کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یۆتۆبۆری/ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان دژی سزای لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی

10:57 - 9 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی شەممە ٨ی بانەمەڕ(٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢٤)، ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزب لە یۆتۆبۆریی ولاتی سوید، بەشدارییان لە خۆپێشاندانێکی چالاکانی سیاسی کورد و ئێرانیدا کرد.

ئەو خۆپێشاندانە بە دژی سەپاندنی سزای ناڕەوای لەسێدارەدان بەسەر ڕاپەڕی بەنێوبانگ و خەڵکیی ئێران تووماج ساڵحیدا ڕێکخرابوو.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، تووماج ساڵحی بەندکراوی سیاسی و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا،  لەلایەن داداگای ئینقلابی ئێسفەهانەوە بە لەسێدارەدان سزا درا و ئەمە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.