کوردستان میدیا

چوارشەممه 31ی گەلاوێژ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگهێشتی سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمەوە

19:04 - 3 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامی، سێ چالاکی کرێکاری و مەزهەبی بانگهێشت کردووە و لێکۆڵینەوەی لێ کردوون.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، سێ کەس لە چالاکانی کرێکاری و مەزهەبیی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی سنە و قوروە و مەریوانەوە بانگهێشت کراون.

رۆژی چوارشەممەی حەفتەی رابردوو رێکەوتی ٢٩ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، عەلیڕەزا خانزادپوور، چالاکی کرێکاریی کورد بە هۆی چالاکیی کرێکاری لەلایەن کۆمیتەی ستادی خەبەری سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات بە تاوانی ئەندامیەتی لە کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان و ئەنجامدانی چالاکیی کرێکاری بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوەی لێ کراوە.

لەم پەیوەندییەدا، کوردپا راپۆرتی بڵاو کردووەتەوە کە رۆژی رابردوو، ٢ی رەشەممە، دوو چالاکی مەزهەبی بە ناوەکانی حەسەن زەحمەتکێش و جەماڵ حوسێن‌پەناهی لە شارەکانی مەریوان و قوروە بانگهێشت کراون.

ئەو دوو چالاکە مەزهەبییە، سەبارەت بە شێوەی چالاکی کردن و ئەندامیەتی لە مەکتەبی قورئاندا، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لێکۆڵینەوەیان لێکراوە.

ئاویەر.ت