کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی کاک مستەفا هیجری بەبۆنەی ١٠ی مانگی محەڕەم، ڕۆژی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن

23:58 - 6 گەلاوێژ 2723

کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ١٠ی مانگی محەڕەم، ڕۆژی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن، پەیامێکی ڕوو بە هاونیشتمانانی کوردی شیعە، بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:

ئەوڕۆ ٦ی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٢ی کۆچی، بەرابەرە لەگەڵ ١٠ی مانگی محەڕەم، ڕۆژی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن.

پەیڕەوانی ئایینی شیعە هەموو ساڵێک لەو ڕۆژەدا بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ماتەمینی، یادی ئەو ڕۆژە دەکەنەوە.

بەم بۆنەوە لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە سەرەخۆشیی خۆمان پێشکەش بە هەموو پەیڕەوانی ئایینی شیعە، بە تایبەت هاونیشتمانانی کوردی شیعەمان لە ئێران دەکەین.

مستەفا هیجری

بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی