کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان هەڵمەتی دێ‌تەکانیی ڕاگەیاند

18:24 - 22 رەشەمه 2723

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە بەرەبەری نەورۆزی کوردەواری و بە مەبەستی خاوێنکردنەوەی گوندەکانی کوردستان بۆ پێشوازی لە بەهار و ساڵی نوێ، لەژێر دروشمی "شەریفانە و پڕ ئومێد بەرەو ساڵی نوێ"، دەسپێکی هەڵمەتی دێ تەکانیی ئەمساڵی ڕاگەیاند.

کۆمیتەی دێکانیی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان هەموو ساڵێک لە دوایین چوارشەممەی ساڵدا، لەژێر ناوی " دێ‌تەکانی" هەڵمەتێکی خاوێنکردنەوەی کۆڵان و چەم و ڕووبارەکانی ناو ئاواییەکان ڕادەگەینێ .

ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕایگەیاندووە: ئیمساڵیش بۆ یازدەیەمین ساڵی ئەو هەڵمەتە، هەر وەک ساڵانی پێشوو لەسەر ڕێباز و یادی هاوڕێی شەهیدمان " ئومێد حسەین‌زادە " ڕێکخەر و ساماندەری کومیتەی دێکانی چیا و لەپێناو ئەمەگداربوون بە ژینگەی نیشتمان، ڕێچکە و ڕێبازی ئەندیشەی سەوز و بایەخدان بە پاک و خاوێنی و ژینگە پارێزی، هەڵمەتی دێ‌تەکانی بەڕێوە ئەچێت.