کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووپی شاخەوانیی قەڵای حەسەناوای سنە، ٨ی مارسی بەرز ڕاگرت

11:10 - 19 رەشەمه 2723

ڕۆژی هەینی، ١٨ی ڕەشەمە، ژمارەیەک لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی قەڵای حەسەناوا، لە چالاکییەکی ژینگەپارێزیدا و بەمەبەستی بووژاندنەوەی سروشتی کوردستان، هەڵمەتێکی نەمام چاندیان لە قەڵای حەسەناوای شاری سنە بەڕێوە برد.

ئەندامانی ئەم گرووپە شاخەوانییە هاوکات لەگەڵ چاندنی نەمام، بە بەدەستەوەگرتنی نووسراوەگەلێک کە دروشمگەلێکی وەک ژن، ژیان، ئازادی و کەمەڵێک دروشمی دیکەیان لەسەر نووسرابوو، ڕێزیان لە ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان گرت.

هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە ساڵانە ڕێژەیەکی بەرچاو لە دارستانەکانی کوردستان بە دەستی نەیارانی ژینگە لە ئاگردا دەسووتێن، چالاکانی ژینگەپارێز هەموو ساڵێک لە کۆتاییەکانی مانگی ڕەشەمەدا، بە چاندنی نەمام لە داوێنی کێوەکانی کوردستان، هەوڵ بۆ بووژاندنەوەی سروشتی کوردستان دەدەن.