کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیرۆزبایی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەكگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دیموكرات

14:25 - 1 خەرمانان 2722

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەكگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دیموكرات، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە حیزبی دێموکرات کرد. دەقی پەیامەکە: بە پێی‌ ڕاگەیەندراوی هاوبەشی دوو لایەنی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكرات كوردستان، لە ڕێوڕەسمێكی هاوبەشدا یەكگرتنەوەیان لە چوارچێوەی یەك حیزبدا بە ڕای گشتی ڕاگەیاند. سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران پیرۆزبایی گەرم بە دوو لایەنی حیزبی دیموكرات بە بۆنەی یەكگرتنەوەیان پێشكەش دەكا. سازمانی خەبات داواكارە تەبایی و یەكێتی و یەكتر قەبوڵ كردن و پلۆرالیزم لە نێوان هێزەكانی جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی كوردستانی ئێران بە شێوەی جیددی ڕچاو‌ بكرێ‌. ئێمە پێمانوایە ئامانجی سەرەکی هەموو لایەنەكانی گۆڕەپانی جوڵانەوەی مافخوزانەی كوردستان و هێزە سەرانسەریە شۆڕشگێڕەكانی ئێران، خەباتی شێلگیرانە لە بەرامبەر ڕژیمی ئاخوندیی ئێران و دامەزراندنی حكومەتی دێموكراتیك لە ئێران و دەستەبەركرانی مافەكانی خەڵكی كوردستانی ئێراندا بێ‌. سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران كومیتەی ناوەندی 31 ی گەلاوێژی 1401 ی هەتاوی