کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئۆباما: خامنەیی ئیزنی بە وتووێژكاران دا كە پوان بە ڕۆژاوا بدەن

17:52 - 19 خاکەلێوه 2715

باراك ئۆباما، سەركۆماری ئامریكا دەڵێ عەلی خامنەیی، ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیزنی بە وتووێژكارانی ئێران داوە كە سەربەست بن لە بڕیار و ئیمتیازدان دا.
باراك ئۆباما لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەنووس تۆماس فریدمانی گوتی كە ئەم بڕیارەی ڕێبەری كۆماری ئیسلامی بواری بۆ گەیشتن بە رێککەوتن‌و ساغبوونەوە لەسەر لێک تێگەیشتنە سیاسییەکە خۆش کرد. كاربەدەستانی دەوڵەتی ئێرانیش جەختیان كردۆتەوە كە ڕێبەری كۆماری ئیسلامی لە وتووێژەكاندا دەستی وتووێژكارانی هێندێك كراوە كرد بەڵام ئەمە بەم مانایە نییە كە ئیمتیازدان بە ڕۆژاوا بە بێ ئیزنی ڕێبەر بووە. بە قسەی سەركۆماری ئامریكا، خامنەیی بە چاوی ڕەشبینیەوە لە ڕۆژاوا دەڕوانێ بەڵام بەم حاڵەش لەوە تێگەیشتوون كە گەمارۆكان بوونەتە هۆكاری لاوازیی ئێران هەر بۆیە لە وتووێژەكاندا نەرمیی زۆریان نواند.
شوڕای ئەمنیەتی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمەڵێك لە وڵاتان چەند ساڵ لەوە پێش بە هۆی پێداگریی پەسند کردو خستیانە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەركۆماری ئامریكا هەروەها دەڵێ ئێران لە ماوەی 8 ساڵ شەڕ لەگەڵ ئێران بەرگریی باشی كردو یەك میلیون كوژراو و برینداری دا كە ئەمە نیشان دەدا ئەوان ڕازین كە لەسەر بەرنامە ئەتومییەکەشیان سەرسەختی بکەن، هەر بۆیە وتووێژو ڕێگەچارەی دیپڵۆماسیان بە باش و پێویست زانی و لەسەر تارانیان تاقی كردەوە.
بە وتەی ئۆباما تەنانەت ئەگەر ئێران لەم وتووێژانەدا، هەڵیان خەڵەتێنێ، واشنگتۆن ماوەی ساڵێکی هەل بەدەستەوەیە تا پێش بە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەكی ئەتۆمی بگرێ.