کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمە‌رگە، وشە‌یە‌کی هه‌ڵفریو

01:25 - 23 سەرماوەز 2723

"کاکە ڕەش"

 

لە پێشوازی وە‌رزی سپیی بە‌فردا

بۆ هێمای پێناسە‌ی وڵاتی پیرۆز

لە کتێبی خە‌باتی برین و سە‌نگە‌ر

بۆ ئازادیی نیشتمان لە دایک بوو

...

مانایە‌ک لە تیشک و بارانێک وانە

سە‌نگە‌رێک لە ئارشیوی پڕ سرنج

بۆ دیمە‌نی کۆڵکەزێرینە‌ی وڵات

تا نیگای باڵی شە‌قام لە دایک بوو

...

ڕوحی کردە خە‌ڵاتێک لە مەزار و

جە‌ستە‌ی پر هه‌نگاوی لە کوردستان

بۆ کۆڵنە‌دانی بێ وچان و گڕ و تین

تا دوا پشووی کوێستان لە دایک بوو

...

هه‌نگاوی پر مە‌رگ و گوڵێک پر لە نوێژ

سە‌نگە‌ری  زام و سە‌فە‌ری بێگە‌رانە‌وە!

تا ڕزگاریی وڵات ڕێگای زۆر مە‌رگ دە‌پێوی

بۆ زە‌ریای نە‌مانی دوژمن لە دایک بوو

...

سوورە لەسە‌ر بە‌لێن و قوتابیی دێموکراتە

دە‌فرێ بە سە‌ر وڵات و، وە‌رزی بە‌هاری پێیە

مێژووی ڕووباری خوێنە و تیشکی نیشتمانە

بۆ سپێدە‌ی ژیان و نه‌مانی شه‌و لە دایک بوو