کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکرات لە دیواندەرە

17:02 - 28 رەشەمه 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی ڕەشەمە، ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکرات بە ناوی سەید سەعید دەستی، بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە سێڕییانی سوورازە گیانی لەدەست دا.

کاک سەعید خەڵكی گوندی خەنجەرە سەر بە ناوچەی ساراڵ لە شاری دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنە بوو.

کاک سەعید ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەندامی حیزبی دێموکرات بوو و چەند جاریش سەردانی بنەکانی حیزبی کردبوو.

ناوبراو ئەندامێکی زۆر چالاکی حیزب بوو کە پێوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ باوەڕمەندانی یارسان هەبوو.

کاک سەعید کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو و وەک ئەندامێکی بەئەمەگی حیزبی دێموکرات هەموو ئەرکەکانی خۆی بە باشی و ڕێکوپێکی جێبەجێ دەکرد و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا کە لەم ڕێگایەدا زیاتر خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەل و نیشتمانەکەی بکات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم  و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.