ
نازییه‌كانی ئاڵمان له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی‌دا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێی سه‌رسووڕمانه، دوای تێپه‌ڕینی یه‌ك سه‌ده به‌سه‌ر ئه‌و
كۆمه‌ڵكوژییه‌دا، هێشتا هیچ یه‌ك له حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی توركیا،
دانیان به‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌دا نه‌ناوه‌و داوای لێبوردنیان له گه‌لی ئه‌رمه‌نی
نه‌كردووه. هه‌ر ئه‌وه‌ش ببووه هۆی ئه‌وه كه له‌و كاته‌وه تا ساڵی 2009، سه‌هۆڵبه‌ندانی
نێوان ئه‌رمه‌نستان‌و توركیا هه‌روه‌ها بمێنێته‌وه‌و ئه‌رمه‌نستان سه‌ره‌ڕای
داواكردنی له توركیا بۆ به ژینۆسایدناسینی ئه‌م تاوانه، تا ئێستا سنووری
نێونه‌ته‌وه‌یی نێوان خۆی‌و توركیای به فه‌رمی نه‌ناسیوه.
به‌ڵام تا ئێستا 20 وڵاتی جیهان ئه‌و تاوانه‌یان به ژینۆساید ناسیوه‌و داوایان
له توركیاش كردووه كه دانی پێدا بنێ.
هه‌ر چه‌ند كه كۆمه‌ڵێك له رۆشنبیران‌و نووسه‌رانی تورك ماوه‌یه‌ك به‌ر له
ئێستا له نامه‌یه‌كی سه‌ر ئاوه‌ڵادا داوای لێبوردنیان له گه‌لی ئه‌رمه‌نی كرد‌و
به‌م كاره‌شیان هێڵی سووری توركیایان به‌زاند. سنوورێك كه پێشتر ئۆرهان پامۆك له‌سه‌ری
لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ‌دا كرا‌و هرانت دینكیش له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كوژرا.
سنوورێك كه له لایه‌ن توركه ناسیۆنالیسته‌كانه‌وه به سووكایه‌تی‌و خه‌یانه‌ت
به گه‌لی توركیا له قه‌ڵه‌م درا.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا یه‌كیه‌تی ئوروپاش ئه‌وه‌ی وه‌كوو مه‌رجێك بۆ وه‌رگرتنی
توركیا له‌و یه‌كیه‌تییه‌دا داناوه كه تا توركیا به فه‌رمی ئه‌و تاوانه‌ی به
ژینۆساید نه‌ناسێ، وه‌كوو ئه‌ندام وه‌رناگیردرێ. به‌لام ئه‌وه‌ی كه ئێستا له‌م
كاته هه‌ستیار‌و دۆخه نا ئارامه سیاسییه‌ی توركیادا بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی‌و
توڕه‌یی توركیا، په‌سه‌ندكردنی بڕیاری به ژینۆسایدناسینی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی‌یه
له لایه‌ن كومیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی ئا‌مریكا كه به 23
ده‌نگی ئه‌رێ له به‌رانبه‌ر 22 ده‌نگی نا دا به په‌سه‌ند گه‌یشت‌و دواتر ده‌خرێته
به‌رده‌م جڤاكی گشتی نوێنه‌ران بۆ په‌سه‌ندی گشتی‌و له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ند
كردنی‌دا، ده‌وڵه‌تی ئۆباما ناچار‌و ئه‌ركدار ده‌كات كه ئه‌و تاوانه به
ژینۆساید بناسێنێ. بڕیارێك كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆنگرێسی ئا‌مریكا له‌به‌ر
دژایه‌تیی جۆرج بووش په‌سه‌ندی نه‌كرد، به‌ڵام ئۆباما له پڕووپاگه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆك كۆماری‌دا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به خه‌ڵكی ئا‌مریكا دابوو.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شدا هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیر‌و
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به جیاواز لێدوانی هه‌ڕه‌شاوییان دا‌و رایانگه‌یاند
كه ئه‌و بڕیاره كاریگه‌ریی مه‌نفی ده‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی
هه‌ردوولا‌و به بێعه‌داڵه‌تی له‌سه‌ر مێژوو، ره‌چاو نه‌كردنی تێبینی‌یه
سیاسییه‌كان، تۆمه‌تباركردنی بێ به‌ڵگه‌و له مه‌ترسی هاویشتنی
رێكه‌وتننامه‌ی ئاشتیی نێوان ئه‌رمه‌نستان‌و توركیا ناویان برد.
ئه‌و بڕیاره سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه شۆكێكی سیاسی بوو بۆ توركیا، له لایه‌كی
تریشه‌وه له چه‌ندین لاوه حكوومه‌تی ئێستای توركیا له ژێر گوشار دایه.
ـ دۆخی سیاسی نێوخۆیی توركیا نائارام‌و تا راده‌یه‌ك شڵه‌ژاوه.
ـ به‌رنامه‌ی رێفۆرمی دێموكراتیكی حكوومه‌ت سه‌ری نه‌گرت‌و حكوومه‌ت له ژێر
گوشار دایه بۆ ئه‌و كرانه‌وه‌یه.
ـ مه‌ترسی پیلانی كودتای سه‌ربازی هه‌ر له ئارا دایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه
چه‌ند رۆژ له مه‌وبه‌ر زیاتر له 50 ژه‌نه‌راڵ‌و ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی ئه‌و
وڵاته به تاوانی كودتا ده‌ست به‌سه‌ر كران.
ـ هه‌وڵی رێفۆرم له یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاته، بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ
پره‌نسییه‌كانی یه‌كیه‌تی ئوروپادا خۆی بگونجێنێ‌و گارانتیی ئازادیی زیاتر
له توركیادا بكا. كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ دژایه‌تی توندی سوپا‌و
ناسیۆنالیسته‌كان‌دا به‌ره‌وڕوو بووه‌و ئه‌وان ئه‌م هه‌وڵه به پیلانێك بۆ
جێگیركردنی سیستمێكی دینی له توركیادا له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
به گشتی به ژینۆسایدناساندنی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌كه
رێزگرتنه له مرۆڤایه‌تی‌و گیانی قوربانیان، تا راده‌یه‌ك ده‌بێته رێگر له
به‌رده‌م دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانی هاوشێوه له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی‌دا له
لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی دیكتاتۆره‌وه. |