کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تاوانبار كردنی خوێندكاران بە هەوڵدان بەدژی ئەمنیەتی میللی بە ڕادەربڕینیان لەسه‌ر گۆلی ورمێ

13:20 - 3 بانەمەڕ 2715

جێگری فەرهەنگیی وەزیری زانست وێڕای ئاماژە بەم مەسەلە كە ئەگەر كەسێك سەبارەت بە وشكبوونی گۆلی ورمێ بیر و بۆچوونێكی هەبێ، ئەوا لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌کرێ؛ ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ كەشی ئەمنیەتیی زاڵ بەسەر زانكۆكان گرت. جێگری فەرهەنگیی وەزیری زانست لە كۆبوونەوەی سەرۆكەكانی ئەنجومەنە زانستییەكان وێڕای دانە بەر ڕەخنەی هێندێك كەس كە بە دژی هەر چەشنە ڕادەربڕینێك لە لایەن خوێندكاران ڕادەوەستن، گوتی: بۆ نموونه‌ ئەگەر ئێستا هەر كەس‌و لایەنێك بیەوێ لە بابەت وشكبوونی گۆلی ورمێ تێبینی و بیروبۆچوونێكی هەبێ، زۆر بە ئاسانی تۆمەتی دژایەتی كردن لەگەڵ ئەمنیەتی میللی دەخرێتە پاڵ. بەقسەی ناوبراو گەلێك كۆسپ و لەمپەر لە بەردەم زانكۆكاندا هەیە كە گرینگترینیان بوروكراسییەكانی نێو زانكۆكانە كە پێویستە هەوڵی چاكسازییان بۆ بدرێ. زیا هاشمی وێڕای جەخت كردن لەسەر ئەوەی كە ئێمە بە دەسی لاوازی کلتووری گفتوگۆوە دەناڵێنین، گوتی:، ئێوەش لەبەر هەستی بەرپرسایەتی بۆ دابینكردنی ئەمنیەت بە شێوەیەكی هەڵە دەناڵێنن، لە لایەكی دیكەشەوە ئێمەش لەگەڵ گرفت گەلێكی وەك ڕووداوی زانكۆكانی مەشهەد و شیراز بەرەوڕوو دەبینەوە، جگە لەوە زۆربەی فەرماندارییەكانیش لەگەڵ كۆمەڵە گیروگرفتێك دەستەویەخەن. ناوبراو لە درێژەدا گوتی: لە لایەكی دیكەوە كۆمەڵێكی زۆرمان پرسیاری كۆمەڵایەتی و سیاسی لێ دەكرێ كە ناچارن بە شێوەی زانستییانە وڵامیان بدەینەوە، بۆ ئەم مەسەلەش پێویستیمان بە بەشداری كردنی بیرمەندان هەیە تا بتوانن ولامی ئەم پرسیارانە بدەینەوە، به‌ڵام وای لێهاتووه‌ که‌س نه‌وێری بێ ترس ڕای خۆی له‌سه‌ر کێشه‌و قه‌یرانه‌کان ده‌رببڕێ.