کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەرگی هونەرمەندێکی کورد بە ڕووداوی هاتۆچۆ

21:57 - 3 بانەمەڕ 2715

هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی مەهاباد بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی چوارشەممە، ٢ ی بانەمەڕ بەهۆی وەرگەڕانی ماشێن هونه‌رمه‌ندی زه‌رب ژه‌ن ئه‌رسه‌لان ( سه‌لام) قانع زاده‌ گیانی له‌ ده‌ست داو هونه‌رمه‌ند‌و "سه‌لاح خزری" بریندار بووه‌. لەو ڕووداوەدا کە لە نێوان جادەی تاران ـ قەزوین ڕووی داوە، ئەرسەلان قانع زادە لە جێدا گیانی لە دەست داوەو سەلاح خزریش بە توندی بریندار بووەو لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە. شایانی باسە ئەرسەلان قانع زادە یەکێک لە ئەندامی ئۆرکێسترای فیلارمونیکی موکریان بوو.