کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو لە نەغەدە

17:07 - 11 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی بانەمەڕ، حەسەن سوڵتانی، کوڕی مامەند کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی خەڵکی شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری پیرانشار لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

حەسەن سوڵتانی کەسایەتییەکی جێگای ڕێز و متمانەی خەڵکی ناوچەی نەغەدە و پیرانشار بوو.

کاک حەسەن کەسێکی دڵسۆز و چاونەترس بووە و لەگەڵ کادر و پێشمەرگەکانی ناوچەی نەغەدە لە پێوەندیدا بووە و ئەرکە پێەسپاردراوەکانی بەوپەڕی دڵسۆزی و هەست بە بەرپرسایەتییەوە بەجێ دەگەیاند

برایەکی ناوبراو بە ناوی ئیبراهیم سوڵتانی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە کە لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا و لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێراندا، لە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی شەهید بوو و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بووە.

حەسەن سوڵتانی، هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی برا شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.