کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانمارک/ چاوپێکەوتنی نوێنەری حیزب لەگەڵ پێر یاکۆبسن بە بەربژێری پارتی لیستی یەکگرتوو بۆ پەرلەمانی ئورووپا

10:55 - 9 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی شەممە ٨ی بانەمەڕ(٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢٤)، دانا ئەلیاسی ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک دیدارێکی لەگەڵ پێر یاکۆبسن بەربژێری پارتی لیستی یەکگرتوو بۆ پەرلەمانی ئورووپا پێک هێنا.

لەو دیدارەدا نوێنەری حیزب باسێکی کورتی لەسەر ئێران و کێشەی کورد و نەتەوەکانی ئێرانی و هەروەها  شۆڕشی ژینا پێشکەش کرد کە کوردستان مەکۆی ئەو شۆڕشە بووە. ئەلیاسی لە درێژەدا باسی لە هەڵاواردن و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێرانی ئاخوندیدا کرد.

نوێنەری حیزب خوازیاری ئەوە بوو کە ئەگەر ناوبراو چووە پەرلەمانی ئورووپا گرووپی دۆستەکانی کورد لە پەرلەمانی ئورووپا گرینگی زیاتری پێ بدرێ و تیشکی زیاتر بخرێتە سەر مافی گەلانی ئيران.