کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات پلەی دووهەمی بواری کۆمپیۆتەری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنا

01:31 - 10 بانەمەڕ 2724

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنفرانسێکی زانستیدا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پلەی دووهەمی لە بواری کۆمپیۆتەر بەدەست هێنا.

نارین ڕەسووڵ‌نژاد قوتابیی پەیمانگەی زاگرۆسە و لە بواری کۆمپیۆتەر لە کۆنفرانسی زانستیی دامەزراوەی شەهید، پلەی دووهەمی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەست هێناوە.

نارین ڕه‌سووڵ‌نژاد، کچی عەبدوڵڵا، لەدایکبووی ساڵی ١٣٨٦ لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و وێڕای بنەماڵەکەی لە شاری سۆرانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە.