کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بۆکان

18:08 - 19 خاکەلێوه 2715

باوکی شەهید عەلی شەهابی لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد. بەپێی هەواڵی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان رۆژی یەکشەممە، 16 ی خاکەلێوە حاجی عەبدولکەریم شەهابی، باوکی شەهید عەلی شەهابی لە تەمەنی 83 ساڵی لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد. حاجی عەبدولکەریم شەهابی لە دایکبووی گوندی جەمیان بوو. ئەو مرۆڤێکی دڵسۆزو بەبیرو باوەڕ بوو، شانازی بە پێشمەرگەبوونی کوڕەی دەکردو بۆ خۆی و ماڵەکەی لە ناوچەکەدا هەمیشە پشت‌و پەنای هێزی پێشمەرگەی بەیان بوو. ئەو لەسەر عەلی کوڕی زۆر جار بانگ کرایە ئیتلاعات، دەسبەسەر و ئەزیەت کرا. شایانی باسە عەلی شەهابی، کوڕی حاجی عەبدولکەریم شەهابی کە سەرپەلێکی هێزی بەیان بوو، ڕۆژی 21 ی پووشپەڕی ساڵی 69 لە شەڕ لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیدا شەهید بوو. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری حاجی عەبدولکەریم شەهابی دەکاو خۆمان بە شەریکە خەم و ماتەمیان دەزانێن.