کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی هەڵمەتێکی ژینگەپاریزی لە دێولان

18:57 - 27 رەشەمه 2723

ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەشەمە، خەڵكی ئاوایی حەقە، سەر بە شاری دێولان لە ناوچەی لەیلاخ، لە هەوڵێکی گشتیدا، ناوچە گشتییەکان و سروشتی ئاواییەکەیان لە زبڵ خاوێن کردەوە.

ئەم هەڵمەتە ژینگەپارێزییە لە بەرەبەری نەورۆزی کوردەواریدا و بە مەبەستی پێشوازی لە ساڵی نوێ ئەنجام دراوە و هەموو خەڵکی ئاواییەکە تێیدا بەشدار بوون.

هەر لەم پێوەندییەدا، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانیش ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەشەمە، داوای لە خەڵکی مەریوان کرد بۆ پێشوازی لە نەورۆز و ساڵی نوێ، لە هەڵمەتێکی گشتیدا، ڕێگای زرێبار و لێوارەکانی خاوێن بکەنەوە.