کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان بۆ مەحکوومکردنی لەسێدارەدرانی ٤ بەندکراوی سیاسیی کورد لە یۆتۆبۆری

17:45 - 11 رێبەندان 2723

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٩ی Rێبەندان (٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٤)، بە مەبەستی مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی چوار لاوی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بەشێک لە چالاکانی سیاسیی کورد لە شاری یۆتۆبۆریی وڵاتی سوئێد لە مەیدانی شاژن (مەلەکە) کۆ بوونەوە و لەسێدارەدانی ئەو چوار بەندکراوە سیاسییەیان مەحکووم کرد.

بەشێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران- کۆمیتەی سوئێد وێڕای ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی دانیشتووی ئەو شارە لەو خۆپێشاندانەدا بەشدار بوون.