کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران، یەکگرتنی دێموکراتەکانی پیرۆز کرد

19:26 - 1 خەرمانان 2722

ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا پەیامی پیرۆزبایی دێموکراتەکانی بڵاو کردووەتەوە. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵقی ئێران پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکات و هیوای سەرکەوتن بۆ خەباتی یەکگرتووی پێشمەرگەی کوردستانی ئێران بە ئاراستەی ڕووخاندنی ڕژێمی ویلایەتی فەقیه و سنووردارکردنی لەمێژینە لەگەڵ دیکتاتۆرەکانی شێخ و شا لە چوارچێوەی یەکپارچەیی ئێرانی دێموکراتدا دەخوازێت.