کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشگرتنی ڕێژیم لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان لە چەندین شاری کوردستان

23:45 - 4 خاکەلێوه 2724

ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم بە گوشار خستنەسەر خەڵک و هەڕەشەکردن، پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان لە سنە، پاوە، میاندواو و ئایچیی سەقز گرت و چەندین کەسیان دەسبەسەر کرد.

لە شاری سەقزدا و پاش ڕاگەیاندنی خەڵک بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز و لەکاتێکدا کە هەزاران کەس لە خەڵک خۆیان بۆ بەشداری لەم ڕێوڕەسمە لە گوندی "ئایچی" ئامادە کردبوو، ناوەندە ئەنییەتی و سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە بانگگکردن و هەڕەشە لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکان، پێشیان بە بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە گرت.

پاش ڕاگەیاندنی بەڕێوەچوونی نەورۆز، زیاتر لە ٣ هەزار کەس لە گوندی ئایچیی سەقز کۆ بوونەوە بەڵام بە هەڕەشەکردن لە گۆرانیبێژانی بانگهێشتکراو بۆ ئەم ڕێوڕەسمە، ئیزنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە نەدرا و خەڵک بە وتنەوەی دروشمی "ژیان، ژیان، ئازادی" شوێنی ڕێوڕەسمەکەیان بەجێ هێشت.

لە شاری سنەشدا هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی چالاکانی مەدەنی و کرێکاریی ئەم شارە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە هۆڵی شێخولئیسلامی و بە بەشداریی گرووپە شاخەوانییەکانی نەکەرۆز و چلچەمە، هێزەکای ڕێژیم پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە گرت و وێڕای هەڵگرتنەوەی فیلم لە بەشداربووان، چالاکێکی کرێکاری و ئەحمەد قەمەری، خاوەنی هۆڵەکەیان دەسبەسەر کرد و پاش چەند کاتژمێر بە وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو ئازادیان کردن.

هەروەها لە شاری نۆدشە سەر بە شاری پاوە و لەکاتێکدا کە خەڵک خەریکی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز بوون، هێزەکانی ڕێژیم پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە گرت.

 

لەلایەکی تریشەوە لە ڕۆژی ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢دا و هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆزی لە گوندی جەعفەرئابادی میاندواو، هێزەکانی پاسگای خاکپوور بە مەبەستی پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە هێرشیان کردە سەر ڕێوڕەسەمکە کە بە خۆڕاگریی خەڵک ناچار بە پاشەکشە بوون.

پاش چەند کاتژمێر لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە، هێزە لیباس شەخسییەکانی ڕێژیم هێرشیان کردە سەر گوندەکە و وێڕای پشکنینی ماڵەکان، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "حەمزە حەسەن مەلا" و "کەماڵ گوڵاوی ئازەر"یان دەسبەسەر کردن و بۆ پاسگاکەیان ڕاگواستن کە تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

لە شاری گێڵانغەربیش سەرەڕای پێشگرتنی توند و تێکدانی ئینتێرنێت و بەستنی ڕێگاکانی هاتوچۆ و جگە لە گوشار خستنەسەر بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە، ڕێوڕەسمی نەورۆز بە بەشداریی هەزاران کەس لە میاندواو/ناودار بەڕێوەچوو.

فەرماندار و شۆرای دابینکردنی ئەمنییەتی گێڵانغەرب ئەم ڕێوڕەسمەی بە نایاسایی ناو برد و هەڕەشەی لە بەڕێوەبەرانی بۆ وڵامدەربوون لە بەرانبەر ناوەندە بەناو دادوەرییەکان کرد.

هەر لەم پێوەندییەدا، ناوەندەکاانی ڕێژیم بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز لە شاری شنۆیان قەدەغە ڕاگەیاند و هەڕەشيیان لە خەڵک کرد.

هاوکات لەگەڵ بانگەوازی خەڵك بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆز لە گوندەکانی شنۆ، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی رێژیم لەم سارە بە ناردنی کورتەنامە بۆ بەڕێوەبەرانی تۆڕە کۆمەلایەتییەکانی گوندەکان، گوشاریا خستە سەریان تاکوو سەبارەت بە بيڕیووەنەچوونی رێوڕيسمەکە و قەدەغەبوونی بڵاو بکەنەوە.

هێزەکانی ڕێژیم بەڕێوەبەرانی تۆڕي کۆمەلایەتییەکانی گوندەکانی شنۆیان ناجار بە ناردن و بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی وەک: "لەمەبەدوا بڵاوکردنەوەی فیلم و وێنە لە ڕێوڕەسمە نەورزۆییەکان لە شاری شنۆ قەەغەیە و ئەوانەی کە دژ بەم بڕیارە بجووڵێنەەوە بەتوندی سزا دەدرێن" و "چیدیکە هێج ڕێوڕەسمێک لە شاری شنۆ بەڕێوە ناچێ و تکایە خەڵکی دیکەش ئاگادار بکەنەوە" کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خاکەلێوە، بەپێی بانگەوازی خەڵک، بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆزی، خەڵک ئامادەکارییان بۆ ڕێوڕەسمەکە کردبوو کە هێزەکانی سپای پاسداران، بە ڕێگریکردن هەوڵیان دا پێش بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە بگرن. خەڵکی ئەم گوندە سەرەڕای گوشارەکانی هێزەکانی سپای پاسداران بە هەوری و جامانە و هەڵکردنی ئاگری نەورۆز، نەورۆزی مەشخەڵانی ڕزگارییان بەرز ڕاگرت.

هەروەها لە گوندی حەسەناوی سنەش هێزەکانی ڕێژیم بە جێگیربوون لە شوێنی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەروۆزی ئەمساڵ، پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕسمەکە گرت.