کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان خۆشی و شادیی کۆمەڵێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە

19:15 - 1 خەرمانان 2722

دوای یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، زۆربەی کەسایەتییە کورد و بیانییەکانی خەمخۆری پرسی کورد، شادی و خۆشحاڵیی خۆیان لەسەر ئەو پرسە دەربڕیوە. زۆرێک لە کەسایەتییە ناسراوە کورد و بیانییەکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەو پرسە دەربڕیوە و وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵیی خۆیان بە گرینگییەوە باسیان لەو پرسە کردووە. کۆمەڵێک لەو کەسایەتییە سیاسی و ئەدەبییانە بە دانانی وێنەکانی یەکگرتنەوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لە ئەرێنیبوون و پێویستیی بەئەنجامگەیشتنی ئەو پرسە کردووە. حیزبی دێموکرات وەکوو یەکێک لە ڕیشەدارترین حیزبی کوردییەکان کە ڕۆڵی چارەنووسسازی لەسەر پرسی کورد هەیە، داوای زۆربەی کەسایەتییە سیاسی و ئەدەبییەکانی بۆ یەکگرتنەوە لەسەر بوو و بەئەنجامگەیاندنی ئەو پرسە شادی و خۆشحاڵیی ئەوانی لێ کەوتووەتەوە.