کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ساڵی نوێدا ٣٠ ڕووداو لە کوێستانەکانی کرماشان ڕوویان داوە

01:27 - 10 بانەمەڕ 2724

 بەرپرسی مانگی سووری ڕێژیم لە پارێزگای کرماشان، باسی لە ڕێژەی ڕووداوەکانی کوێستانەکانی کرماشان کرد و ڕایگەیاند کە لە ساڵی نوێدا، ٣٠ ڕووداو لەم کوێستانانەدا ڕوویان داوە و لە ڕووی گیانلەدەستدانی خەڵکەوە بە هۆی ئەم ڕووداوانە، کرماشان لە سەرتاسەری ئێراندا پلەی دووهەمی پێ بڕاوە.

بە وتەی ئەم بەرپرسەی ڕێژیم لە ساڵی ڕابردووشدا ٨٥٨ ڕووداو لە کرماشان ڕوویان داوە کە ٩٩ حاڵەتیان تایبەت بە کوێستانەکانی ئەم پارێزگایە بووە.

بە وتەی محەممەدباقر محەممەدی ڕووداوەکانی کوێستانەکان تێچوویەکی زۆریان هەیە و پێویستییان بە ئیمکانات و کەرەستەی تایبەت و پسپۆڕانە هەیە.

بە وتەی ناوبراو ئەو کەرەستانەی کە ئێستا بۆ پێڕاگەیشتن بە ڕووداوەکان لە کوێستانەکانی کرماشان لەبەر دەستدان، کۆن و ڕزیون و بەکەڵک نایەن.

دابیننەکردنی ئیمکاناتی پێویست وای کردووە کە ڕووداوەکانی کوێستان لەم پاریزگایە زیانی گیانیی زۆریان بەدواوە بێت و بەرپرسانی ڕێژیمیش هیچ گرینگییەک بەم بابەتە نادەن.