کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە سەردەشت

17:20 - 20 رەشەمه 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ڕەشەمە، ژمارەیەک لە مامۆستایانی شاری سەردەشت بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەبڕین بە ڕادەستنەکردنی زەوییەکانیان لە بەردەم فەرمانداریی ئەم شارە کۆ بوونەوە.

ئەم مامۆستایانە پێشتر لە خوار مزگەوتی جانبازان زەوییان کڕیوە بەڵام تاکوو ئێستا زەوییەکانی خۆیان وەرنەگرتووە و سەرەڕای داواکارییەکان و بەدواداچوونی بەردەوام، وڵامی داخوازییەکەیان نەدراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکیان ئەم مامۆستایان بڕیاریان داوە هەموو پێنجشەممەیەک لە بەردەم فەرمانداریی ئەم شارە کۆ ببنەوە تاکوو مافەکانی خۆیان وەربگرنەوە.