کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە ١٠ کتێبی نوێ لە سەقز

14:57 - 3 بانەمەڕ 2715

لە شاری سەقز‌و لە رێوڕەسمێکدا پەردە لەسەر ١٠ کتێبی نوێ لادرا کە لەلایەن نووسەرانی کوردی خەڵکی ناوچە نووسراون. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان‌و کورد لە سەقز ڕۆژی سێشەممە ١ ی بانەمەڕو لە پێشوازیی ڕۆژی جیهانیی کتێب‌دا لە کتێبخانەی گشتیی شاری سەقز پەردە لەسەر ١٠ کتێبی نوێی چاپکراوی دەزگای چاپ‌و بڵاوکردنەوەی " گوتار" لادرا. لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداریی دەیان کەس لە ئەدیبان‌و ئەدیب‌دۆستانی شاری سەقزو دەوروبەر بەڕێوەچوو، کتێبەکانی سەقز لە گەرمەی جەنگی جەهانیدا، بەرگی یەک و دوو لە نووسینی عومەر فارووقی؛ شار لە نووسینی سۆران حوسێنی، سەمفۆنیای وشەکان بەرهەمی رزگار لوتفی ؛ من هەمو ڕەنگەکانم من هەموو دەنگەکانم بەرهەمی مەنسور کەرەمی؛ شنیا لە نووسینی سەمیعە عوسمانی؛ "اندیشەهای قضایی" لە نووسینی ماجد ڕشادی، یادنامەی سەقز بەرهەمی محەممەد زارع‌زادە‌و باغی در بهشت لە نووسینی ناسر فەرامرزی‌ پەردەیان لەسەر لادرا.